نهێنی دایکی مناڵه‌که‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاشكراکرا
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میرۆر ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆته‌وه سه‌باره‌ت به دایکی مناڵه کتوپڕه‌که‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ که ماوه‌یه‌که زۆرێک له ڕۆژنامه‌کان به‌دوایدا وێڵن . به‌گوێره‌ی ده‌یلی مه‌یل دایکی مناڵه‌که ئیشکه‌رێکی ئه‌مریکیه ، که ڕۆناڵدۆ هاوینی ڕابردوو له گشته‌که‌ی بۆ لۆس ئهنجلسله یه‌کێک له چێشتخانه‌کاندا چاویپێکهوتووه.
هه‌ربه‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌که یه‌کێک له هاوڕێ نزیکه‌کانی ڕۆناڵدۆ وتویه‌تی که کاتێک له‌و چێشتخانهیهدابوون کچه‌که وا خۆی نیشانداوه که ئینگلیزی نازانێت و ڕۆناڵدۆ ده‌ڵێت ” من و تۆ پێکه‌وه ” دواتر رۆنالدۆ له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی چێشتخانه‌که که ته‌ماوی بووه بۆی ده‌نوسێت ” من ، تۆ ، ماچ” و ڕه‌سمی دڵێک ده‌کات. دوای ماوه‌یه‌ک کچه‌که سکپڕ ده‌بێت و ڕۆناڵدۆ داوای لێده‌کات که پشکنینی پزیشکی ئه‌نجام بدات بۆ دڵنیابوون له ناسنامه‌ی باوکی مناڵه‌که و له‌و کاته‌ی که له باشوری ئه‌فریقا بووه بۆ جامی جیهانی ئاشکرابووه که ڕۆناڵدۆ باوکی ئه‌و مناڵه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی ئاشکراده‌بێت ڕۆناڵدۆ وتویه‌تی ” وا هه‌ست ده‌که‌م منیش وه‌کو بۆریس پیکه‌ر م به‌سه‌ر دێت” که بۆریس پیکه‌ر یاریزانێکی تێنسی سه‌رزه‌وی هه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ویش به‌په‌یوه‌ندیه‌کی نهێنی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک هه‌بوو که له چێشتخانه‌یه‌کی له‌نده‌ن ناسیبوی منداڵێکی بوو که ٢٠ ملیۆن پاوه‌ند له‌سه‌ر یاریزانه‌که که‌وت . ڕۆناڵدۆش ١٥ ملیۆن یۆرۆی داوه‌ته ئافره‌ته‌که بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆی ئاشکرانه‌کات و داواشی لێکردووه که بێت له پرتوگال له‌گه‌ڵیاندا بژی.
یاریگا