دكتۆر عمروشریف مامۆستای نه‌شته‌رگه‌ری له‌كۆلیژی ته‌ندروستی زانكۆی (عین شمس )چه‌ند ڕاستیه‌كی زانستی كه‌جێگای سه‌رسوڕمان بوو ئاشكرایكرد، یه‌كه‌میان جیاوازیكی ڕوونی نێوان مێشكی ئافره‌تان ومێشكی پیاوان بوو كه‌مێشكی پیاوان قه‌باره‌ی گه‌وره‌تره له‌مێشكی ئافره‌تان ئهگهركێشی مێشكی پیاو(1350)گرام بێت ئهوهكێشی مێشكی ئافره‌ت %15له‌مێشكی پیاوان كه‌متره.
ـ تێكڕای تێگه‌یشتنی ناوه‌نده‌كانی مێشك لای پیاوان خێراتره له ئافره‌تان.
ـ پووكانه‌وه‌ی مێشكی پیاو سێ به‌رامبه‌ر خێراتره به مێشكی ئافره‌ت به‌مه‌ش زووتر پیر ده‌بێت.
ـ ئاستی بیستن لای ئافره‌تان به‌رزتره وه‌ك له پیاوان توانای بیستنی ده‌نگه نزمهكانیشی هه‌یه هه‌ست به گۆڕانێ له‌ره‌ی ده‌نگی یان به‌رزی ده‌كات.
ـ پیاوان زیاتر به‌رگه‌ی ده‌نگه ههراسانكهرهكان ده‌گرن به‌بڕێكی بێهێز.
ـ ئاستی بینیبی ئافره‌ت له تاریكی‌دا باشتره وه‌ك له‌پیاوان و زۆرتر هه‌ستیارن به ڕه‌نگی سوور.
ـ ئاستی بینینی پیاوان باشتره له‌ئافره‌تان له ڕوناكیه درهوشاوهكاندا.وتوانای بینینی شته ووردو قوڵه‌كانی هه‌یه.
ـ ئافره‌تان هه‌ستیارترین به‌به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر به‌هۆی ناسكی پێستیانه‌وه، به‌رگریشیان به‌رامبه‌ر بهنهخۆشیهكان كه‌متره له‌پیاوان.
ـ ئافره‌تان هه‌ستی تام كردنیان زۆرتره له‌پیاوان به‌تایبه‌ت تامه ناخۆشه‌كان.
ـ ئافره‌تان تامی چه‌شتنی ماده شیرینێكانیان زیاتره به‌پێچه‌وانه‌وه پیاوان ماده سوێره‌كان.
ـ ئافره‌تان لوتێكی هه‌ستیارتریان هه‌یه له‌پیاوان و توانای بۆن كردنی عاره‌قی پیاوانیان هه‌یه واباسی ده‌كه‌ن كهلهبۆنی(مسك)ده‌چێت و به‌سه‌رنج ڕاكێشی داده‌نێن.
ـ ئافره‌تان زۆرتر كاریگه‌ری مادههۆشبهریهكانیان له‌سه‌ره زووتر فێرده‌بین له‌پیاوان.
ـ مێشكی ئافره‌ت چالاكتره له‌مێشكی پیاوان له‌بواری كاردا.
ـ ئافره‌تان زیاترتوشی بێزاری ده‌بنه‌وه وه‌ك له‌پیاوان.
ـ فێربونی زمانه‌كان لای ئافره‌تان زیاتره وه‌ك له‌پیاوان.
ـ پیاوان له‌ژمێریاریدا سهركهوتوترن له‌ئافره‌تان بهلاَم خانمان له فێربوونی زمانه‌كاندا.
ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردووڕه‌گه‌ز جیاوازی له‌بیركردنه‌وه‌و مێشكیاندا هه‌یه، پیاوان وئافره‌تان نزیكن له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی مێشكیان به‌گشتی.
سه‌رچاوه : ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌خۆ (NNA