تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ،  بووم......[/size]

6

شیعرێکی زۆر جوانت هه‌ڵبژاردوه‌ ، ده‌ستت خۆش بێت ئایه‌ خــان.

5

[size=16]دةست خوش بيت شيعريكى جوانة
والله منيش قوتابخانةم بيركةوتةوة بة رةحمةت بيت:(
[/size]

4

ده ستخؤش ئایه خان

3

Jaw Zard نووسی:

فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به‌ ده‌فته‌ر گرتووه‌
«نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه‌ دیوانی هه‌یه‌!

ئه‌م دێڕه‌ شعره‌ له‌ پۆلی ١٠ یه‌م هه‌یه‌ له‌ وانه‌ی کوردی...هههه
ماندوونه‌بیت...به‌رده‌وامیت

[size=18]وایه‌ منیش له‌ بیرمه‌

چاوی من ده‌م‌ده‌م ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عومانه‌ دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه‌

ئه‌وه‌شیان هه‌یه‌ ، به‌س وابزانم له‌ پۆلی 5;)

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت چاوزه‌رد[/size]

2

فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به‌ ده‌فته‌ر گرتووه‌
«نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه‌ دیوانی هه‌یه‌!

ئه‌م دێڕه‌ شعره‌ له‌ پۆلی ١٠ یه‌م هه‌یه‌ له‌ وانه‌ی کوردی...هههه
ماندوونه‌بیت...به‌رده‌وامیت

1

[size=19]بولبولی شه‌یدایی کاتی به‌هار

عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه

شیعری له ماموسا نالی

چاوی من ده‌م‌ده‌م ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عومانه‌ دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه‌

په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه‌
دا به‌ ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه‌

ئاسمانی حوسنی مه‌حبووبه‌م له‌ ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه‌

هه‌ر له‌بت، یا سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه‌، دابڵێن:
له‌علی ڕوممانی هه‌یه‌، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه‌

وه‌حشیه‌ لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
ڕاسته‌ هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه‌ شه‌یتانی هه‌یه‌


دڵ موشه‌ببه‌ک بوو له‌ به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت
حه‌یفه‌ قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه‌ شانی هه‌یه‌

له‌حزه‌یێک و له‌محه‌یێک چاوم به‌ چاوی ناکه‌وێ
کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله‌ مه‌یلی ئینسانی هه‌یه‌

تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له‌ جێ ڕاوه‌ستی دێو و کافریش
دێن ده‌ڵێن: به‌ خودا قیامه‌ت ڕاسته‌ هه‌ستانی هه‌یه‌

فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به‌ ده‌فته‌ر گرتووه‌
«نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه‌ دیوانی هه‌یه‌!
[/size]