میر جه‌لاده‌ت كوڕى ئه‌مین عالى كوڕى به‌درخان پاشایه، 26ى نیسانى ساڵى 1897 له ئه‌سته‌مبوڵ له‌دایكبووه.
هه‌ر له پایته‌ختی ئه‌وسای ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و فێرگه‌ی به‌رزی (یاسا)ی ته‌واو كرد. پاش سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی كه‌مالیزم، ئه‌مین پاشا‌و سێ كوڕی ناچار بوون بچنه میسر‌و له‌وێ نیشته‌جێ ببن.
جهلادهتو كامه‌ران-ی برای چوونـه ئه‌ڵمانیاو ئه‌و ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی ئه‌وێی به‌فێرۆ نه‌داو خۆی فێری زمانی ئه‌ڵمانی كرد.
جه‌لاده‌ت خۆی گه‌یانده شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران‌و دوای شكستی شۆڕشه‌كه دیسانه‌وه توركیای جێهێشته‌وه.
رۆژی 25ی ئابی 1930 له سوریا باوكی كۆچیدوایی كرد.
جه‌لاده‌ت هه‌ر له‌وێ سه‌رقاڵی ده‌ركردنی رۆژنامه‌و گۆڤاری كوردی بوو.
له 15ی ئایاردا گۆڤاری (هاوار) ی ده‌ركرد كه تـا 5ی ته‌مموزی 1943 به‌رده‌وام بوو.
پێشتر گۆڤاری (رۆناهی)ی هه‌فتانه‌ی ده‌رده‌كرد، جه‌لاده‌ت به‌ته‌نیا ئه‌م گۆڤاره‌ی به‌رێوه‌ده‌برد بهنووسینو پیت چنین‌و چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌شی.
به‌ناوی (نهێنی) نووسینه‌كانی بڵاوده‌كرده‌وه. له پێشه‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پیتی لاتینی-یان بۆ نووسینی كوردی به‌كارهێنا، زمانه‌كانی فـارسی، توركی، عه‌ره‌بی، یۆنانی، ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسی، ئینگلیزی‌و رووسی زۆر به‌باشی زانیوه.
كتێبێكی له‌سه‌ر رێزمانی كوردی نووسیوه كه ته‌نیا به‌شێكی چاپكراوه‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی هێشتا هه‌ر ده‌ستنووسن. فه‌رهه‌نگێكی بهكوردیو یه‌كێكی دیكه‌ی كوردی - فه‌ره‌نسی هه‌یه.
ژماره‌یه‌كی زۆری رووناكبیرانی كورد له ده‌وری جه‌لاده‌ت بهدرخانو گۆڤاره‌كانی كۆببوونه‌وه.
جه‌لاده‌ت ئه‌مین عالی به‌درخان رۆژی 15ی ته‌مموزی 1951 له شام كۆچیدوایی كرد.
kurdsat