ئایا ده‌زانێت
·ئایا ده‌زانیت یه‌كه‌م یانه‌ى سعودى كه پێشبَرِكێى جامى یانه‌ى سعودى بۆ تۆپى پێ برده‌وه یانه‌ى ئیتیحادى سعودى بوو
·ئایا ده‌زانیت یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ى عه‌ره‌بى كه سه‌ركه‌وت بۆ كۆتاییه‌كانى جامى جیهانى تۆپى هه‌ڵبژارده‌ى میسر بوو ئه‌ویش له ساڵى 1934 دواتر هه‌ڵبژارده‌ى مه‌غریب له ساڵى 1970 سه‌ركه‌وت بۆ كۆتاییه‌كانى ئه‌م پاڵه‌وانێتیه
·ئایا ده‌زانیت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى عه‌ره‌بیه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار توانیتى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئاسیا به‌ده‌ست بهێنێت ده‌وڵه‌تى كوه‌یت بوو
·ئایا ده‌زانیت خولى یاریه ئۆڵۆمپیه‌كان له ساڵى 1984 له لۆس ئه‌نجه‌لوس كرا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
·ئایا ده‌زانیت ژماره‌ى جهولهكانى یارى بۆكسێن 15 جه‌وله‌یه
·ئایا ده‌زانیت دێرینترین یانه‌ى تۆپى پێ له میسر یانه‌ى هیڵى ئاسنینه نه‌ك یانه‌ى ئه‌هلى یان زه‌مالیك هه‌روه‌ك چاوهرِوان ده‌كرێت
·ئایا ده‌زانێت یه‌كێتى یه‌كێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ وه‌زرش ده‌كه‌وێته مۆنتى كارلو
·ئایا ده‌زانیت ئه‌و یانه‌یه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار جامى ئه‌فریقیاى بۆ یانه پاڵه‌وانه‌كان برده‌وه یانه‌ى ئه‌هلى میسر بوو
·ئایا ده‌زانیت ئیتاڵیا سێ جار جامى جیهانى تۆپى پێى به‌ده‌ستهێناوه ئه‌ویش له ساڵه‌كانى 1934،1938 و دواجاریش له ساڵى 1982.
·ئایا ده‌زانیت به‌رازیل یه‌كه‌م ولاَت بوو بتوانێت سێ‌جار جامى جیهانى به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌ویش له ساڵه‌كانى 1958-1962 و 1970 ، به‌مه‌ش بۆ هه‌تاهه‌تایه پارێزگارى به جامه‌كه‌وه ده‌كا و دواتر سه‌ركه‌وتنێكى دیكه‌شى زیادكرد له ساڵى 1994دا.