ده سخؤش ياس خان به راستي ده رسيكي باشي تايه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » شه‌قازله » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده سخؤش ياس خان به راستي ده رسيكي باشي تايه
[size=18] شه‌قازله
30/10/2010
وه‌رگێڕانی له توركیه‌وه: دابان هادی
مامۆستای ئه‌مه‌كدار كاتێك وانه‌كه‌ی ته‌واو كرد‌و له پۆله‌كه چووه ده‌ره‌وه بینی یه‌كێك له قوتابیه‌كان پاشقولی له هاوڕێكه‌ی گرت، رایكرد بۆ لایان، ئه‌و قوتابیه‌ی كه پاشقوله‌كه‌ی لێ گیرابوو كه‌وتبوو، یه‌كێك بوو له زیره‌كترین قوتابیانی پۆله‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی قاچی له جێچوو بوو، به‌بێده‌نگی ئه‌گریا، مامۆستا قوتابیه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه به‌رزكرده‌وه‌و جله‌كانی بۆ پاككرده‌وه‌و ناردیه‌وه بۆ ماڵه‌وه، وه قۆڵی مناڵه‌كه‌ی تری گرت كه پاشقوله‌كه‌ی گرتبوو، بردیه ئه‌و پۆله‌وه كه قوتابی لێ نه‌بوو، مامۆستا بیست ساڵه له هه‌مان قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌و لادێیه‌دا خزمه‌تی پێشكه‌ش كردووه، له‌و لادێیه‌دا هاوسه‌رگیری كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دامه‌زراندنه‌كه‌ی چۆته شاره گه‌وره‌كان، به‌ڵام ئه‌و قوتابخانه‌كه‌ی جێنه‌هێشتووه، وه‌ك لانه‌یه‌ك سه‌یری ئه‌كات، هه‌ر له‌م رووه‌وه قوتابیه‌كانی وه‌ك رۆڵه‌كانی خۆی سه‌یر ئه‌كردو حه‌زی نه‌ئه‌كرد كه قوتابیه‌كانی تهمهڵو چه‌قاوه‌سوو بن، دوای ئه‌وه‌ی كه زۆر به توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و قوتابیه‌ی كرد كه پاشقوله‌كه‌ی گرتبوو، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته ئه‌وه‌ی كه قوتابیه‌كه له ترسا ئه‌له‌رزی، زلله‌یه‌كی توندی لێ دا، قوتابیه‌كه كه جه‌سته‌ی لاواز بوو كه‌وت، خوێن له ددانه‌كانی رژاو پژا به چاكه‌ته‌كه‌ی مامۆستادا، مامۆستا له‌و كاره‌ی كه به‌رامبه‌ر قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان ئه‌نجامی دا زۆر په‌شیمان بوو، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا پێی وابوو كه ئه‌مه ده‌رسێكی باش ئه‌بێت بۆی، كاتێك وازی له قوتابیه‌كه هێناو ویستی بڕوا، بینی قوتابیه‌كه ده‌ست ئه‌كات به گیرفانیدا مامۆستا سه‌ری سوڕمابوو، كه‌سێك كه لاساربێو نزیكترین هاورێی خۆی بدا به‌زه‌ویدا، ره‌نگه به چه‌قۆ په‌لاماری مامۆستاكه‌شی بدات، مامۆستاكه خۆی ئاماده‌كردبوو بۆ خۆپاراستن له به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو، منداڵه‌كه ده‌سته‌سڕه‌كه‌ی ده‌رهێنا كه پووری له جه‌ژندا به‌دیاری پێی دابوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه هه‌ستایه‌وه به مامۆستاكه‌ی وت: چاكه‌ته‌كان خوێناوی بووه مامۆستاگیان، روخسه‌تم بده‌ن بۆتان بسڕمه‌وه.
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » شه‌قازله » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]