تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » گوێت له ئامۆژگاری باڵنده‌که بووه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ئه‌من به‌خۆم وه‌زنی 3 درهه‌م گران نیم چۆن گه‌وهه‌رێک به قورسایی 10 درهه‌م له زگمهوهیه؟؟!!
زۆر ڕاسته...ماندوونه‌بیت
[size=24]ده‌گێرنه‌وه پیاوێك باڵنده‌یه‌کی گرت بردیه ماله‌وه خه‌ریك بوو سه‌ڕی ببری و بیخوا
باڵنده‌که‌ش گوتی : ئه‌ی براده‌ر هه‌تا ئێستا گۆشتی چه‌ند مانگا و گا و مه‌رن و ماڵاتت خواردوه له گۆشتی ئه‌و هه‌مووه تێر نه‌بووی به گۆشتی فه‌قیرێکی وه‌ك من تێر ده‌بی
وه‌ره مه‌ردی خوا به سه‌رم مه‌به‌ره ، باسێ ئامۆژگاری باشت بکه‌م بزانه چه‌ند زیره‌کم ، یه‌که‌م ئامۆژگاریم له‌سه‌ر ده‌ستت پێت ده‌لێم ، دووه‌م ئه‌گه‌ر فڕیم بۆ سه‌ر ئه‌و دیواره‌یه پێت ده‌لێم زۆر که‌یفت خۆش ده‌که‌م ، که فریم بۆ سه‌ر ئه‌و داره‌ش هی سێیه‌مت پێ ده‌ڵێم ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ ئامۆژگاریه‌ت له ژیان جێ به‌جی کرد زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌بی و قه‌ت خه‌م ناخۆی .
پیاوه‌که گوتی : باشه
باڵنده‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی دانا و گوتی : بڵێ بزانم ئامۆژگاری یه‌که‌م چیه ؟؟
باڵنده‌که وتی : ئامۆژگاریت ده‌که‌م قه‌ت شتی مه‌حاڵ له‌که‌س باوه‌ر مه‌که
ئه‌وه‌ی گوت له‌سه‌ر ده‌ستی کابرا فری چووه سه‌ر دیواره‌که و رزگاری بوو
له‌سه‌ر دیواره گوتی : ئامۆژگاری دووه‌م ئه‌وه‌یه قه‌ت به‌دوو شتی له دووچوومهکهوه غه‌می له دوا مه‌خۆ
له‌سه‌ر دیواره‌که‌ش فری چووه سه‌ر داره‌که و گوتی : ئامۆژگاری سێیه‌مم ئه‌وه‌یه که گه‌وهه‌رێکی شه‌وچراغ له ناو زگم دایه که له دنیا که‌س گوهه‌ری ئه‌وهای ده‌ست نه‌که‌وتووه له کیس خۆتت دا ئه‌و گه‌وهه‌ره به قورسایی 10 درهه‌مه
کابرا که ئه‌وه‌ی بیست شێت بوو ده‌ستی به هاوارکردن و له خۆدان کرد گوتی : ئه‌ی باڵنده‌ی فێڵباز ئه‌وه بۆچی به سه‌هووت بردم ئه‌و زهرهرهت لێ دام .
تهیرهکهش وتی ئه‌دی ئامۆژگاریم نه‌کردی قه‌ت به‌دوو شتی له‌دوو چووان مه‌که‌وه و خه‌فه‌تی لێ مه‌خۆ دیاره له په‌ندو ئامۆژگاریه‌کم حاڵی نه‌بووی یان زۆر بێ عه‌قڵی
په‌ندی دووه‌میشم : پێم نه‌گوتی قه‌ت به شتی مه‌حاڵ باوه‌ر مه‌که ، ئه‌من به‌خۆم وه‌زنی 3 درهه‌م گران نیم چۆن گه‌وهه‌رێک به قورسایی 10 درهه‌م له زگمهوهیه؟؟!!
کابرا هه‌ندێ بیری کرده‌وه و گوتی : راست ده‌که‌ی به‌ڵام وه‌ره پیاوی چاك به ئامۆژگاری سێیه‌مم پێ بڵێ با بزانم
باڵنده‌که‌ش وتی : خراپ نیه ، دوو ئامۆژگارهیهکی یه‌که‌م و دووه‌مت باش به‌قسه کردم هه‌روا به ئاسانی په‌ندی سێیهمشت پێ بڵێم
له‌شه‌قه‌ی باڵی دا‌و رۆیشت
ئاماده‌کردنی خۆم
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » گوێت له ئامۆژگاری باڵنده‌که بووه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]