تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

14

big_smileوةلا بيم عةنتيكةية دةبى كى ئةو هةمو بارة بةو سيدية بدات هاهاهاها[size=16][/size][center][/center][center][/center][mail][/mail]

13

[size=24]ده‌ست خۆش لاس گیان بۆئه‌م هه‌واڵه‌

به‌ڕاستی زۆرقه‌ولی داوه‌به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌

چه‌ندساڵێكه‌هه‌رده‌ڵێن ئه‌لبومی زیادده‌رده‌چێت واشنییه‌[/size]

12

سوباس بؤ به يامه كانتان هاورييان
نا كاكه سه رهه نك انشاللة به زووترين كات بلاو ده بيته وه
وه خؤشى باش جه ند ين سال به ته مايه سه ردانيكى كوردستان بكاته وه به م زوانه

11

ده‌وترێ سێ مانگی تر ئه‌لبوومه‌كه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ترسم وه‌ك پێشوو ئه‌م به‌ڵێنه‌ش نه‌گاته‌ جێ. .

10

dast xosh

9

Aso Yassin نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش كاك لاس بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
هیوادارین به‌رده‌وام بیت ......

8

ده‌ستت خۆش بێت

7

زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت كاكه Ashqe Dewana smile

6

Aso Yassin نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش كاك لاس بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
هیوادارین به‌رده‌وام بیت ......

زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت كاكه ئاسؤ

5

Ledwan _ s نووسی:

دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم بؤ ئةو هةوالة

هةر سةركةوتو تةمةن دريز بيت بة قوربان

سوباس بؤ به يامه كه ت كاكه ليدوان

4

وه‌لای زۆر سه‌یره‌ lasa. له‌توری كه‌لار هه‌رزانتر فرۆشتویه‌تی . باشه‌ خۆ زیاد ئه‌م چه‌ند ساله‌ بۆیشتایه‌ توری برواندایه‌ ئیستا له‌وه‌ زیاتری ده‌ست ده‌كه‌وت .:lol: ههههههههههههههههه lol ده‌ست خۆش lasaگیان

3

ده‌سته‌كانت خۆش كاك لاس بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
هیوادارین به‌رده‌وام بیت ......

2

دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم بؤ ئةو هةوالة

هةر سةركةوتو تةمةن دريز بيت بة قوربان

1

http://i30.tinypic.com/9vigic.jpg
ئەلبوومە نوێیەكەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد، لەلایەن كۆمپانیای (میڤی ژن) بە كەمتر لە 100 هەزار دۆلار فرۆشرا كە تائێستا ئەو نرخە بۆ هیچ ئەلبوومێكی هونەرمەندێكی كورد دانەنراوە.
دوای ئەوەی (رووداو) راپۆرتێكی لەبارەی ئەلبوومە نوێیەكەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كرابوو ئەلبوومەكەی بە 100 هەزار دۆلارە دەفرۆشێت. دوای كێبركێیەكی زۆر لەنێوان كۆمپانیاكان لەكوردستان، كۆمپانیای (میڤی ژن) بەهاوكاری چەند كۆمپانیایەكی دیكە، بووە خاوەنی مافی چاپكردن و بڵاوكردنەوەی ئەو ئەلبوومە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (رووداو) كەتوون، ئەلبوومەكەی زیاد ئەسعەد بە كەمتر لە 100 هەزار دۆلار لە زیاد ئەسعەد كڕدراوە. سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای (میڤی ژن) بە (رووداو)ی راگەیاند "نوێنەرمان چووە سوێد و لەنزیكەوە هونەرمەند (زیاد ئەسعەد)ی بینی، دوای چەند رۆژێك گفتوگۆی نێوانیان، سەرئەنجام گەیشتنە ئەو رێككەوتنەی ئەلبوومەكە ببێتە موڵكی ئێمە"، ئەو سەرچاوەیە نرخەكەی بە وردی ئاشكرا نەكرد، بەڵام گوتی " نرخەكە كەمترە لە 100 هەزار دۆلار".
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی ئەوان ناتوانن نرخی فرۆشتنیشی لە بازاڕ رابگەیێنن "چونكە وردەكاری زۆرترمان ماوە تاكو نرخی ئەلبوومەكە رابگەیێنن، دەمانەوێ بەشێوازێكی تۆكمە و بەرنامەدار كاری بڵاوكردنەوەو رێكلامی بۆ بكەین". ئەوەشی نەشاردەوە، كە ئەو پارەی بۆ كڕینی ئەلبوومەكەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد دانراوە تائێستا بۆ  ئەلبوومی هیچ هونەرمەندێكی كورد دانەنراوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا كە لەگەڵ بەرپرسی زۆربەی سەنتەرەكانی فرۆشتنی سیدی لە شارەكانی كوردستان گفتوگۆیان كردووە، هەموویان لەسەر ئەوە كۆكن ئەلبوومەكەی رێژیەكی زۆری لێدەفرۆشرێ "پێشبینی دەكرێ لە چاپی یەكەمدا بگاتە 100 هەزار دانە بە شێوەی كاسێت و سیدی، تائێستا لەگەڵ هەردوو ناوەندی بڵاوكردنەوەی (ئارۆ) لەسلێمانی و (ئەربائیلۆ) لەهەولێر رێككەوتووین، كە ئەوان دوو نووسینگەی سەرەكی بن بۆ بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكە لە سەرتاسەری كوردستان".
ئەلبوومەكە ئێستا لەقۆناخی تۆماركردن و ئامادەكردندایەو زیاد ئەسعەد بە خۆی سەرپەرشتی دەكات، پێشبینی دەكرێ تا 3 مانگی دیكە سەرجەم كارەكانی كۆتایی بێ و بڵاوبكرێتەوە.


رووداو