بنچینه‌كانی زانستی بدعه‌و داهێنان له ئاین :
نوسینی : شێخ على بن حسن بن حلبی .
وه‌رگێرانی :م:كاوه-هه‌ولێر
پێشه‌كیه‌ك بۆ ده‌رخستنی ته‌واوی و كاملی شه‌ریعه‌تی ئیسلام
بسم الله الرحمن الرحیم، الحمدلله رب العالمین، والصلاة والسلام على نبینا محمد (صلى الله علیه وسلم) .
خودای گه‌وره باسی نازو نیعمه‌ته‌كانی خۆی له‌سه‌ر به‌نده‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێ (الیوم أكملت لكم دینكم وأتممت علیكم نعمتی ورضیت لكم الاسلام دیناً) المائده :3.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی قورئان رێنوێنی بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه‌وا ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی ئیسلام كامل و ته‌واوه و هه‌موو پێداویستیه‌كانی به‌نده‌كانی خودای تێدایه، كه‌وا خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ت پیرۆزه‌ی خۆی به سهریاندادابهزاندووه( وما خلقت الاجن والانس لیعبدون) الذاریات :56 .
ئیمامی ابن كثیر له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت (ئه‌مه گه‌وره‌ترین نعمه‌تی خودایه له‌سه‌ر ئومه‌تی محمد (صلى الله علیه والسلم) كه‌وا ئاینه‌كه‌یانی بۆ ته‌واو و كامل كردوون، به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه نهپێویستیان به ئاینێكی دی و نه به پێغهمهبهرێكی دی هه‌یه .
بۆیه پێغهمبهرهكهیانی كردووهتهدواین پێغه‌مبه‌رو بۆئینس و جنی نادووه .
وه هیچ حهلاَڵێك نیه ته‌نها كه‌ئه‌و حهلاَڵی كردووه ، وه هیچ حه‌رامێك نیه ته‌نها ئه‌و حه‌رامی كردووه، وه هیچ شتێكیش نابێته به‌رنامه‌ی خودا ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یكردبێت .
وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا پێی راگه‌یاندووین راست و حه‌قن ، نه درۆ‌و نه په‌یمان شكاندنی تێدانیه ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی( وتمت كلمه ربك صدقاً وعدلا) الا‌نعام :115 .
واتا : ئه‌ی محمد صلى الله علیه وسلم ، وته‌و فه‌رمانه‌كانی پروهردگارهكهت ئه‌و په‌ری راستی و دادپه‌روه‌ریه .
راستی له هه‌واڵ پێدانی دادپه‌روه‌ریش له‌فه‌رمان پێكراوهكانی و له قه‌ده‌غه پێكراوهكانی ، به‌و شێوه‌یه كه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و ئاینه‌ی بۆته‌واو كردوون هه‌موو نعمهتیشی به‌ته‌واوی به سه‌ریاندا هاته جێ.
بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌روانی ئه‌وه ناكرێت كه‌وا مرۆڤێك بێت و شتێك له شه‌ریعه‌ت دابهێنێت و زیادی بكاته سه‌ری ، چونكه زیادكردن له سه‌ر شه‌ریعه‌ت به بێ زانین داده‌نرێت به‌سه‌ر زانستی خوای گه‌وره ،
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌وا له قورئانی پیرۆزدا هاتووه .
بۆیه ههرئاوایش چاوه‌روانی ئهوهناكرێت مرۆڤێك شتێك زیاد بكاته سه‌ر شه‌رعی خوا، پاشان نامۆ‌و موسته‌حه‌قی سه‌رزه‌نشت كردن ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش كارێكه به دڵنیای زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌یزانێت ، له ناو زۆربه‌ی تاقم و گروپهكهكان ده‌ركی پێ ده‌كرێت
بهلاَم دانی پێدا نانێن وه‌ك خوای گه‌وره دوفهرموێت:(وجحدوا بها واستیقنتا أنفسهم ظلما وعلوا) . النمل :14.
واته: باوه‌ریان نه‌هێناوه‌و ملیان بۆحه‌ق دانه‌دا ، هه‌رچه‌نده له دڵ و ده‌روونی خۆیان یه‌قینیان هه‌بوو كه‌وا راسته ،بهلاَم به هۆی ئه‌و سته‌م و خۆبه‌زل زانینه‌ی هه‌یان بووه ,
طارقی كوری شهاب بۆمان ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێ :
((قالت الیهود لعمر إنكم تقرؤو آیه فی كتابكم ، ولو علینا معشر الیهود نزلت : لا تخذنا ذلك الیوم عیداً ؟ قال وأی آیه ؟ قالوا ( الیوم أكملت لكم دینكم،...) قال عمر : والله إنی لأعلم الیوم الذی نزلت على رسول ( صلى الله علی وسلم ) فیه ، والساعه التی نزلت فیها ، نزلت على رسول ( صلى الله علیه وسلم ) .عشیه عرفه ، فی یوم الجمعة . رواه البخاری ومسلم .
واته: جوله‌كه‌كان به عمری كوری خهطابیان وون ، ئێوه ئایه‌تێك له قورئانه‌كه‌تان ده‌خوێننه‌وه ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئێمه‌ی جوله‌كه‌دا دابه‌زیبایه ئه‌وا ئه‌وا ئه‌و رۆژه‌مان ده‌ركرده جه‌ژن .ئه‌ویش له وهلاَمدا فه‌رمووی : ئه‌و ئایه‌ته كامه‌یه ؟ ووتیان (الیوم أكملت لكم ، تا دوای ئایه‌ته‌كه) ، عمر لهوهلاَمدا فه‌رمووی :سوێند به‌و خوایه من ئه‌ورۆژه ده‌زانم كه وا ئه‌و ئایه‌ته‌ی تێدا دابه‌زی به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رداو ئه‌و سه‌عاته‌ش ده‌زانم ، له عه‌سری رۆژی عه‌ره‌فه بوو وه رۆژی هه‌ینی بوو.
هه‌وه‌ها پێغه‌مبه‌ر(ێلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی :
(انه لم یكن النبی قبلی الا كان حقاعلیه أن یذل أمته على خیر ما یعلمه له‌م ،وینذرهم شر ما یعلمه له‌م .رواه مسلم من ابن عمر .
واته:هیچ نێردراوێك نه‌بووه له نێردراوه‌كانی پێش من ، الا خوای گه‌وره له‌سه‌ری واجب كردووه كه چی خێر‌و خۆشی ده‌زانێ ده‌بێت به ئومه‌ته‌كه‌ی بڵێت . وه چ خراپه‌یه‌كیش ده‌زانێت ،ده‌بێت ئومه‌ته‌كه‌ی خۆی لێ ئاگادار بكاته‌وه .
هه‌وه‌ها طبرانی له (معجم الكبیر) له ئه‌بو زهری غیفاریه‌وه بۆمان ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت :(تركنا رسول الله (صلى الله علیه وسلم) وما طائر یقلب جناحیه فی الهواء الا وهو ینكر لنا منه علما قال ، فقال رسول الله (صلى الله علیه وسلم) ما بقی شی‌ء یقرب من الجنة ویباعد من النار الا قد بین لكم .
واته/ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وه‌فاتی كردوو به‌جێی هێشتین بهلاَم باڵنده‌یه‌كی نه‌هێشته‌وه له ئاسمان باڵه‌كانی لێك بدات الا زانست و زانیاری له باره‌یه‌وه پێراگه‌یاندین ، پاشان وتی : پیغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی :هیچ شتێك نه‌ماوه له به هه‌شت نزیكتان بكاته‌وه و له ئاگری دۆزه‌خ دوورتان بكاته‌وه الا پێتان وتراوه و بۆتانیش روونكراوه‌ته‌وه .
له‌م فه‌رمووده پاك و پیرزهدا بۆما ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا هه‌رشتێك له به‌هه‌شتمان نزیك بكاته‌وه وه له دۆزه‌خ دوورمان بكاته‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆمانی روون كردووه‌ته‌وه .
له‌به‌رئه‌وه‌ی ههرداهێنان و زیاده‌یه‌ك بهَنینه ناو دینه‌كه‌مانه‌وه ئه‌وا ده‌ست درێژی كردنێكی ناره‌وایه ، به زمانی حاڵ خاوه‌نه‌كه‌ی بانگهێشتی ئه‌وه ده‌كات که‌وا ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی ئیسلام کامڵ نیه بۆ چوونه به‌هه‌شت و خۆرزگار كردن له دۆزه‌خ .
به‌شی دووه‌می ماوه ....