تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

له‌ یه‌كێك له‌ ڕۆژنامه‌كان ئه‌م بابه‌ته‌م بینی
ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ .

2

وه‌ڵامێك بۆ بابه‌ته‌كه‌ی به‌همه‌ن، له‌لایه‌ن بۆتان سیان.

لێرەدا وەك وەرزشوانێك وەلامی بابەتەكەی بەڕێز بەهمەن غەریب (هەولێر و دهۆك عەرەبن یان عەرەب دهۆك و هەولێرە؟) دەدەمەوە نەوەك وەك بەڕیوەبەرێك لە یــاریگــا نێت….
سەرتاپای بۆچوونەكانت بەهەڵەدەزانم !!!! تەنهــا شت نەبێت ئەویش ئەوەیە كە نازناوەكان بەناوی هەولێر و دهۆك دەمێننەوە.
كوردستان لە ئێستادا خەرێكی دروست كردنی ژێر خانە لەهەموو ڕووێكەوە، ژێرخانی وەرزشیش دەبێت دروست بكرێت بەلام لە ئێستادا هیچ بۆ ئەم مەبەستە نەكراوە بەڵكــو بە پێچەوانەوە دەڕوخێنرێت لەلایەن ئەو كەسانەی جلەوی وەرزشیان لەدەستە لە كوردستان چونكە تاسەر ئێسقان نەزانن و تەنهــا بۆ بەرژەوەندی كەسی خۆیان كــاردەكەن،خۆشبەختانە هەندێ‌ قەڵەمی باش هەیە كە ڕۆژانە و هەفتانە لەسەریان دەنوسێ و ئاگاداری ئاكامە خراپەكانی ئەم كــارەیە.بەلام خەڵكێكی نەزان و بیئاگــا لەبارودۆخی وەرزشوان و یاریزانانی خۆمــان بەمە نازانێت و حەزدەكــات بەبەردەوام لە نێو هاندەران هاوار بكــات (عــــاشت أیادیكم) لە جیاتی دەستتان خۆش.

چەند هــۆكارێك هەیە كە دیسەلمێنێـت هەولێر و دهۆك عەرەبن نەك ئەوان هەولێر و دهـۆك بن، من دەڵێم هەولێر و دهــۆك چونكە بەڕێز كــاك بەهمەن لە ووتارەكەی هەردوو یانەی بەیەكەوە بەستاوەتەوە بەلام لە ڕاستیدا یانەی دهــۆك تــاڕاددەیەكی زۆر باشترە لە یانەی هەولێر لەم ڕووەوە ئەوەتا بەبەردەوام 5 تا 6 یاریزانی كــورد یاری دەكەن بۆ یانەی دهــۆك و لە دووا هەڵبژاردنی ســــیدكــای ئەڵمــانی كە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقە سێ‌ یاریزانی كــوردی لە یانەی دهۆك بانگهێشت كردووە بۆ هەڵبژاردەی عێراق كەئەوانیش (كــاپتن خــالد موشیر و جــاسم محمد و ئــامەد عبدالله) بوون كە شایستەی ئەوەن.بەلام سەیركەن چەند یاریزانی هەولێری تێدایە لە كوردەكان (هـــــیـــــچ) ئەمەش خۆی لەخۆیدا شوێنی پرسیارە ،یانەیەك بودجەیەكی كراوەی لەبەردەست بێت كەچی تەنهــا یاریزان بكڕێت هیچ دروست نەكات و ئەوەیشی كە خۆی دروست دەكــات بێت بیڕوخێنێت و ئێستا ئاراستەی بیركردنەوەیان ئەویە پارەمان زۆرە یاریزان دەكڕین بۆ دروست بكەین؟؟!!!!!!

خــاڵیكی تر ئەوەیە لە ئێستادا پشتگیریەكی باش دەكرێت لەم یانانە ئەگەر ئێستا نەتوانن ژێرخانێك بۆ خۆیان دانێن لەوانەیە لە داهــاتوو ئەم پشتگیریە نەمێنێت یاخود بەم شێوەی ئێستا نەبێت بۆیە زۆر پێویستە یاریزانی خۆمانە گرنگی پێدرێت چونكە لەگەڵ كەم بوونەوەی پشتگیری نەوەك بڕانی كۆچی بەكــۆمەڵی یاریزانە عەرەبەكــان دەبینین چونكە لە ئێستادا یانە عەرەبەكانیش خەریكە باری داراییان باش دەبێت ئەوانیش پشتگیری بەرپرسان و داموودەزگاكانی ئەولا بەدەست دەهێنن كە لەوانەی هەندێكی لە ڕقی یانە كوردیەكانی خۆمان بیت ،ئەوكــات دەبێت یالێلی بلێین و هەریانەیەك دێت لە بەرچاوی هاندەرانی خۆشمان بە چوار گۆڵ و پێنج گۆڵ خزمەتمان دەكەن.

خــالێكی تری زۆر گرنگ هەیە كە تائیستا هەستی پێناكەین ئەویش ئەویە ئێمە لە ئێستادا بە بەبودجەی خۆمان خزمەتی ژێرخانی وەرزشی ئەوان دەكەین، ســالانە چەندین یاریزانی عەرەب دێن و یاری بۆ یانە كوردیەكان دەكەن و گرێبەست و مووچەی باش وەردەگرن و دوای دوو یان ســێ‌ ساڵ دەگەڕێنەوە یانەكانی خۆیان و دەبنە ڕكــابەری یانە كوردیەكــان، لە خولی ئەمســالی عێراقی ئەم شتە زۆر زەق بوو هەریانەیەك دەهــات 2-3 یاریزانی پێشووی هەولێر و دهۆكی تێدابوو و ڕكابەری یانەكانی خۆمانیان دەكرد، كەلەڕاستیدا یانەكانی خۆمان برەویان بەئاستی ئەمانە دابوو ئەمەش ئەوەدەسەلمێنێت كە هەرچی سەرف بكرێت لەوان زیادە و ئەوان هیچ كات نابنە ڕۆڵەی شــارەكانی خۆمــان.سەیركەن ئەمســاڵ لەبەر ئەوەی یاریزانانی پێكهاتەی سەرەكی یانەی هەولێر هەموو خەڵكی دەرەوەی هەولێر بوون لەدەرەوەی یاریگای هەولێر باشتر یاریان دەكرد!!!لەگەڵ شوڕتە لە هەولێر دۆڕان لە بەغداد بردیانەوە لەگەڵ تەڵەبە لە هەلێر دۆڕان لە بەغداد یەكسان بوون!!!!

كــاك بەهـمەن یانەی ئەنتەر میلانی بەنموونە هێنایەوە و وەك نموونەیەك بۆ دەست كەوتەكانی ئەم یانەیە بۆ وولاتەكەی و باسی لە خاڵە ئەڕێنیەكەی (پۆزەتیڤ) ەكەی ئەم یانەیە كرد بۆ ئیتالیا، من هەر ئەم یانەیە وەك نموونە دەهێنمەوە بەلام باس لە خاڵە نەڕینیەكانیشی (نێگەتیڤ)ەكانی دەكەم،سەرەتــا یانەی ئینتەرمیلان لە خولی ئیتالی یاری دەكــات كە خولێكی پیشەگەرە بەلام خوڵی عێراقی پیشەگەر نیە،ئەگەر پیشەگەر بووایە یانەكانی عێراقی دەیان توانی بەشداری خولی پاڵەوانانی ئاسیا بكەن كەچی بەشداری جــامی یەكێتی ئاسیا دەكەن.لە خولی ئیتالی پلەیەك 20 یانە یاری دەكەن ئەگەر هەریانەیەك بێجگە لە ئینتەر میلان یەك یاریزان دروست بكەن ئەوە ئیتالیا بووە خاوەنی 19 یاریزان بێجگە لەو یاریزانانەی كە لە دەرەوەی خولی ئیتالی یاری دەكەن و ئیتالین.لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی ئێستای ئینتەر میلان كاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ،ئەوەتا بینیتان لە جامی جیهانی 2010 چی بەسەر هــات و ئاستی چەند خراپ بوو، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرلەدەست پێكردنی مۆندیاڵ ڕایگەیاند كە یانەی ئینتەر میلان یانەیەكی ئیتاڵی نیە!!! بەلام كەس پێی نەوت (عونسری)،لای خۆمان بڵێیت كوا كوردەكان دەڵێن تۆ عونســری!!!؟؟؟

لەئەوڕوپــا كە دیموكراسیەت لە لوتكەیە وژێرخانی وەرزشی ڕەگی قووڵی داكوتیوە بەلام یەكێتیەكانی تۆپی پێی وولاتەكان هێشتا بیر لە خزمەت كردنی زیاتری یاریزانانی وولاتەكانیان دەكەنەوە،ئەوەتــا یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵی بڕیاری داوە هەریانەیەكی ئیتاڵی بۆی نیە ســالانە لەیەك یاریزانی دەرەوەی ئەوڕوپــا زیاتر بكڕێت و یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزی بڕیاری داوە كە هەریانەیەك بۆ وەرزی ئەمساڵ دەبێت ناوی 25 یاریزان پێشكەش بكــات بەمەرجێك 8 یاریزانی دەبێت ئینگلیزی بێت (خەڵكی ئینگلتەڕا بێت) ،ئایا ئەوانیش عونسرین؟؟؟!!!
یەكێتی تۆپی پێی ئەوڕوپــا بڕیاری داوە لەوەرزی دادێـت 2011-2012 هەریانەیەكی ئەوڕوپی بۆینەبێت لە داهــاتی ســالانەی خۆی زیاتر سەرف بكــات لە كڕینی یاریزانان بەلام لای خۆمــان یانەكان داهــاتیان ســــفڕە تەنانەت پلیتی چونەژوورەوەی یاریگاش نابڕێت كەچی ســالانە بوودجەیەكی باش سەرف دەكرێت بەبێ‌ ئەوەی ژێرخانی وەرزشی كوردستان هیچ سوودی لێوەربگرێت.

لـــە كۆتاییدا دەڵیم ئێستا یانەی هەولێر خەریكی خۆ نوێكردنەویە و بەهۆی پاریزگاری نەكردنی لە نازناوی خولی عێراقی نیازی گۆڕانكــاریان هەیە لە پێكهاتەی یانەكە و ترسم هەیە ئەو یاریزانە كوردانەی لەسەر كورسی یەدەگ بەدرێژایی ســـاڵ دانیشتبوون دەربكرێن و ئەستۆی سەرنەكەوتنەكەیان بخەنە ئۆباڵی ئەوان و لە جێگای ئەوانیش هەندێ‌ یاریزانی تری عەرەب و بەنگلادیشی و فلیپینی و لەم شتانە بێنن و ئەوكــات تەنهــا دەمێنێتەوە هەندێ‌ هــاندەر بێنن لەدەرەوەی هەولێر بۆ ئەوەی یاریزانە دەرەكیە بەنازەكانمان لە زمانی هاندەرەكان بگەن و هان بدرێن بۆ یاری كردن!!!!!!!

1

نووسینی : بەهمەن غەریب /

هەموومان بینیمان ئەمساڵیش خۆشبەختانە جامی خولی یانە نایابەكانی عێراق لەكوردستانی خۆشەویست مایەوە‌و دهۆك بردیەوە، یانەی هەولێریش بەهۆی چەند هەڵەیەكەوە لەجامەكە بێبەش بو، كە هیوادرین لەساڵانی داهاتو، دهۆك‌و هەولێر یاریی كۆتایی بكەن.
ئەوەی مەبەستمانە لەم بابەتەدا باسی بكەین، وتەی چەند كەسێك‌و چەند میدیایەكی كوردستانە، كە لەنازناوەكانی ئەو دو یانە خۆشەویستە كەمدەكەنەوە، لەساڵانی رابردودا یانەی هەولێر بو، ئێستاش یانەی دهۆك، كە دەڵێن، “دهۆك‌و هەولێر بەعەرەبەكان نازناو دەبەنەوە‌و ئەنجامەكە بۆ ئەوانە”، بۆیە دەمانەوێت لەم كورتە بابەتەدا رونكردنەوەیەكی بچوك بدەین.
هەموان دەزانن یانەی دهۆك‌و هەولێر، زۆربەی یاریزانەكانیان كە لەخولی عێراق یارییان دەكرد، عەرەب بوون، بەڵام شتێكی ئاساییە‌و هەر ئەنجامێك بهێنن، كورد پێی بەرز دەبێتەوە نەك عەرەب، سێ ساڵی رابردو هەولێر پاڵەوان بو، جگە لەناوی هەولێر ناوی هیچ كەسێك یاخود هیچ راهێنەرێك ناهێنرێت كە جامەكەیان بردبێتەوە، بۆیە یانەی هەولێر جێگەی دەستخۆشییە كە توانیویەتی لەرێگەی عەرەبەكانەوە ناوی هەرێمی كوردستان لەكیشوەری ئاسیا بەرز رابگرێت نەك بەتەنیا عێراق.
یانەی دهۆكیش بەبونی چەند یاریزانێكی عەرەب‌و چەند یاریزانێكی دەرەوەی عێراقیش، بوە پاڵەوان، جگە لەكاپتن خالید موشیر، كەسیتر نەچوە سەر بڵندگۆی خەڵاتەكان، سەرەنجام ئەنجامەكە بۆ یانەی دهۆك بو، نەك ئەحمەد موناجد‌و فڵان‌و فڵان.
نمونەیەكی بچووك دەهێنینەوە، یانەی ئینتەرمیلان وەرزی رابردوو بووە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ، بەڵام بەدەگمەن یاریزانی ئیتاڵی یاریی كرد، دواجاریش ئیتاڵیا سودمەندی یەكەم بو، كورسییەكی لەچامپیۆنس لیگ بۆ زیاد بو، خۆ زانێتی ئەرجەنتینی‌و شنایدەری هۆڵەندی‌و جۆلیۆ سیزاری گۆڵچی نوكی رمەكە بون، ئەی بۆچی ئەوان ناویان لەكولەكەی تەڕیشدا نەبو؟.
بۆیە دەبێت هانی یانەی هەولێر‌و دهۆك بدەین، كەنەك بچنە وڵاتانی عەرەبی بۆ یاریزان كڕین، بەڵكو بچنە بەرازیل‌و ئەرجەنتینیش تاكو یاریزان بهێنن‌و لەرێگەیەوە ناوی كورد‌و كوردستان بەرزبكەیینەوە، نەك بڵێین، عەرەب پاڵەوانە بەڵكو هەولێر‌و دهۆك شێری شێرانن.
بۆیە لەكۆتایی دەڵێین، هەولێر‌و دهۆك‌و عەرەب نین، بەڵكو ئێستا عەرەبەكان، شەڕواڵ‌و مراخانی ‌و جامەنە لەسەر دەكەن، بۆ بەرزكردنەوەی كوردستان، كەواتە ئافەرین یانەی دهۆك‌و هەولێر كە ئێوە لەكەسە سیاسییەكان كاریگەرتن بۆ بەرز راگرتنی ناوی پیرزۆی كوردستان، خوای گەورە پشت‌و پەناتان بێت، نوخشەش بێت لەیانەی سلێمانی خۆشەویست، لەسیروانی نوێ‌، لەكەركوكی