حوكمی سروودی به‌ناو ئیسلامی ! له‌گه‌ڵ ئاله‌تی مۆسیقا !
________________________________________
پرسیار : ئایا گوێ گرتن بۆ سروودی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئاله‌تی مۆسیقا دروسته ؟ تكام وایه وه‌ڵامه‌كه به قورئان و سوننه و كۆده‌نگی ( ئیجماع ) زانایان بێت .
________________________________________
وه‌ڵام :
سوپاس بۆ خودا :
ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) به‌ڵگه‌ن له سه‌ر زه‌م كردن و به خراپی دانانی ئاله‌تی مۆسیقی و , به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پێویستی خۆپاراست له گوێ گرتنی مه‌عازیف و مۆسیقا , قورئانی پیرۆز ڕێنیشانده‌ره به‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی مۆسیقا له هۆكاری گومڕایی و گاڵته كردنه به ئایه‌تی خودا , هه‌روه‌كو خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : { ومن الناس من يشتري له‌وا الحديث ليضل عن سبيل الله بغير علم ويتخذها هزوا أولئك له‌م عذاب مهين } سورة لقمان(6) واته : هه‌ندێ له خه‌ڵكی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر‌و بێ مانا ده‌كه‌ن وه‌كو ( گۆرانی و كتێب و شریتی بێ سودو ... هتد ) تا خۆیی و كه‌سانی تریش له رێبازی خوا وێل بكات ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات به مه‌ترسی كاره‌كه‌یی و بزانێت چ كه‌تنێك ده‌كات به‌خۆیی و خه‌ڵكی و بۆیه ئه‌و شته بێ نرخ و خێرانه ده‌كرێت تا گاڵته به په‌یام و رێبازی خوا بكات ، ئا ئه‌وانه سزا‌و تۆڵه‌یه‌كی ریسواكهر و ئابرو به‌ر چاوه‌رێیانه .
زۆر له زانایان ووشه‌ی - له‌و الحديث - یان مانا كردووه به گۆرانی و ئاله‌تی مۆسیقا و گشت ده‌نگێك كه ڕێگری له ڕاستی یه‌كان ده‌كات .
ته‌به‌ری له ( جامع البیان -(15/118-119) - ) و ئیبن ئه‌بی دونیا (33) و ئیبن جه‌وزی له تلبیس ابلیس (232) دا له موجاهیده‌وه : { واستفزز من استطعت منهم بصوتك واجلب عليهم بخيلك ورجلك وشاركهم في الَاموال والَاولاد وعدهم وما يعدهم الشيطان إلا غرورا } الإسرا‌و (64 ) واته :هه‌ر كه‌سێك تۆ پێی ده‌وێریت تۆ بانگی بكه و ، به‌ده‌نگ و سه‌دای ناهه‌قی خۆت بیخرۆشێنهو له ههقییهوه دوور خه ، هه‌تا ده‌ی خهلهتێنی و فریوی ده‌ده‌یت .
(شةنقيطي ) له ( أچوان البیان ) دا له ته‌فسیری (بصوتك ) دا ده‌ڵێ : ( مجاهد بۆ ته‌فسیری : (بصوتك) ده‌ڵێ : ( أي باللهو والغناو والمزامير ، وقيل : أي بوسوستك ) واته : به گۆرانی و گاڵته‌و گه‌پ و به هه‌موو ئاواز‌و ده‌نگێكی مۆسیقا مرۆڤه‌كان بخرۆشێنهو بیان خهڵهتێنه ، یان به وه‌سوه‌سه و ده‌غده‌غه (ئیبن عه‌باس) یش ده‌ڵێ : (صوته يشمل كل داع دعا الي معصية ) واته : ده‌نگ و ئاوازی شه‌یتان هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی تاوان و حه‌رام ده‌گرێته‌وه ( واجلب عليهم بخيلك ورجلك ) وه به گشت له‌شكرو هێزی سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وه دنه‌یان بده‌و هێرشیان بۆ به‌ره (وشاركهم في الاموال والَاولاد ) و ببه هاوبه‌ش له ماڵ و مناڵیاندا واته : له رێگه‌ی حه‌رام و یاساغه‌وه ماڵیان پێ په‌یدا بكه و هه‌ر لهورێیهشدا پێیان دابنێ (وعدهم) و ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵێنیان بده‌رێ و سه‌رگه‌رمیان بكه به درۆكانی خۆته‌وه وه‌كو ئه‌وه : قیامه‌ت به‌رپا نابێ ، حیساب و كیتاب نابێ ......! (وما يعدهم الشيطان الاغرورا ) هه‌رچی به‌ڵێنی شه‌یتانه ، ته‌نها چه‌واشه‌كاری و فریودانه.
ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی خودای گه‌وره ووتویانه : ئه‌مه گۆرانی و ئاله‌تی مۆسیقیه .
وه ته‌به‌ری له حه‌سه‌نی به‌صری ڕیوایه‌تی كردووه كه ووتویه‌تی : مه‌به‌ستی ده‌نگی دهفهیه .
وه ئیبن قه‌یم له ( إغاپه اللهفان (1/252) دا ووتویه‌تی : ... گشت قسهكارێك قسه بكات و به تاعه‌تی خوا نه‌بێ , وه گشت ده‌نگێك مۆسیقا یان ده‌فی تیابێ ئه‌وه ده‌نگی شه‌یتانه .ترمزی له ( سنن : 1005 )دا له فه‌رمووده‌ی ئیبن ئه‌بی یه‌علا له عه‌تائی كوڕی جابیر – خوا لێی ڕازی بێت – ووتویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ئیبراهیمی كوڕه‌كه‌ی له كۆشی خۆی دانا و چاوه‌كانی پڕ له فرمێسك بوون , - ده‌گریا له كاتێكدا كه زۆر نه‌خۆش بوو مردنی نزیك بوو - , عبدالرحمن ووتی : تۆ ده‌گری له كاتێدا نه‌هی له گریان ده‌كه‌یت ؟ فه‌رمووی : من نه‌هیم له گریان نه‌كردووه , به‌ڵكو نه‌هی له دوو ده‌نگی فاجر و خراپ ده‌كه‌م – ئاماژه‌ی دا به ده‌نگی – : ده‌نگێك له كاتی ئاوازی گڵتهو گه‌پ و گۆرانی و مۆسیقا و ده‌نگێك له كاتی كارهستێك كه له ڕووی خۆیان ده‌ده‌ن و یه‌خه‌ی خۆیان دادهڕنێنن ... ترمزی ده‌ڵێ : ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه كه له‌م سه‌رچاوانه‌ش هاتووه أخرجه الحاكم فی المستدرك (4/43) والبيهقي في السنن الكبري (4/69) والطيالسي في المسند رقم (1683) والطحاوي في شرح المعاني (4/29) وحسنه الَالباني .
نه‌وه‌وه‌ی ده‌ڵێت :مه‌به‌ستی به گۆرانی و مۆسیقایه سه‌یری تحفة الَاحوذي (4/88) بكه
وه له فه‌رمووده‌ی ڕاستی پێغه‌مبه‌ردا هاتووه ( درودی خوای لێبێت) ده‌فه‌مووێت : " لیكون من أمتی أقوام یستحلون الحِرَ ( وهو الفرج والمقصود يستحلون الزنا ) والحرير والخمر والمعازف " چه‌ند گه‌لێل له ئوممه‌ته‌كه‌مدا په‌یدا ده‌بن كه زینا و (حر) حه‌ریر و ئاره‌ق و مۆسیقا به حه‌ڵاڵ داده‌نێن ( حر : دامێن , مه‌به‌ستی به زینایه ) ... بوخاری له - صحیح به معلق - دا ڕیوایه‌تی كردووه , وه به‌یهه‌قی له – سنن به اتصال – ڕیواتی كردووه .
حافظ له (الفتح 55/10) دا ده‌ڵێ : معازف : ئاله‌تی لههوه ,قورتوبی له جهورههری یه‌وه ده‌ڵێ : معازف : مه‌به‌ستی به گۆرانی یه , له حه‌واشی دیمیاتی ده‌ڵێ معازف : دهفهیه .
به‌ڵگه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه معازف ئاله‌تی لههوه , له لای ئه‌هلی زمانه‌وانیشدا هیچ ناكۆكیه‌ك له‌م باره‌یه‌وه نیه .
له فه‌رمووده‌ی (( لیكون من أمتی...)) به حه‌ڕام دانانی مۆسیقا و گۆرانی چه‌ند سودێك وه‌رده‌گیرێ :
یه‌كه‌م :ووته‌ی ( یستحلون ) به ڕاشكاوی یه‌كێك له‌وانه‌ی كه باسی كردوون –معازفه له شه‌رعدا حه‌ڕامه و ئه‌و قه‌ومه حه‌ڵاڵی ده‌كه‌ن .
دووه‌م : -معازف-ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه باس كردووه كه به به‌ڵگه‌ی بڕاوه له ئایه‌ت و فه‌رمووده حه‌ڕامن له : زینا و ئاره‌ق , ئه‌گه‌ر حه‌ڕام نه‌بووایه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا باسی نه‌ده‌كرد , وه ئه‌م به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌ڕام بوونی گۆرانی به‌ڵگه‌یه‌كی بڕاوه‌یه , ئه‌گه‌ر هیچ ئایه‌تێك و هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی تر نه‌بووایه جگه له‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌و به‌س بوو بۆ حه‌ڕام بوونی مۆسیقا , به‌تایبه‌تی گۆرانی كه ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی زۆر باش ده‌زانن . ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه له ووشه‌ی فاحیشه و پیس دروست كراون , وه زۆر له ئاله‌تی مۆسیقای جیاجیای له‌گه‌ڵدا ده‌ژه‌نێ له قیساره و عود و كه‌مان و میزمار ... هتد , بۆ زانینی حوكمی –معازف- سه‌یری (حكم المعازف للَالباني ) بكه , ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و وه‌همه‌كان له فه‌رمووده‌كانی پێغمه‌به‌ر (درودی خوای لێبێت ) سه‌یری (تصحيح الَاخطاو والَاوهام الواقعة في فهم أحاديث النبي عليه السلام لرائد صبري(1/176) بكه .
مهعازیفیش گۆرانی و ئاله‌تی مۆسیقیه كه پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) هه‌واڵی پێ داوین كه له كۆتایی زه‌مان قه‌ومێك دێن حه‌ڵاڵی ده‌كه‌ن هه‌روه‌كو چۆن ئاره‌ق و زینا و حه‌ریر حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن , ئه‌مه‌ش له نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه ( درودی خوای لێبێت ) چونكه ئه‌م ووتانه‌ی هه‌مووی هاتونه‌ته جێ و به چاوی خۆمان ده‌بینین , وه فه‌رمووده‌كه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌ڕامبوونی , به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر زه‌ممی ئه‌وانه‌ی كه به حه‌ڵاڵی داده‌نێن , هه‌روه‌كو زه‌ممی ئه‌وانه‌شه كه زینا و ئاره‌ق و پۆشاكی حه‌ریر حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن, ئایه‌ت و فه‌رمووده له باره‌ی له خۆپاراستن و دوور كه‌وتنه‌وه له گۆرانی ئاله‌تی لههو –مۆسیقا- زۆر زۆره , وه ئه‌وه‌ی به حه‌ڵاڵی بزانێ ئه‌وه درۆ ده‌كات و مونكهرێكی گه‌وره ده‌كات , داوام له خوایه كه كه بمانپارێزی له گوێڕایه‌ڵی شه‌یتان و له لههو , وه ناشرینترین و تاوانهكی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه كه به سوننه‌ت دابنرێ , هیچ گومانی تیا نیه له نه‌فامی یه‌وه‌یه به خودا و به ئاین , به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕێپێدراو بێ لێدانی ده‌ففه له ماره بڕینی ئافره‌تدا كه ئازاری هاوسێ و خه‌ڵكی تیا نه‌بێ , ئافره‌تان له نێوان خۆیاندا ته‌نها ده‌ف به‌كار بهێنن و گۆرانی بڵێن ئه‌وه هیچی تیا نیه و جائیزه ئه‌گه‌ر خراپه‌كاری تیا نه‌بێ و هاندان نه‌بێ بۆ مونكهرات وه تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ پیاواندا نه‌بێت .
به‌ڵام ئه‌م جۆره خۆشی ده‌ربڕینه به‌م شێوه‌یه بۆ پیاوان دروست نیه نه له ئاهه‌نگی بوك گواستنه‌وه‌و نه له هه‌ر بابه‌تێكی تر بێت , به‌ڵكو خوا بۆ پیاوانی به شه‌رع داناوه كه فێری ئاله‌تی حه‌ربی و سواری بن له پێشبڕكێ و به كار هێنانی چه‌ك و هه‌ر ئاله‌تێك بێت بۆ خۆڕاهێنانی جه‌نگ و جیهاد له پێناو خودا.
*** وه سروودی ئیسلامی كه ناو نراوه به سروودی ئیسلامی و موسیقای له‌گه‌ڵدایه : ناونان به سرودی ئیسلامی درۆ و بوختانه , وه ناگونجێ ئه‌م جۆره سروودانه له جیاتی گۆرانی به‌كار بهێنرێ , دروست و جائیز نیه شتی خراپ بخه‌ینه جیاتی شتی خراپ , به‌ڵكو شتی باش له شوێن و له جیاتی شتی خراب داده‌نرێ , وه بیستنی ئه‌م جۆره سرودانه به نیه‌تی عیبادهت و به‌ندایه‌تی بێت بیدعه‌یه و خودا ڕێگای پێنه‌داوه .
بۆ زیاتر زانیاری ئه‌م كتێبانه بخوێنه‌وه .
تلبيس إبليس(237)والمدخل لابن الحاج(3/109)والَامر بالاتباع والنهي عن الابتداع للسيوطي (99-وما بعدها)وذم الملاهي لابن أبي الدنيا والإعلام بأن العزف حرام لَابي بكر الجزائري وتنزيه الشريعة عن الَاغاني الخليعة وتحريم يَلات الطرب للَالباني .
الإسلام سؤال وجواب
الشيخ محمد صالح المنجد