سوپاس بۆتۆ
Jaw Zard
تۆش ماندوونهبیت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » رۆژ درێژیو رۆژگەرمی تەئسیری ناكەنە سەر رۆژووەوان. » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆتۆ
Jaw Zard
تۆش ماندوونهبیت
یا(رەب)ی (خوا)یە یارمەتی موسڵمانان دەیو تەمەنو لەش ساغیو (ئیمان) بەهێزیو (هیمەت) بەرزیمان پێ ببەخشی بۆ رۆژوو تەراویح ی مانگی(رەمەزان).
ئامین ....ماندوونهبیت
زۆرسوپاس بۆپهیامهكهت براكهم.
ئهگهر بتوانی ئهدرهیسی ئهو مهلایهی كه ئهم بابهتهی نهسیوه بمدهیتی . چهونكه زۆر كارم پییهتی . له شوینیكدا له ئینتهرنیت سوكایهتی پی كراوه . زۆر سپاست ئهكهم
بهخوامنیش نازانم.بهڵام ههوڵ دهدهم بۆتی وهربگرم.
[size=24]خوا جةزات بداتةوة . كاك هةلويست . بهراستی بابهتیكی بهسود بوو . بهلام من داوا كارییهكت لی دهكهم ئهگهر بتوانی ئهدرهیسی ئهو مهلایهی كه ئهم بابهتهی نهسیوه بمدهیتی . چهونكه زۆر كارم پییهتی . له شوینیكدا له ئینتهرنیت سوكایهتی پی كراوه . زۆر سپاست ئهكهم [/size]
(بڕوا) بەهێزیو (هیممەت) بەرزی: دوو شتن لە هەر مرۆڤێكی موسڵمان بەرجەستە بوو ئەوا لەو جۆرە موسڵمانە بڕوادارانەیە (كە ئەگەر بیانەوێت مل لە چیای نێن ئەی روخێنن)، كەواتە: باكیان لەبرسێتیو توێنێتیو... هەرجۆرە شتێكی تر نیە بۆ(خوا) گەر بێتە رێگایان،
موسڵمانانی پێشوو بەرۆژوو بونەو چەندین كاری ئاینیو كۆمەڵایەتیشیان راپەڕاندووە لەبەر تینی گەرمای خۆر، كە (بەداخەوە دەیڵێم): زۆرێك لە موسڵمانانی ئێستا (گەر بێتو هەمان ئیشی ئەوانیان پێ بسپێردرێ ئەوا) لەدیار سبڵیتو بەر سێبەریش پێیان ناكرێت!،
موسڵمانانی پێشوو بەرۆژوو بوونەو جیهادیان كردووە لە پێناو خوا- هەروەها كاروانیان كردووە- وە دروێنەو جۆرەها كاریان بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیشیان ئەنجامداوە،
هی ئێستا زۆرێك لەخەڵكی هێشتا كە نەگەیشتین بە(رەمەزان)یش هەر لە ئێستاوە دەیانەوێت ورە بەردەن (بەوەی دەڵێن: گەرمایەو رۆژ درێژەو...هتد.)، بەبێ دەرك كردن بەو نیعمەتە (نیعمەتی تەمەنو گەیشتن بە مانگی پیرۆزی رەمەزان) كە موسڵمانانی پێشان شەش مانگ دوعای گەیشتن بەرەمەزان یان دەكردو (بەرەمەزانەوەش) شەش مانگی تر نزاو پاڕانەوەیان دەكرد بۆ قبوڵ بوونی رۆژوو تاعەتەكانیان،
موسڵمانی وابووە بەدەستی بەدەستنوێژو دەم ی بەرۆژوو وەفاتی كردووە، كەواتە: رەمەزان مانگی چالاكیو ورەو هیممەت بەرزیە.. بەراستی جێگای داخەبێت ئەم نیعەمەتە ئیلاهیە (نیعمەتی گەیشتن بەرەمەزان) بە ترس لێیو هەروەها بەنەگرتنی (بەبێ عوزری شەرعیو) بێ ناز كردنی كاتو شەوورۆژەكانی بەناومانا بێو تێپەڕێت!
سەیری ژیاننامەی پێغەمبەرصلی الله علیەوسلمو هاوەڵە بەرێزەكان بكەن..هەروەها ژیانی بابو باپیرانمان: كە چەندە بە ئیمان بە هێزیو هیممەت بەرزیەوە بە ماندوو بونو نەبوونی پێداویستیو كەلو پەلو سەیارەو تەكنەلۆژیاو هەروەها بەفرو ئاوی ساردوو خواردنو خواردنەوەی هەمەرەنگی وەك ئێستا...، ئینجا رۆژوویان دەگرتو تاعەتی خوایان بە جوانترین شێوە ئەنجام دەدا، ئێستاش زۆرێك لەبەساڵاچوەكانمان (لەگەڵ ئەوەی روخسەتی شەرعیش دەیانگرێتەوە بۆ بەرۆژوو نەبوون، سەرەڕای ئەمەش): لە ئامادەباشی دان بۆ بەرۆژوو بون، ئافرەتی بەساڵاچوو هەبووە كە پارساڵ لەگەڵ روخسەتی پزیشكیش بۆی هەروەها خۆی دەستو قاچێكی شەلەلە ئینجا هەموو رۆژووەكانی گرت (سوپاس بۆ خوا) وە ئەم ساڵیش دایناوە بەهەمان شێوە ئەگەر خوا تەمەن بدات، كەچی ساغو سەلامەتو جاحێڵ هەنە (وەكو كوردەواری خۆمان وتەنی: ملو ملەستورە، كەچی) لە دووای برو بەهانەو بیانویێكی بچوك دا دەگەڕێت بۆ رێگا دۆزینەوەیەك بۆ ئەوەی بەرۆژوونەبێت، ئینجا لێرەدا ئێوە بڵێن: ئەگەر ئەمە (بڕوا) بێ هێزیو (بێ هیممەتی) نەبێت ئەی بەچیا ناوزەدی دەكەیت؟،
لەكۆتاییشدا دەستی نزاو پاڕانەوە بەرزدەكەینەوەو دەڵێین: یا(رەب)ی (خوا)یە یارمەتی موسڵمانان دەیو تەمەنو لەش ساغیو (ئیمان) بەهێزیو (هیمەت) بەرزیمان پێ ببەخشی بۆ رۆژوو تەراویح ی مانگی(رەمەزان).
نووسینی:مەلامسلم مەلاصالح فریزی
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » رۆژ درێژیو رۆژگەرمی تەئسیری ناكەنە سەر رۆژووەوان. » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]