ماندوونه‌بیت ...ده‌سته‌کانت خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » پهپولهسلێمانه و حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه السلام) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ماندوونه‌بیت ...ده‌سته‌کانت خۆش
سڵاو
ده‌ستت خۆشبێت بژیت
[size=24]جارێك حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه السلام) چووه ده‌شتێك و خێوه‌تی هه‌ڵدا و ئه‌مری به‌هه‌موو ئاژه‌ڵ و گیانله‌وه‌ر و باڵنده‌یه‌ك کرد کۆببنه‌وه هه‌رهه‌موو ریزبوون و هه‌ر یه‌که و باسی خۆی و زانیاری خۆی بۆ حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه السلام) ده‌کرد
هه‌یا نۆره گه‌یشته په‌پوله سلێمانه ( هود هود) چوه خزمه‌ی حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه السلام) عه‌رزی کرد وتی : من شتێك ده‌زانم که بۆ پاشایه‌کی وه‌ك تۆ به‌هیچ نرخێك ده‌ست ناکه‌وێ .
حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه السلام) فه‌رمووی : بڵێ بزانم ئه‌و هونه‌ره چیه؟
په‌پوله سلێمانه گوتی : قوربان من له به‌رزایی ئاسماندا بڕوانمه هه‌ر جێگایه‌ك ده‌زانم ئه‌و زه‌ویه ئاوی تێدایه یان نا ، وه ده‌ش زانم ئاوه‌که چه‌ند مه‌تر قوڵه و ئاوه‌که ڕه‌نگی چۆنه سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ر له‌خاك هه‌ڵده‌قوڵێ یان له به‌رد دێته ده‌رێ ؟
حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه السلام) که ئه‌مه‌ی له په‌پوله سلێمانه بیست فه‌رمووی : ئه‌ی په‌پوله‌ی جوان تاج له‌سه‌ر تۆ ده‌بێ له هه‌موو سه‌فه‌رێك له‌گه‌ڵمان بێی و له‌پێشه‌وه بی ئاومان بۆ په‌یدا بکه‌ی
په‌پوله سڵێمانه وتی : به‌لێ ئاماده‌م به‌قوربان
قه‌ڵه ره‌شه که گوێی له‌م گفتوگۆیه بوو ، حه‌سوودی به په‌پوله سلێمانه برد
چووه خزمه‌ت حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه السلام) گوتی : قوربان په‌پوله سلێمانه درۆ ده‌کا چۆن توانی ئه‌و بێ ئه‌ده‌بیه له خزمه‌ت جه‌نابت بکا ، ئه‌گه‌ر راست ده‌کا چۆن دا‌و نابینێ به داوه‌که ده‌بێ ده‌یگرن و ده‌یکه‌نه قه‌فه‌زه‌وه
حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه السلام) په‌پوله‌ی سلێمانهی بانگ کردوو فه‌رموو : ئه‌تو چۆن توانیت له حزوری من ئه‌و درۆی بکه‌ی ، خۆ ده‌لێن : ئه‌و هونه‌رت نیه که باست کرد
په‌پوله سلێمانه وتی : ئه‌ی پاشا ، تۆ نابێ به قسه‌ی هه‌موو که‌س باوه‌ر بکه‌ی تاقیم بکه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌نه‌بوو ئه‌وا سه‌رم ببڕه ، ده‌زانم ئه‌و فیتنه‌یه قه‌له‌ره‌شی رووره‌ش کردوویه‌تی
قوربان راسته قه‌له‌ره‌ش زانا و ئاقڵه به‌ڵام رژد و حه‌سووده و ئینکاری خوا ده‌کا باوه‌ری به قه‌زاو قه‌ده‌ر نیه هه‌ر کافره .
ئه‌ی پاشا بزانه که چۆن ئاوه‌که له ژێر زه‌وی ده‌بینم ئه‌وها داوه‌که له بن خۆڵ و کایه‌که ده‌بینم ، به‌ڵام چ بکه‌م ئه‌گه‌ر قه‌زاو قه‌ده‌ر هات چاو کوێر ده‌بێ و ئاقڵ نامێنێ و ئه‌گه‌ر رۆژی رووناك بێ ده‌بێته تاریکه شه‌و ، قوربان وه‌نه‌بێ هه‌ر من به‌رامبه‌ر قه‌زاو قه‌در کوێر و نه‌زانم بم ، هه‌موو شێر و ئه‌ژدیهایه‌ک وه‌ك مشکیان لێ دێ ،
حه‌زره‌تی ئاده‌م (علیه السلام ) که مامۆستایی مه‌لائیکه‌ته‌کان بوو ، پڕ زانیاری بوو ، ناوی هه‌موو شتێکی ده‌زانی له‌هه‌موو شتێك ئاگاداربوو به‌ڵام که قه‌زاو قه‌ده‌ر هات که‌وته شکه‌وه و له داره‌که‌ی خوارد‌و توشی بێ ئه‌مری خوایی گه‌ره بوو.
په‌ند و ئامۆژگاری
له‌م چیرۆکه ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه که ئاده‌میزاد له ژیانیدا ناتوانێ به‌ته‌نها بژی و موحتاجی که‌س نه‌بێ ، حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه السلام) به‌هه‌موو ده‌سه‌لاته‌وه موحتاجی ( هود هود ) بوو بۆ ئاو په‌یدا کردن ، هه‌روه‌ها ئاده‌میزاد نابێ به خۆی شتێك نه‌زانێ حه‌سوودی به که‌سی تر ببا
یان ئه‌گه‌ر شتێکی زانی وا هه‌ست نه‌کا بهسههوو ناچێ و هه‌ڵه ناکا ، ئه‌وه‌ش بزانین له سه‌رووی هه‌موو زانایه‌ك زانایه‌کی تر هه‌یه.
دوو ئیعجازی زانستی
له‌م چیرۆکه دوو ئیعجاز هه‌یه
یه‌که‌میان : ده‌رباره‌ی ( هود هود) په‌پوله سلێمانه که زانایان ده‌لێن ئه‌م بالنده‌یه هه‌ر شوێنێك ئاوی لێ بێ ده‌زانێ و دهیدینیتهوه ئه‌گه‌ر له ژێر زه‌وی بێ هه‌روه‌ك ( هود هود ) باسی خۆی ده‌کا له‌سه‌ره‌وه که چ ده‌زانی
دووه‌م : ده‌رباره‌ی قه‌ڵه‌ره‌شه هه‌م دیسان زانایان ده‌لێن زیره‌کترین باڵنده ( قه‌ڵه‌ره‌شه ) یه‌عنی زۆر زیره‌کتر له هه‌موو بالنده‌کانی تر
هه‌روه‌ك پهپولوسلێمانه باسی ده‌کا که ده‌لێی قهڵارهش زانا‌و ئاقڵه
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » پهپولهسلێمانه و حه‌زره‌تی سوله‌یمان ( علیه السلام) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]