زنجیره بابه‌تێك له‌سه‌ر ته‌فره‌قه‌و دووبه‌ره‌كی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شوبهه‌كان
م/ عبداللطیف أحمد مصطفی پێش نوێژ‌و وتار خوێن له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چوارقوڕنه . به‌شی یه‌كه‌م
یه‌كگرتن وكۆمه‌ڵ بوونی موسڵمانان له‌سه‌ر رێگا راسته فراوان ودێرینهكهی ئیسلام، نه‌ك له‌سه‌ر رێچكه خواره ته‌سك وداهێنراوهكانی حیزبایه‌تی
الحمد لله رب العالمین والصلاه والسلام علی نبینا محمد وعلی ێله وصحبه أجمعین، وبعد:
پێویسته له‌سه‌ر گشت موسڵمانان كه یه‌ك ده‌ست و یه‌كگرتوو و یه‌ك كۆمه‌ڵ بن ودژی كافرو بێ باوه‌ڕان بن, وههاوكاربن له‌سه‌ر خواپه‌رستی و كاری چاكه‌و تێكۆشان له‌پێناوی خودا‌و بانگه‌وازی یه‌كتری بۆ گرتنه به‌ری ئه‌و ڕێگایه‌ی كه پێشینه چاكهكانمانی له‌سه‌ر بووه له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیندا, چونكه ئه‌م یه‌كبون و یه‌كگرتنه له‌سه‌ر سوننه‌ت و ڕێبازی سه‌له‌فی صالح بریتیه له‌گه‌وره‌ترین بنچینه‌كانی ئیسلام كه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی پێ ناردووه
وه‌ك له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی قورئاندا ده‌رده‌كه‌وێت:
شَرَعَ ڵكُمْ مِنَ الدِّینِ مَا وَصَّی بِهِ نُوحًا وَالَّژِی أَوْحَیْنَا إِڵیْكَ وَمَا وَصَّیْنَا بِهِ إِبْرَاهِیمَ وَمُوسَی وَعِیسَی أَنْ أَقِیمُوا الدِّینَ وَڵا تَتَفَرَّقُوا فِیهِ كَبُرَ عَڵی الْمُشْڕكِینَ مَا تَدْعُوهُمْ إِڵیْهِ اللَّهُ ێجْتَبِی إِڵیْهِ مَنْ ێشَاءُ وَێهْدِی إِڵیْهِ مَنْ یُنِیبُ [الشوری: ١٣].
واته: خوای گه‌وره له دیندا به‌رنامه‌یه‌كی بۆ داناون كه وه‌سیه‌ت و ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ری خۆی پێ كردووه, وه بریتییه له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆ تۆمان نارد ئه‌ی محمدصلی الله علیه وسلم, وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یه‌كه وه‌سیه‌تی پێغه‌مبه‌ران ابراهیم وموسی وعیسامان پێ كردووه كه‌ئه‌و بهنامهیهش بریتییه له‌وه‌ی:
1- ته‌نها خواپه‌رستی و دینی ئیسلام به‌رپا بكه‌ن وده‌ستی پێوه بگرن و له‌سه‌ری كۆببنه‌وه‌و یه‌ك بگرن.
2- وه هه‌روه‌ها لێی جیا نه‌بنه‌وه‌و لاڕێ نه‌بن و جیاجیایی وپارچه پارچه‌یی تێدا دروست نه‌كه‌ن ونهبن به گروپ گروپ و حزب حزب.
وه له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار هه‌ڕه‌شه ده‌كات له‌وانه‌ی كه ته‌فره‌قه ده‌بن و موسڵمانان پارچه پارچه ده‌كه‌ن ده‌فه‌رمووێت:
) إِنَّ الَّژِینَ فَرَّقُوا دِینَهُمْ وَكَانُوا شِێعًا ڵسْتَ مِنْهُمْ فِی شَیْءٍ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِڵی اللَّهِ پُمَّ یُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا ێفْعَلُونَ [الأنعام: ١٥٩].
واته: ئه‌وانه‌ی كه دینه‌كه‌یان كردۆته چه‌ند ڕێچكه‌و حیزبێك وپارچه پارچه‌یان كرد ئه‌وه تۆ به‌ریت لێیان و په‌یوه‌ندیت پێیانه‌وه نییه‌و شوێن كه‌وته‌ی تۆ نین، وه‌ئه‌وانه حیسابیان لای خوای په‌روه‌ردگاره له‌پاشان ئاگاداریان ده‌كاته‌وه به خراپی ئاكامی كرده‌وه‌كه‌یان.
ئیمامی به‌غه‌وی له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وانه‌ی دینه‌كه‌یان پارچه پارچه كرد موبتهدیعهكانن: (هم أصحاب البدع والشبهات فی هژه الأمه).
واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی بیدعه‌یان له‌دیندا داهێناوه و گومان و شوبهه دروست ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌ی نادروست ده‌هێننه‌وه له‌سه‌ر حیزبایه‌تی و ڕێچكه‌و بۆچونه‌كانیان ئه‌وانه‌ن دینه‌كه‌یان پارچه پارچه كردووه.
وه‌له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی كردوه به‌هه‌مان بنچینه گرنگه‌كه‌ی پێشوو كه له دوو خاڵدا ده‌ركه‌وت.
یه‌كه‌م: ده‌ست گرتن به‌ته‌نها خواپه‌رستی و یه‌ك بوون له‌سه‌ری
دووه‌م: ته‌فره‌قه دروست نه‌كردن و پارچه پارچه نه‌بوون.
وه ده‌فه‌رمووێت:
وَأَنَّ هَژا صِرَاگِی مُسْتَقِیمًا فَاتَّبِعُوهُ [ الأنعام: ١٥٣].
واته: ئه‌و ته‌نها خواپه‌رستییه‌و دوورییه له شیرك بریتییه له‌ڕێبازی من كه ڕێبازێكی ڕاسته له‌به‌ر ئه‌وه:
1- هه‌مووتان شوێنی بكه‌ون وه ته‌نها ئه‌م ڕێبازه بگرنه‌به‌ر لێی دوانه‌كه‌ون و كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌ن له‌شوێن كه‌وتنی.
2- وهنهكهونه شوێن ڕێچكه‌كانی تر چونكه گشت ئه‌م ڕێچكانه لاتان ده‌ده‌ن له‌ڕێگه ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره.
وه له‌ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات:
فَلِژلِكَ فَادْعُ وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ [الشوری: ١٥].
واته: بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ن بۆ ئه‌و دینه‌ی كه بۆگشت پێغه‌مبه‌ران نێردراوه كه بریتییه له ته‌نها خواپه‌رستی و شوێن كه‌وتنی شه‌رعی خوا‌و ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی.
وه‌هه‌روه‌ها جێگیر‌و به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ئه‌م دینه چۆن فه‌رمانت پێكراوه وه‌ها ئیستیقامه‌تت بێت له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی خوا.
وه‌شوێن هه‌واو ئاره‌زوو بۆچوون و ڕێچكه‌كانیان مه‌كه‌وه.
كه‌واته خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی ده‌وێت له موسڵمانان كۆك و یه‌كگرتوو بن به‌ڵام له‌سه‌ر چی؟ بێگومان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا ڕاسته‌ی كه پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵانی پێغهمبهریصلی الله علیه وسلم له‌سه‌ر بوون ڕێبازی سه‌له‌فی صالح.
وه‌ئه‌م یه‌كگرتنه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه ئه‌وه قه‌ده‌غه‌ده‌كات كهشوێن ڕێچكه‌ی تر بكه‌وین چونكه ڕێچكه‌كان له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست لات ده‌ده‌ن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌سه‌ر ڕێگایه‌كی گشتی ڕاستدا بڕوات له‌شارێكه‌وه بۆشارێكی تر به‌ڵام له‌ڕێگادا چه‌ندان ڕێچكه‌ی بچوك بچوك له‌لای ڕاست و چه‌پ شاڕێگهكهدا لایانداوه به‌ره‌و گوند‌و لادێكان، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه لابداته سه‌ر ئه‌و ڕێچكانه ئه‌وه له شاڕێگهكه ده‌رده‌چێت و ناگاته ئه‌و شاره‌ی كه مه‌به‌ستی بوو.
به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر كه‌سێك شوێن ڕێچكه‌یه‌ك بكه‌وێت ئه‌وه له‌ڕێبازی ڕاستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم لاده‌دات و دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ناگاته ئامانج.
به‌ڵگه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر بنچینه مه‌زنه‌كه‌ی پێشوو.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِیعًا وَڵا تَفَرَّقُوا [ێ‌ل عمران: ١٠٣].
واته: 1- هه‌مووتان ده‌ست بگرن به‌دینی خواوه به‌گشتی كۆبن و یه‌كگرتوبن له‌سه‌ری.
2- وهپارچه پارچه‌و حیزب حیزب مه‌بن و لێك جیا مه‌بنه‌وه‌و ته‌فره‌قه دروست نه‌كه‌ن.
له‌م ئایه‌ته پیروَزهشدا تێبینی ده‌كه‌ین كه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و ڕێبازه‌ی دیاری كردووه كه یه‌كگرتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه ئه‌ویش ئه‌و ئیسلامه‌یه كه له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه و هاوه‌ڵه‌كانی رچی الله عنه له‌سه‌ر بوون و له‌وانه‌وه پێمان گه‌یشتوه.
كه‌واته ڕێگای یه‌كبوون و یه‌كگرتن په‌یڕه‌وو پرۆگرامی حیزبێك نییه كه له‌و بیست ساڵه‌ی لهمهوپێش دروست بووه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سانێك! به‌ڵكو بریتییه له‌و ئیسلامه‌ی له‌دێرین زه‌مانه‌وه له گشت پێغه‌مبه‌رانه‌وه وه له‌پێشینه چاكهكانهوهرچی الله عنه گه‌یشتووه به‌ئێمه.
كه‌واته هه‌ركه‌سێك كه ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌م ئایه‌ته قورئانییه پیرۆزانه بداته‌وه و هه‌وڵی یه‌كبوون و یه‌كگرتن و به‌كۆمه‌ڵ بوونی موسڵمانان ده‌كات ئه‌وه با بانگیان نه‌كات بۆ ڕێچكه داهێنراوه‌كه‌ی خۆی به‌ڵكو بابانگی بكات بۆ ئه‌و ئیسلامه‌ی كه درێژبوونه‌وه‌یه‌كی سروشتییه بۆ ئه‌و ئیسلامه‌ی كه سه‌له‌فی صالحی له‌سه‌ربووه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم و هاوهڵانیرچی الله عنه.
وهخوای گه‌وره خه‌به‌ری پێداوین كه حیزبایه‌تی و پارچه پارچه‌یی و فره حیزبێتی پیشه‌و عاده‌تی موشریك و كافره‌كانه، وه ئێمه‌ی موسڵمانانی وریا كردۆته‌وه له‌م عاده‌ته خراپه‌ی ئه‌وان كه ده‌فه‌رمووێت:
وَڵا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْڕكِینَ (31) مِنَ الَّژِینَ فَرَّقُوا دِینَهُمْ وَكَانُوا شِێعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا ڵدَیْهِمْ فَڕحُونَ [الروم: ٣١ – ٣٢].
واته: ئه‌ی موسڵمانان ئێوه له موشریكه‌كان مه‌بن و وه‌كو ئه‌وان مه‌بن ئه‌وانه‌ی كه دینه‌كه‌یان پارچه پارچه كردوو بوون به‌چه‌ند گروپێك كه‌هه‌ر حیزبه‌ی به‌وه دڵخۆشه كه لای خۆی هه‌یه و ئه‌و پرۆگرام و به‌رنامه‌یه به‌ڕاست ده‌زانێت كه حیزبایه‌تی له‌سه‌ر دامه‌زراوه!!
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌یری واقیعی موسڵمانان بكه‌ین ده‌بینین كه‌وتوونه‌ته شوێن عاده‌تی موشریكه‌كان وه‌كو ئه‌وان بوونه‌ته چه‌ند حیزب و هه‌ریه‌كه خۆی به‌ڕاست ده‌زانێت، ئه‌م دیارده‌یه‌ش زۆر ترسناك و خراپه چونكه خوای گه‌وره فه‌رمووی وه‌كو موشریكه‌كان مه‌بن.
كه‌واته: حیزبایه‌تی ته‌فره‌قه دروست ده‌كات و بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی تێدایه‌و لاسایی كردنه‌وه‌ی كافرو موشریكه‌كانی تێدایه‌و هۆی لاوازبوون و دۆڕان وفهشهل هێنانی موسڵمانانه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی موسڵمانان به‌یه‌كتره‌وه خه‌ریك بن و دژایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن.
كه‌واته: حیزبایه‌تی و پارچه پارچه كردنی موسڵمانان بێ شه‌رعییه‌و موسڵمانان پێی لاواز ده‌بن و ئیسلام پێی دواده‌كه‌وێت، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه وابزانرێت ئیسلام به‌هۆی ئه‌م حیزبانه‌وه ماوه!!