http://2upl.com//uploads/images/microku … 7cad82.jpg
شتێكی سروشتییه منداڵ له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌كه‌میدا بگری، به‌ڵام لای (تیانا مه‌كین) ی ته‌مه‌ن دو ساڵ شتێكی زۆر جیاوازه، چونكه گریانی لێ قه‌ده‌غه كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه سایتی (فه‌رفیش) بڵاویکرده‌وه، تیانا که منداڵێکی به‌ریتانییه توشی نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌ن بوه به‌ناوی ( Reflex Anoxic Seizure) و ئه‌گه‌ر فرمێسك له‌چاوانی بێت و بگری، ئه‌وا ره‌نگی پێستی سپی ده‌بێت و دڵی له‌لێدان ده‌كه‌وێت و ناتوانێت هه‌ناسه بدات.
هاوکات دایك و باوكی ئه‌م منداڵه (واندی و كیری) هه‌میشه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان نه‌گری، پزیشكه‌كانیش هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان لانیه.
دایكی تیانا ده‌ڵێت: یه‌كه‌م نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له‌ته‌مه‌نی 18 مانگی‌دا ده‌ركه‌وت و له‌وساته‌وه تاوه‌کو ئیستا 10 جار توشی جه‌ڵته بوه ترسناك ترینیان ماوه‌ی دو سه‌عاتی خایاندوه.له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار منداڵه‌كه‌ی به‌و شیوه‌یه بینی (كیری) ده‌ڵێت: یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر كورسیه‌ك دامگرت و خستمه سه‌ر زه‌وی بۆماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌ستی كرد به گریان و پاشان وه‌كو جه‌سته‌یه‌كی مردوی لێهات، ره‌نگی سپی بو و لێوی شین بۆوه‌و وامزانی مردوه،به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک دڵی بوژایه‌وه‌و سوپاس بۆ خوا گه‌ڕایه‌وه بۆ ژیان.