{ وَلَهُنَّ مِثۡلُ ٱلَّذِى عَلَيۡہِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيۡہِنَّ دَرَجَةٌ۬ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ }البقره 228
واته ( ئافره‌تان حه‌ق و مافیان هه‌یه که‌و چۆن له‌سه‌ریانه مافه‌کانی پیاو به‌جێ بهێنن به‌ڵام به چاکه ، پیاوانیش پله‌یه‌کیان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یش به هۆی نه‌فه‌قه‌دان و کۆشش کردنیان.
{ وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ فَإِن كَرِهۡتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡـًٔ۬ا وَيَجۡعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيۡرً۬ا ڪَثِيرً۬ا } النساء 19
واته ( له‌گه‌ڵ ژنه‌کانتان به چاکی گوزه‌ران بکه‌ن و هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن ، کاتێکیش شتێکتان لێ بینی که به دڵتان نه‌بوو چاوپۆشی لێ بکه‌ن به‌و ئومێده‌ی ئه‌وه‌ی که زۆر شت هه‌یه مرۆڤ پێی ناخۆشه به‌ڵام خوایی گه‌وره به‌و هۆیه‌وه خێرێکی زۆر ده‌نێته‌وه )
له‌فه‌رمووده‌ی خۆشه‌ویست هاتووه که ( پیاوێك له هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌وسلم ) گوتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا( صلی الله علیه‌وسلم ) مافی خێزانی هه‌ریه‌کێکمان به‌سه‌ر ئێمه‌وه چی یه؟
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌وسلم ) فه‌رمووی : مافه‌که ئه‌وه‌یه که خواردنی بده‌یتێ و جل و به‌رگی بۆبکه‌ی و نابێ له‌ده‌م و چاوی بده‌ی و نابێ قسه‌ی ناشرینی پی بڵێی ته‌نانه‌ت له جێگایی خه‌وتن پشتی تێ مه‌که و جێگه‌ت مه‌گۆره و نه‌چیته ژوورێکی تر بخه‌وی .
له شوێنێکی تر ده‌فه‌رمووێ : دادگه‌ران له رۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر چه‌ند چرایه‌کن له لای ده‌ستی ڕاستی خوا ( هه‌ردوو ده‌ستی خوا ڕاسته‌یه ) جا ئه‌و که‌سانه ئه‌وانه‌ن که له‌فه‌رمانڕه‌وایی و خێزانیان و ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ستیان دادگه‌ری ده‌که‌ن .
ئیبن و عه‌باس گوتویه‌تی : پێم خۆشه خۆم بۆ ژنه‌که‌م خۆم جوان بکه‌م و بڕازێنمه‌وه وه هه‌روه‌ها پێم خۆشه خۆی بۆم جوان بکا و بڕازێنته‌وه .
وه نابێ پیاو بۆ ماوه‌یه‌کی دوو و درێژ له ژنه‌که‌ی دوور بکه‌وێته‌وه.
جارێك عومه‌ری کوری خه‌تاب ره‌زای خوایی لێ بێ به مه‌دینه به مه‌به‌ستی پاسه‌وانی ده‌سوڕایه‌وه به به‌رده‌می مالێك دارۆیشت که ته‌نها ژنێك له ماله‌که بوو شیعرێکی ده‌وت
کورهتهی مانای شیعره‌که به‌م مه‌به‌سته بوو
( ئه‌وه‌یه که ئه‌م ئافره‌ته مێرده‌که‌ی ماوه‌یه‌کی زۆرلێی دووره و خۆیی گرتووه له تووش بوون به خراپه‌کاری . جا ده‌لێ گه‌ر له ترسی خوا نه‌بایه ئه‌و ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م قه‌ره‌وێله‌یه یه‌کێکی ترم له‌گه‌ڵ ده‌بوو ، به‌ڵم له ترسی خوا و شه‌رم و شکۆ و له‌به‌ر رێزی مێرده‌که‌م ئارام ده‌گرم .)
ئیمامی عومه‌ر پرسیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م ژنه کرد ، پێیان گوت : ئه‌مه فڵانه ئافره‌ته ، مێردکه‌ی لا نیه له جیهاده ، ئه‌ویش به دوایی مێردی ژنه‌که‌ی دا نارد بگرێته‌وه لای هاوسه‌ره‌که‌ی ، پاشان ئیمام عومه‌ر چووه لای حه‌فصه‌ی
گوتی : کچه‌که‌م..... ژن تا چه‌ند ده‌توانێ ئارام بگرێ له‌سه‌ر مێردی ؟؟
ئه‌ویش گوتی : سبحان الله ، پیاوی وه‌ک تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌مه پرسیار له‌من ده‌کا ؟؟
گوتی : بۆیه پرسیارت لێ ده‌که‌م ده‌مه‌وێ بۆ موسڵمانان ده‌رکه‌وێ .
حه‌فصه گوتی : پێنج مانگ ..... شه‌ش مانگ
جا بۆ ئه‌و که‌سی ده‌چووه غه‌زا شه‌ش مانگیان بۆ داده‌نا ... که یه‌ك مانگ به‌رێوه ده‌بن و چوار مانگ ده‌مێننه‌وه ، مانگێکیش به‌رێوه ده‌بن بۆ گه‌رانه‌وه
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌وسلم ) : ده‌فه‌رموێ به ( عبدالله کوری عمری کوری عاص ) بیستومه که تۆ به‌رۆژ به رۆژی ده‌بی به شه‌و شه‌و نوێژ ده‌که‌ی ( عبدالله ) ش فه‌رمووی به‌ڵێ
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌وسلم ) فه‌رمووی : وا مه‌که رۆژی سونه‌ت بگره و هه‌ندێك جاریش مه‌یگره و شو نوێژ بکه و بش نوو چونکه لاشه‌ت مافی له‌سه‌رته و چاوه‌کانت مافی له‌سه‌ر ته و هاوسه‌ره‌که‌شت مافی له‌سه‌رته......)