له ده رۆژی کۆتایی حاجیانه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » نۆمینه‌ی حاجییان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
له ده رۆژی کۆتایی حاجیانه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم
پەنا بە خوا بەڕۆژوودەبین ،بەڵام ئەم دەرۆژە لە کەیەکەوە دەست پێدەکات
نۆمینه‌ی حاجییان
1. له‌باره‌ی نۆمینه‌ی حاجیانه‌وه: ئه‌و فه‌رمووده ساغ و دروسته هه‌یه که ده‌فه‌رموێ: هیچ کرده‌وه‌یه‌کی چاکه له هیچ رۆژێکدا نییه لای خوا خۆشهویستربێ له‌کرده‌وه‌ی چاکه‌ی ئه‌و ده رۆژه.
2. به‌رۆژووبوونی هه‌ر نۆ رۆژه‌که‌ی پێش جه‌ژنی قوربانیش سوننه‌ته‌و له‌حه‌زره‌تی حه‌فسه‌وه فه‌رمووده‌ی ساغ و دروست ریوایه‌ت کراوه..
3. به‌رۆژووبوون لهنۆیهم رۆژی زیلحیججه‌دا که‌رۆژی عه‌ره‌فه‌یه له ئوممو سه‌له‌مه‌و ئهبوقهتادهوه ریوایه‌ت کراوه، و خێرێکی زۆرگه‌وره‌ی هه‌یه،و ده‌بێته هۆی پاککردنه‌وه‌ی گوناهی ساڵی رابوردو داهاتوو. هه‌رچه‌ند له‌ناو فه‌رمووده‌که دا لێیخۆشبوون نه‌به‌ستراوه به گوناهی پچووکه‌وه و ره‌هایه، من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و گوناهانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌مافی خه‌ڵکییه‌وه نه‌بێ، به‌و رۆژووه خوا لێی خۆش ئه‌بێ..(خواش زاناتره). ئه‌مه‌ش نۆمینه‌ی حاجیان بوو، هه‌شت رۆژه‌که‌ی بۆ هه‌موان، و رۆژی عهرهفهیش بۆ جگه له‌وانه‌ی خه‌ریکی حه‌جن.
له‌باره‌ی نۆمینه‌ی حاجیانیشهوه كۆمه‌ڵێ فه‌رمووده‌ی ساغ و دروست هه‌ن كه روونیان كردۆته‌وه كرده‌وه‌ی چاكه له‌و نۆ رۆژه‌ی زیلحیججه‌دا خێرێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، و به‌تایبه‌ت رۆژووگرتن له رۆژی عه‌ره‌فه‌دا، له‌باره‌ی كرده‌وه‌ی چاكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ترمزی ئه‌م فه‌رمووده ساغ ودروستهمان بۆ باس ئه‌كات:
" عَنْ ابْن عَبَّاس قَالَ: قَالَ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم: مَا منْ أَيَّام الْعَمَل الصَّالح فيهنَّ أَحَبّ إلَى اللَّه منْ هَذه اڵايَّام الْعَشْر، فَقَالوا يَا رَسولَ اللَّه: وَلا الْجهَاد في سَبيل اللَّه فَقَالَ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم: وَلا الْجهَاد في سَبيل اللَّه، إلا رَجلٌ خَرَجَ بنَفسه وَمَاله فَلَمْ يَرْجعْ منْ ذَلكَ بشَيْء(7). واته: ئیبنو ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رمووی: له هیچ رۆژێكدا هیچ كرده‌وه‌یه‌كی چاكه نییه لای خوا خۆشهویستربێ له‌كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌م ده‌رۆژه.. عه‌رزیان كرد ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! جیهاد له‌رێی خوایشدا؟ فه‌رمووی: جیهاد له‌رێی خوایشدا، مه‌گه‌ر جیهادی پیاوێك به‌سه‌رو ماڵه‌وه بروات و له‌رێی خوادا به‌ختیان بكات و نه‌گه‌رێته‌وه.
خوایش له‌قورئانا سوێندی به‌گه‌وره‌یی ئه‌م ده‌رۆژه خواردووه و فه‌رموویه‌تی: وَالْفَجْر وَلَيَال عَشْر (8) واته: سوێند به‌كاتی به‌ره‌به‌یان، و ده شه‌وه‌كه. به‌شی زۆری زانایان ده‌فه‌رموون: مه‌به‌ست له‌م ده شه‌وه، ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی زیلحیججه‌یه..
له‌باره‌ی رۆژووی نۆ رۆژی سه‌ره‌تای زیلحیججهوه هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی دروست هاتوون، به‌تایبه‌ت ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه نه‌سائی و ئه‌حمه‌د له حه‌زره‌تی حه‌فسه‌وه ریوایه‌تیان كردووه، كه فه‌رموویه‌تی: أَرْبَعٌ لَمْ يَكنْ يَدَعهنَّ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم: صيَام عَاشورَاءَ ، وَالْعَشْر ، وَثَلاثَة أَيَّام منْ كلّ شَهْر، وَالرَّكْعَتَيْن قَبْلَ الْغَدَاة چوار شت هه‌ن كه پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ وازی لێ نه‌هێناون: رۆژووی عاشوورا، و دهرۆژهكهی زیلحیججه، و سێ رۆژ له‌هه‌ر مانگێكدا، و دووركاتی پێش نوێژی به‌یانی.(9).
به‌ڵام ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه له‌وباره‌وه له ئه‌بو
هوره‌یره‌وه ریوایه‌ت كراوه: عَنْ أَبي هرَيْرَةَ عَنْ النَّبيّ صل اللـه علیه واله وسلم قَالَ: مَا منْ أَيَّام أَحَبّ إلَى اللَّه أَنْ يتَعَبَّدَ لَه فيهَا منْ عَشْر ذي الْحجَّة، يَعْدل صيَام كلّ يَوْم منْهَا بصيَام سَنَة، وَقيَام كلّ لَيْلَة منْهَا بقيَام لَيْلَة الْقَدْر .(10) ترمزی لهكوۆتاییهكهیا ده‌فه‌رموێ: فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه.
له فه‌رمووده‌یه‌كدا ئه‌بوداود له دایكی موسوڵمانان ئوممو سه‌له‌مه‌وه ریوایه‌تی ئه‌كات كه پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ له نۆی زیلحیججه‌دا به‌رۆژوو بووه. وقالت أم سلمة رضي الله عنها: كَانَ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم يَصوم تسْعَ ذي الْحجَّة وَيَوْمَ عَاشورَاءَ.(11) واته: ئوممو سه‌له‌مه خوا لێی رازی بێ، فه‌رمووی: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ رۆژی نۆیه‌می زیلحیججه، و رۆژی عاشوورا به‌رۆژوو ئه‌بوو..
ئه‌م فه‌رموودانه هه‌موو به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر سوونه‌ت بوونی رۆژووگرتن له سه‌ره‌تای مانگی زیلحیججه‌دا.
لهموسنهدی ئه‌حمه‌دا ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌ئیبنو عومه‌ره‌وه ریوایه‌ت ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: مَا منْ أَيَّام أَعْظَم عنْد اللَّه, وَلا أَحَبّ إلَيْه الْعَمَل فيهنَّ, منْ هَذه اڵايَّام الْعَشْر, َفأَكْثروا يهنَّ منْ التَّهْليل وَالتَّكْبير وَالتَّحْميد (12). واته: هیچ رۆژێ نییه كردوهی چاكه تیایا لای خوا خێرترو خۆشهویستربێ له‌م دهرۆژهی زیلحیججه، ئێوه لائیلاهه ئیلله‌ڵلا و ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر، وئهلحمدو لیللای زۆری تیا بكه‌ن.(13)
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین كه ئیبنو عومه‌ر له زیلحیججه‌دا به‌رۆژوو نه ئه‌بوو، هه‌روه‌ك ته‌حاوی به‌سه‌نه‌دی خۆی له(عبد الرحمن بن یزید)ه‌وه ریوایه‌تی ده‌كات كه عه‌بدوڵلای كوری عومه‌ر جگه له‌ره‌مه‌زان له‌وانه‌یه بهرۆژوونهبووبێ، (ئه‌وه‌نده كه‌م به‌رۆژوو بووه)و ئه‌گه‌ر بهرۆژووبووبێ له‌هه‌ر مانگێكا سێ رۆژ به‌رۆژوو بووه و فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر من بهرۆژووببم، بۆنوێژ لاوازئهبم، و نوێژیش به‌لامه‌وه له رۆژوو خۆشه‌ویستره.(14) له‌وانه‌یه بۆیه وای كردبێ چونكه به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ئه‌وه‌ی سێ رۆژ به‌رۆژووبێ له ههرمانگێكا خێری ته‌واوی ساڵه‌كه‌ی هه‌یه،و وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌هه‌میشه به‌رۆژوو بووبێ، بۆیه رۆژووی تری نه‌گرتبێ. خوا ئاگادار تره.
ئه‌وه‌ش كه له حه‌زره‌تی عائیشه‌وه ریوایه‌ت كراوه كه فه‌رموویه‌تی: مَا رَأَيْت رَسولَ اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم صَائمًا في الْعَشْر قَطّ (15) وفی روایه: أَنَّ النَّبيَّ صل اللـه علیه واله وسلم لَمْ يَصمْ الْعَشْرَ.(16) واته: هه‌رگیز نهم بینوه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ به‌رۆژوو بووبێ له دهرۆژهی زیلحیجهدا. زانایان ده‌فه‌رموون: ئه‌مه له‌كاتێكا حه‌جی كردبێ، به‌ڵام كاتێ حه‌جی نه‌كردبێ، له نۆیه‌مین رۆژیا كه پێی ده‌گوترێ عه‌ره‌فه، پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ به‌رۆژوو بووه.. هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی ئوممو سه‌له‌مه‌دا باسكرا.
ته‌حاوی ده‌فه‌رموێ: به‌رۆژوو نه‌بوونی پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ له‌و رۆژانه‌دا كهعائیشه باسی كردووه به‌هۆی مه‌شغووڵبوونی بووه به‌شتێك له‌وه گه‌وره‌تر.. بێگومان رۆژوو له‌و رۆژانه‌دا گه‌وره‌یی و فه‌زڵێكی وای هه‌یه ئه‌وه‌ی توانای رۆژووگرتنی هه‌بێ و ئاره‌زووی لێ بێ ئه‌توانێ به‌رۆژووبێ، و هه‌ر چاكه‌یه‌كی تریش كه ئینسان له‌خوا نزیك بكاته‌وه با بیكات.(17)
هه‌روه‌ها فه‌رموویانه: هه‌ڵده‌گرێ له‌به‌ر شتێكی وه‌ك سه‌فه‌ر یا نه‌خۆشی و له‌وبابه‌تانه بووبێ، كه حه‌زره‌تی عائیشه نه‌یبینیوه، ئه‌مه‌ش وا ناگه‌یه‌نێ كه‌ئه‌و نهیبینییوه ئیتر پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ نه‌یگرتبێ، چونكه وا ده‌ر ئه‌كه‌وێ نه‌یان زانیوه كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ له سه‌ره‌تای زیلحیججه‌دا به‌رۆژوو بووبێ، هه‌روه‌ك ئه‌حمه‌د و نه‌سائی له‌حه‌زره‌تی حه‌فسه‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ خۆی به‌رۆژوو بووه، و فه‌رمووده‌كه‌ش فه‌رمووده‌یه‌كی ساغ و دروسته: أَرْبَعٌ لَمْ يَكنْ يَدَعهنَّ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم: صيَام عَاشورَاءَ ، وَالْعَشْر، وَثَلاثَة أَيَّام منْ كلّ شَهْر، وَالرَّكْعَتَيْن قَبْلَ الْغَدَاة شه‌وكانیش ده‌فه‌رموێ: فه‌رمووده‌كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خێری به‌رۆژووبوون له‌و دهرۆژهدا.(18)
ئه‌و خێره گه‌وره‌و فراوانه‌ی كه بۆ رۆژووی مانگی زیلحیججه دانراوه و له‌كورده‌واریدا به نۆمینه‌ی حاجیان به‌ناوبانگه، رۆژووی نۆرۆژهی سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌یه، و لهنێویشیا رۆژی عه‌ره‌فه، بۆ جگه له‌و حاجیانه‌ی له‌كێوی عه‌ره‌فه‌دا ئه‌وه‌ستن، به‌ڵێ، رۆژوو بۆ هه‌مووكه‌س له‌هه‌شت رۆژهكهیا خێرێ گه‌وره‌ی هه‌یه، وله رۆژی عه‌ره‌فه‌شدا بۆجگه لهحاجییهكان خێرێكی زۆر گه‌وره‌و فراوانی هه‌یه هه‌روه‌ك پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ مژده‌ی پێداوه و له كتێبه دروسته‌كاندا ریوایه‌تكراوه.
رۆژووی عه‌ره‌فه:
عَنْ أَبي قَتَادَةَ قَالَ: قَالَ رَسول اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم: ثَلاثٌ منْ كلّ شَهْر، وَرَمَضَان إلَى رَمَضَانَ فهَذَا صيَام الدَّهْر كلّه، صيَام يَوْم عَرََفةَ أَحْتَسب عَلَى اللَّه أَنْ يكَفرَ السَّنَةَ الَّتي قَبْلَه وَالسَّنَةَ الَّتي بَعْدَه، وَصيَام يَوْم عَاشورَاءَ أَحْتَسب عَلَى اللَّه أَنْ يكَفرَ السَّنَةَ الَّتي قَبْلَه.(19)
ئه‌بوقه‌تاده خوا لێی رازی بێ، ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رمووی: سێ رۆژ له‌هه‌ر مانگێكدا و رۆژووی ره‌مه‌زان، تا رهمهزانێكی تر، وه‌ك هه‌میشه به‌رۆژووبوون وایه. تكام وایه(تكای ئه‌ویش لای خوا گیرایه) خوا به‌رۆژوو بوونی رۆژی عه‌ره‌فه بكاته كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵی رابوردو و داهاتوو، و تكام وایه خوا به‌رۆژووبوونی رۆژی عاشوورایش بكاته كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵی رابوردوو.
نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: مه‌به‌ست له‌گوناهی دووساڵهكه گوناهی گچكه‌یه، و ئه‌و گوناهانه‌ش به ئاوی ده‌ستنوێژ پاك ده‌بنه‌وه..ئه‌گه‌ر گچكهشی نه‌بێ، ئومێد وایه گه‌وره‌ی پێ كه‌م ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی هیچ نه‌بوو، پله‌ی پێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
لهموسلیما به‌م شێوه‌یه‌ش هاتووه:له‌باره‌ی رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه‌وه پرسیار له پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ كرا ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌بێته كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵی رابوردو داهاتوو. وَسئلَ عَنْ صَوْم يَوْم عَرَفَةَ فَقَالَ: يكَفر السَّنَةَ الْمَاضيَةَ وَالْبَاقيَةَ.(20)
3. ترمزیش به‌شێوه‌ی فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌می موسلیم ریواهتی كردووه: عَنْ أَبي قَتَادَةَ:أَنَّ النَّبيَّ صل اللـه علیه واله وسلم قَالَ: صيَام يَوْم عَرَفَةَ إنّي أَحْتَسب عَلَى اللَّه أَنْ يكَفرَ السَّنَةَ الَّتي قَبْلَه وَالسَّنَةَ الَّتي بَعْدَه قَالَ أَبو عيسَى: حَديث أَبي قَتَادَةَ حَديثٌ حَسَنٌ، وَقْد اسْتَحَبَّ أَهْل الْعلْم صيَامَ يَوْم عَرَفَةَ إلا بعَرَفَة.(21)
واته: ئه‌بو قه‌تاده لهپێغهممهرهوه دروودی خوای لێ بێ ریوایه‌تی كردووه كه‌فه‌رموویه‌تی: تكام وایه(تكای ئه‌ویش لای خوا گیرایه) خوا رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه بكاته كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵی رابودو وساڵی داهاتوو. هه‌روه‌ها ترمزی فه‌رموویه‌تی: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئه‌بوقه‌تاده ریوایه‌تی كردووه فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌ن، واته: جوان و شیرینه، و زانایان رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه‌یان پێ خێره، بۆ ئه‌وانه نه‌بێ كه لهعهرهفهدان، واتهلهحهجدان..
خاوه‌نی توحفه‌تول ئهحوزی ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر بڵێن: هۆی چییه رۆژووی عه‌ره‌فه گوناهی دووساڵ پاك ئه‌كاته‌وه، و رۆژووی عاشوورا گوناهی ساڵێك؟ ئه‌ڵێن: هۆی ئه‌وه‌یه عاشوورا له شه‌ریعه‌تی مووسادا بووه، و رۆژووی عه‌ره‌فه له‌شه‌ریعه‌تی موحهممهدایه سڵاوی خوایان لێ بێ. شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له فه‌تحدا ده‌فه‌رموێ: موسلیم له فه‌رمووده‌ی ئه‌بو قه‌تاده‌وه ریوایه‌تی كردووه كه رۆژووی عاشوورا گوناهی ساڵێك ئه‌بات، و رۆژووی عه‌ره‌فه‌ش گوناهی دووساڵ، دیاره كهرۆژووی عه‌ره‌فه گه‌وره‌ترو خێرتره لهرۆژووی عاشورا..له‌حیكمه‌تی ئه‌وه‌دا فه‌رموویانه: عاشوورا ئه‌درێته پاڵ مو‌سا، و عه‌ره‌فه‌ش ئه‌درێته پاڵ موحه‌ممه‌د دروودی خوای لێ بێ، بۆیه ئه‌م له‌و گه‌وره‌تره. و خواش زانا تره..
كه‌وابوو
1. له‌باره‌ی نۆ رۆژه‌ی پێش جه‌ژنی قوربانه‌وه ئه‌و فه‌رمووده ساغ و دروسته هه‌یه كه ده‌فه‌رموێ: هیچ كرده‌وه‌یه‌كی چاكه له هیچ رۆژێكدا نییه لای خوا خۆشهویستربێ له‌كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌و ده‌رۆژه.
2. به‌رۆژووبوونی نۆ رۆژه‌ی پێش جه‌ژنی قوربان كه نۆمینه‌ی حاجیانی پێ ئه‌وترێ، سوننه‌ته‌و له‌حه‌زره‌تی حه‌سه‌نه‌وه ریوایه‌ت كراوه، و فه‌رمووده‌كه‌ش ساغ و دروسته..
3. به‌رۆژووبوون له نۆیه‌م رۆژی زیلحیججه‌دا كه‌رۆژی عه‌ره‌فه‌یه به‌پێی فه‌رمووده‌ی ساغ و دروست، ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی گوناهی ساڵی رابوردو و داهاتوو. من له‌و بروایه‌دام ئه‌و گوناهانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌مافی خه‌ڵكییه‌وه نه‌بێ، به‌و رۆژووه خوا لێی خۆش ئه‌بێ..(خواش زاناتره).
خوا یارمه‌تیده‌رمان بێ بتوانین ئه‌و كاره ئاسانانه ئه‌نجام بده‌ین، تا ئهوخێره گه‌ورانه به‌ده‌ست بێنین..
سایتی : م. حسن پێنجوێنی
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » نۆمینه‌ی حاجییان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]