زۆر سوپاسی هه‌ستی به‌رزتان ده‌كه‌م خۆشحاڵم بهپهیامهكانتان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » به وێنه هه‌ولێر پرسه‌ی به نه‌جه‌ف دانا و گه‌یشته چوارگۆشه‌ی زێڕین » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاسی هه‌ستی به‌رزتان ده‌كه‌م خۆشحاڵم بهپهیامهكانتان
ده‌ستی هه‌ردوكتان خۆش بێت كاك سه‌فین و كاك سیروان، به‌هیوای به‌رده‌وام بونتانم، ته‌مه‌ن درێژ بن.
piroza la kurani hawler har awa la lwtka dana
[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش خۆم ئاماده‌ی یاریهكهبووم به‌راستی یانه‌ی نه‌جه‌ف له‌سه‌ره‌تای گیمی دووه‌م ئاستێكی به‌رزیان پئ شكهش كرد به‌لام بئ سوود بوون وه‌یانه‌ی هه‌ولێر بئ ده‌نگ نه‌بوو له‌م هێرشانه‌ی یانه‌ی نه‌جه‌ف لهپاسێكی جوانی ئه‌حمه‌د سه‌لاح بۆ ویسام زه‌كی گۆلێكی زۆر جوانی تۆماركرد[/size]
ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبیت
خۆشحاڵم بهپهیامهكهت
ده‌ستخۆش کاک سه‌فین
زۆر سوپاس خاتوو هه‌ناسه
ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبیت
ده‌ستخۆش کاک سه‌فین
[size=24]نوسه‌ر :سیروان عباس ..تایه‌ت به ماڵپه‌ری یاریگا .نێت
له میانی یاریه‌كانی خولی نایابی عێراقی بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی ڕابردوو، درێژه‌ی به كاروانی سه‌ركه‌وتن دا و له نێو یاریگا و هانده‌رانیدا توانی ئاستێكی به‌رز نیشان بدات و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی “نه‌جه‌ف” ی میوان بباته‌وه، له ده‌سپێكی یاریه‌كه‌دا و له هێرشێكی له ناكاودا له خوله‌كی 5 ی گێی یه‌كه‌م یاریزانی یانه‌ی نه‌جه‌ف ” عه‌لاء عاصی” یانه‌ی نه‌جه‌فی كرده خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م، به‌ڵام دوای ئه‌م گۆڵه یانه‌ی هه‌ولێر فشارێكی زۆری خسته سه‌ر گۆڵی یانه‌ی میوان، یاریزانی هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ” لوئه‌ی سه‌ڵاح” وه‌ك پاڵه‌وانێك بۆ له ده‌ستدانی هه‌له زێرینه‌كان ده‌ركه‌وت و به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو له گۆڵ تۆماركردن، دواتر یاریزان ” احمد صلاح” پاسێكی زۆر جوانی خسته به‌رپێی یاریزان ” مسلم مبارك ” و له به‌رامبه‌ر گۆڵچی مایه‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات، له خوله‌كی 25 ی گێمی یه‌كه‌مدا هێڵی به‌رگری یانه‌ی نه‌جه‌ف گۆڵكاری یانه‌ی هه‌ولێر ” احمد صلاح” یان به‌ردایه‌وه له ناو هێڵی سزا و ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ژمار كرد و ” هه‌ڵگورد مه‌لا محمد” یانه‌ی هه‌ولێری كرده خاوه‌ن گۆڵی به‌رامبه‌ر.
به‌م ئه‌نجامه گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به كۆتا هات، له گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وام بوون له فشار خستنه سه‌ر گۆڵی یانه‌ی میوان به‌ڵام به‌بێ ئاكام، بۆیه ڕاهێنه‌ر ناچار بوو چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پێكهاته و ته‌كنیكی یاریه‌كه‌دا بكات و یاریزانی گۆڕانكاری پێكراو ” ویسام زه‌كی ” له خوله‌كی 78 دا به لێدانێكی زۆر جوان و هه‌وڵێكی تاكه‌كه‌سی خۆی توانی یانه‌ی هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر بوون ڕزگار بكات و ئومێدێكی زۆر ببه‌خشێته دڵی هانده‌ران كه پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان بكه‌ن .
له كۆتایی یاریه‌كه‌دا گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر ” سه‌رهه‌نگ موحسین” تایبه‌ت به یاریه‌كه و یانه‌كه‌ی ووتی: ئێمه ئاستێكی زۆرباشمان نیشاندا و پشت به‌خوا پارێزگاری ده‌ستكه‌وتی ڕابردوومان ئه‌كه‌ین، وه سه‌باره‌ت به دورخستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ره‌وه وتی: دورخستنه‌وه‌كه‌ی من ته‌نها بۆ یه‌ك یاری بوو، ئێستا نێوانی من و ڕاهێنه‌ر زۆر ئاساییه .
احمد صلاح بۆ یاریگا ووتی: سوپاس بۆ خوا، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه دیاری بێت بۆ هانده‌ران .
وسام زه‌كی بۆ یاریگا: سوپاس بۆ خوای گه‌وره .. زۆر دڵخۆشم كه توانیم یانه‌كه‌م له به‌رامبه‌ر بوون ڕزگار بكه‌م .[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » به وێنه هه‌ولێر پرسه‌ی به نه‌جه‌ف دانا و گه‌یشته چوارگۆشه‌ی زێڕین » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]