دةست خوش زور بةسوده هةربزيت بابةتي وابيوسته دوباره دةست خوش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » حوكمى دامركاندنەوەى شەهوەت بەدەست؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةست خوش زور بةسوده هةربزيت بابةتي وابيوسته دوباره دةست خوش
(xw jazay xert bdatawa bo am payama jwana brkam (ba7r al3lwm
ده‌ست خۆش بیت خوا پاداشتت بداته‌وه...هه‌رچه‌نده هه‌ندی رای جیاوازی له‌سه‌ره،به‌لام زوربه‌ی زانایان حه‌رامیان كردوه. یه‌كیك له‌وانه پێشه‌وای پایه به‌رز ئیمام( احمد بن حنبل) خوا لی رازی بیت كه ریگه‌ی داوه به‌ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره، و(ابن حزم )ره‌زای خوای له‌سه‌ر پشتگیری لی كردوه .به‌لام رێگه پێدانهكهیان به‌ستاوه‌ته‌وه به دوو شت : 1-ترسی ئه‌وه‌ت هه‌بی توشی گوناهیكی گه‌وره‌تری وه‌كو زینا ببیت خوا په‌نامان بدات. 2- له‌توانا نه‌بونی ئه‌نجام دانی هاوسه‌رگیری.
بۆیه ده‌توانری له‌كاتی پیویست ئه‌و كاره ئه‌نجام بدری به پشت به‌ستن به رای ئه‌م دوو زانایه بۆ نمونه كه‌سیك له شوینی دهخوینی یان كار ده‌كات هه‌موو جوره هۆكاریكیش لهپیشی بونی هه‌یه بو توش بونی زینا كردنی ئه‌م كاره باشتره له زیناكه به‌لام نه‌ك زیاده رۆیی تیدا بكات و خوی پیوه بگری .ببورن هه‌له تێنه‌گه‌ن كه من پالپشتی له‌و شته بكه‌م جونكه زهرهریكی یه‌كجار زوری هه‌یه وه ئاینی ئیسلام قه‌ت له‌گه‌ل شتیك نیه كه زیانی بۆ مرۆڤ هه‌بی وه‌هه‌روه‌ها من خوم ده‌لیم هه‌موو كاریك به عه‌زیمه‌ت ئه‌نجامی بده‌ی باشتره به‌لام روخسهتیش بونی هه‌یه له ئیسلام ..
حوكمى دامركاندنەوەى شەهوەت بەدەست؟ :بسم الله الرحمن الرحيم
(دامركاندنەوەی شەهوەت بە دەست) یان (دەرهێنانی مەنی بە دەست) یان (دەست پەڕ) یان (خۆ ڕەحەت كردن بە دەست) كە بە عەرەبی پێ ی دەوترێت (استمناء) یان (العادة السرية) كارێكی حەرامە و ناشەرعى یە و دروست نى یە لە بەر ئەم بەڵگانەی خوارەوە:
1 ـ خوای گەورە فەرموویەتی: [وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (6) فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاء ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ (7) ] [سورة المؤمنون]
واتە: ئەوانەی كە عەورەتیان دەپارێزن ئیللا لە خێزانەكانیان و كەنیزەكەكانیان نەبێت ئەوانە لەمەدا هیچ لۆمەیەكیان لە سەر نى یە، هەر كەسێك بەدوای جگە لەمەدا بگەڕێت و عەورەتی تێدا بە كار بێنێت ئەوا ئەوانە سنوری خوایان شكاندووە و تەعەدا و ستەمیان كردووە.
2 ـ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتیيا معشر الشباب، من استطاع منكم الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر، وأحصن للفرج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم، فإنه له وجاء).
واتە: ئەی چینی گەنجان هەر كەس لە ئێوە توانای ژن هێنانی هەیە ئەوا با ژن بێنێت، چونكە ژن هێنان چاو دەگرێتەوە لە نەزەر كردن و قەڵایەكیشە بۆ عەورەت و دەپارێزێت، وە هەر كەس توانای ژن هێنانی نى یە ئەوا با ڕۆژو بگرێت چونكە ڕۆژو دەبێتە پارێزەر بۆی.
جا ئەگەر (دامركاندنەوەی شەهوەت بە دەست) دروست بوایە ئەوا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) رێنمایی گەنجانی بۆ دەكرد، بەڵام دەبینین رێنمایی گەنجانی كردووە بۆ ڕۆژو گرتن بۆ ئەوەی زەوق و شەهوەتیان كەم بێتەوە و لاواز بێت.
هەروەها ئەم كارە زیان و زەرەری زۆری هەیە بۆ ئەنجامدەرەكەی، لەوانە:
ـ ئەوانەی كە زۆر ئەم كارە ئەنجامدەدەن لە كاتی ژن هێناندا دوچاری ئەوە دەبنەوە كە ئاویان نەیەتەوە بە جووت بوون چونكە ئەو بە شێوازێكی تر ڕاهاتووە.
ـ هەندێك لەو كەسانە زەكەریان هەڵناسێت بۆ جووت بوون لەگەڵ ژنەكەیدا.
ـ یان ئاویان زوو دێتە دەرەوە، بەمەش ناتوانێت مافـی خۆی و هاوسەرەكەی بە تەواوی بدات.
ـ ئەم كارە هۆكارێكە بۆ توشبوون بە نەخۆشی فەقەرات.
ـ هەروەها چەندین زیانی تر …
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » حوكمى دامركاندنەوەى شەهوەت بەدەست؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]