دةست خوش هةرسةركةوتوبى
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » خه‌ونامه‌ی کوردی به‌شی (4) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةست خوش هةرسةركةوتوبى
ماشالله به‌ڕاستی كارێكی چاك ده‌كه‌یت بۆ هێنانی ئه‌م خهونامانه
ده‌ستت خۆش به‌ڕێز بۆ ئاماده‌كردنیان ، سه‌ركه‌وتووبیت .
[size=24](1): ماسی : ئه‌گه‌ر ژماره‌ی بزانی ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌زانی ئه‌وه پاره‌و ده‌ست که‌وته ، نه‌هه‌نگ وه‌زیری پاشایه چونکه ده‌ریا پاشایه و ماسیش سه‌ربازی پاشایه ، گرتنی ماسی یه‌کی گه‌وره خێر‌و به‌ره‌که‌ته ، ئه‌و ماسی یه‌ی تۆکڵه‌که‌ی نه‌رمه بۆ ئه‌وکه‌سانه باشه که ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵکی هه‌ڵ خه‌ڵتێنن ، ماسی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نیازی ژن هێنانیان هه‌یه ، ماسی مردو له‌ناو ده‌ریا باش نی یه چونکه نیاز‌و مه‌به‌ست به دی نایه‌ت ، ماسی له‌سه‌ر جێی خه‌ودا ببیندرێ بۆ نه‌خۆش و بۆ ماسی گر باش نی یه ، ماسی گرتن له ناو ئاوی مه‌ند خه‌م و خه‌فه‌ته ، ماسی خواردن به کاڵی زۆر باشه ،ماسی سوێر واتا به خێ گیروگرفته ، ووتراوه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ماسیه‌کان بگاته چوارئه‌وه ئافره‌ته ئه‌گه‌ر زیاتریش بێت ئه‌وه پاره‌و ده‌ست که‌وته ، ماسی سوره‌وه کراو به‌دی هاتنی داواکاری یه ، ماسی برژاویش سه‌فه‌ر کردنه له‌پێناوی زانست و زانیاری زیاتر ،کڕینی ماسی له ماسی گر یان له‌ماسی فرۆش مانای ژن هێنانه ، له وانه‌شه بینینی ماسی غه‌م و خه‌فه‌ت و نه‌خۆشی بێت .
(2): به‌رز بوونه‌وه :هه‌رچه‌ند سه‌رکه‌ویت و به‌رز ببیته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش داده‌به‌زی ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ به‌رز بۆوه‌و چووه ئاسمان تا گه‌یشته ئه‌ستێره‌کان و له‌پاشاندا بووه ئه‌ستێره له‌وانه‌یه ببێته والی یان سه‌رۆك یان له‌ژیان و مردن دا پله‌و پایه‌ێکی به‌رزی بدرێتێ که شایهستهیهتی ، چونه سه‌ر شاخ غه‌م و په‌ژاره‌یه یان سه‌فه‌ره ، سه‌رکه‌وتن باشه‌و دابه‌زینیش باش نی یه ،
(3): گۆشت : پارچه گۆشت بۆ داهاتوو باش نی یه له وانه‌شه کاره‌ساتێکی ڕابووردو بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه گۆشت رزقێکی خێرایه یان خۆشی و کامه‌رانی یه ، یان ئاشکرا بوونی نهێنی یه ،گۆشتی کوتراو لێدراو به چه‌قۆ بۆ گه‌نج هاوسه‌ره و بۆ ئافره‌تی سك پڕیش کوڕه ، یان تێکه‌ڵ بوونی پاره‌یه له‌گه‌ڵ شه‌ریك و ده‌رکه‌وتنی قازانجه ، گۆشتی کوڵاو پاره‌یه گۆشتی کاڵ ئازار‌و ژان و نه‌خۆشی یه کڕینی گۆشت له قه‌ساب کاره‌ساته ، گۆشتی ناسك وتازه مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی ئاده‌میزاد بخوات ئه‌وه باسی ده‌کات ،ئافره‌ت گۆشتی خۆی بخوات زینا ده‌کات ، گۆشتی مانگای لاواز نه‌خۆشی یه ، گۆشتی مار پاره‌یه له دوژمنه‌وه دێت ، گۆشتی شێر پاره‌یه له کار به‌ده‌سته‌وه دێت گۆشتی باڵنده‌ی دڕنده‌وگۆشتی به‌راز پاره‌ی حه‌رامه ،گۆشتی کۆن باس کردنی مردوه ، گۆشتی حوشتر پاره‌یه له پیاوێکی که‌له‌گه‌ت ودوژمنێکی به تواناوه دێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گۆشتی حوشتر بخوات له کاربه‌ده‌سته‌وه پاره‌ی بۆ دێت ، هه‌روه‌ها گۆشتی مانگا ماندوبوون و بێ ئیش وکاریه ، ئاسکه‌ی سه‌ربڕاو ئه‌گه‌ر پیسته‌که‌ی لێ کرابێته‌وه‌و گۆشته‌که‌ی پارچه پارچه کرابێت مانای چاوپێکه‌وتنه به که‌سێکی نه‌ناسراو ، ئه‌گه‌ر گۆشتی ئاسکه‌که پارچه پارچه نه‌کرابێ کاره‌ساته ، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاو قه‌ڵه‌و بێت ده‌سکه‌وتی پاره‌یه ، خواردنی گۆشتی کاڵ باشه به‌ڵام ته‌نها بینینی باش نی یه ، خواردنی گۆشتی کوڵاو پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر لای شێخێك بیخۆیت شکۆمه‌ند و پایه به‌رز ئه‌بیت ، گۆشتی بر‌ژاو رزگاربوونه له مه‌ترسی ، گۆشتی مریشك پاره‌یه له ئافره‌تێکه‌وه دێت ، گۆشت هێمن بوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توڕه‌ن ، چاك بونه‌وه‌ی یه بۆ نه‌خۆش و لاچون و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ته ، گۆشتی باڵنده باشه له‌وانه‌یه به‌هه‌شت بێت وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ وفاکهة مما یتخیرون ، ولحم طیر مما یشتهون }} سوره‌تی الواقعة // 21 ، گۆشتی ماسی رزقێکی خێرا‌و حه‌ڵاڵه ، گۆشتی ئاده‌میزاد سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن ، خوێن و گۆشتی نه‌ناسراو و ئاژاوه‌یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی گۆشتی زیادی خۆی بخوات ئه‌وه قازانجه‌که‌ی ئه‌خوات و سه‌رمایه‌که‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، گۆشتی کوڵاو بۆ هه‌ژار پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه .
(4): تاریکی : له‌خه‌ودا ڕێ وون کردن و سه‌رسووڕمانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك کافر بێت و له خه‌ودا ببینێ چوه ڕۆشنایی ئه‌و که‌سه ئه‌بێ به موسڵمان ، یان تۆبه ئه‌کات و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌گرێته به‌ر ، ئه‌گه‌ر له‌زیندان دا بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ،تاریکی مانای زوڵمه ، کێ بچێته تاریکی ئه‌و که‌سه‌زوڵم ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی تاریکی ببینێ زوڵمی لێ ئه‌کرێ له‌وانه‌یه تاریکی مانای تاریکی دڵ و چاو بێت .
(5): گۆڕ :: گۆڕ له‌خه‌ودا زیندانه ، زیندانیش گۆڕه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ به زیندویی له ناو گۆڕ دانیشتوه ئه‌و که‌سه دست گیر ئه‌کرێت و زیندانی ئه‌کرێت ،دروست کردنی گۆڕ له‌خه‌ودا مانای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له لایه‌ن بێ هاوسه‌ران ژن هێنانه یان شو کردنه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له شوێنێکی بێ دیوه‌ردا مانای دونیای داهاتوه ، چونه ناو گۆڕه‌که‌ش مردنه ،گۆڕی ناسراو کارێکی ڕه‌وایه و گۆڕی نه‌ناسراویش کارێکی ناڕه‌وایه ، گۆڕ هه‌ڵکه‌ندن له سه‌ربان ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌وه‌ی سه‌ردانی گۆڕستان بکات سه‌ردانی که‌سێکی به‌ند کراو ئه‌کات ، له خه‌ودا باران ببارێته سه‌ر گۆڕ ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه ، تێك دانی گۆڕێکی به تاڵ مانای چاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه یان ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌و که‌سه‌ی به زیندویی له ناو گۆڕێك دا بنێژرێ کار‌و باری تێك ئه‌چێت ، هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕێك وپشکنین و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌که مانای په‌یڕه‌و کردنی رێبازی ئه‌و مردوه‌یه ئه‌گه‌ر مردوه‌که زانا بوبێت ئه‌وه ی خه وه كه شی بینیوه و به دوای ته رمه كه گه ڕاوه ئه ویش زانا ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردوه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بوبێت ئه‌ویش ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت .
(6): ماچ :: له خه‌ودا ماچ کردن زاڵ بوونه به‌سه‌ر دوژمن ، ماچ کردنی پیاو به‌دی هاتنی ئاواته ، ماچ کردنی منداڵێکی ساوا یان بچکۆله مانای په‌یوه‌نی پته‌وه له گه‌ڵ باوکی ئه‌و منداڵه ، ماچ کردنی ئافره‌ت مانای هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی کردنه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر پیاوێکی ئاینی یه‌کێکی جوان ماچ کات مانای قوڕئان خوێندنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ خوای گه‌وره ماچی ئه‌کات ئه‌و که‌سه پیاو چاکه و خوای گه‌وره ڕازی یه له کرده‌وه‌کانی ، مردو ماچ که‌یت یان مردو ماچت کات هه‌ردوکی ده‌سکه‌وتی پاره‌یه .
(7): بیبه‌ر :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ژه‌هری ئه‌درێتێ یان کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ئیش و کارێکی زۆر ئه‌کات و ماندو ئه‌بێت و پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، بیبه‌ری زۆر ئه‌گه‌ر نه‌خورێ پاره‌یه ئه‌گه‌ر بخورێ غه‌م و خه‌فه‌ته چونکه قوڕگ ئه‌سوتێنێ .
(8): هه‌ور :: بینینی هه‌ور له خه‌ودا مانای سه‌فه‌ره به ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی ئیمان دار‌و مردنی نه‌خۆشه ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته سه‌ر هه‌ور ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت سه‌فه‌ر ئه‌کات ئه‌گه‌ر بێ هاوسه‌ر بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات .
(9): ترێ :: ترێ له‌خه‌ودا رزقێکی باش و هه‌میشه‌ی یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا نه‌بێت رزقێکی حه‌رامه و له پیش کاتی ده‌ست نیشان کراو ئه‌گاته ده‌ستی ، ترێ ی ڕه‌ش رزقێکی کاتی یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌گه‌ر له کاتی خۆی دا نه بێت نه‌خۆشی یه ، ترێ ی هه‌ڵواسراو به داره‌وه ترسه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌رگای ده‌سه‌ڵات دار یان سوڵتان ترێ وه‌ر بگرێت لێ ی ئه‌درێ ، ترێ ی سپی زۆر باشه به تایبه‌تی بۆ نه‌خۆش ، خواردنی ترێ له‌خه‌ودا مانای مه‌ی خواردنه‌وه‌یه مه‌ی خواردنه‌وه ش له‌خه‌ودا مانای ترێ خواردنه .
(10): کوێر بوون :: کوێر بوون له‌خه‌ودا مانای لا دانه له‌ڕێ ێ ڕاست و له‌ئایین ، هه‌روه‌ها کوێر بوون ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ کوێر بووه قوڕئانی له‌بیر ئه‌چێته‌وه ، یه‌کێك ببینێ ئاده‌میزادێك کوێری کرد ئه‌و ئاده‌میزاده‌ی لێ وون ئه‌بێ ، کوێر بوونی بێ ئیمان گۆڕینی بیر‌و باوه‌ڕیه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ هه‌ردو چاوی کوێر بوو په‌یوه‌ندی به خوای گه‌وره‌وه لاواز ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌وله‌مه‌ند بێت پاره‌ی نامێنێ و ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژاریش بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ و ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاواره له خه‌ودا کوێر بێت ناگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی . (7): ڵاڵ بوون :: له خه‌ودا خراپه‌کاری و به‌دکاری یه له ئایین دا ، کێ له خه‌ودا ڵاڵ بێت جوێن به پیاو چاکان ئه‌دات ، یان ئاده‌میزادێکی به‌د کاره ، که‌ڕ بوونیش نه‌زانی و نه‌فامی یه ، ڵاڵ بوون بۆ ئافره‌ت باشه ، ئه‌وه‌ی له خه‌ودا زمانی بگیرێ رزقی فره‌وانتر ئه‌بێت و به‌سه‌ر دوژمنانی دا زاڵ ئه‌بێت .
(11): وێران بوون یان ڕوخان یان کاول بوون :: له خه‌ودا جیابوونه‌وه‌و مردنی که‌س و کاره ، وێران بوونی شارمانای مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شاره‌که‌یه هه‌روه‌ها مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شار مانای وێران بوونی شاره ، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له ناو که‌لاوه‌دا ببینێ چاره‌نوسی له گه‌ڵ میلله‌تێك دا ئه‌بێت ناتوانێ له‌گه‌ڵیان دا بژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ شارێك به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه وێران بوو ئه‌و که‌سه حوکمی کوشتنی یه‌کێك ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێکی ئاوه‌دان کراوه وێران بێت و کێلگه‌کانی کشت و کاڵی په‌کیان بکه‌وێت کاره‌ساتێك ڕووئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێك به ئاوه‌دانی و به ڕێك و پێکی ببیندرێ مانای ئه‌وه‌یه دانیشتوانی گونده‌که ئیمان دارن ، ڕوخانی دیواری خان‌و به هۆی لافاو مانای مردنی ئافره‌تێکه ، ئه‌وه‌ی ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخایه سه‌ری ئه‌گه‌ر تۆز‌و خۆڵی له گه‌ڵ دا بێت ئه‌وه سورێژه‌یه ئه‌گه‌ر هیچی له گه‌ڵ دا نه‌بێت کاره‌ساته ، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوی ڕوخاو بۆ ئایین و بۆ ژیان باشه ، ڕوخانی خان‌و به هۆی باو هه‌وا مانای یه‌کێك به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستێکی زۆردار ئه‌مرێ ،ڕوخاندی خان‌و یان بیناێێکی کۆن غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ ، هه‌موو جۆره شکان و وێران بوون و روخانی خان‌و و دیوار کاره‌ساته ، ده‌سه‌ڵات دار ئه‌گه‌ر ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا له‌سه‌ر کورسی حوکم لا ئه‌بردرێ .
(12): مه‌ڕ ::مه‌ڕ له خه‌ودا کوڕێکه ئامۆژگاری یه‌کانی دایك و باوکی په‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی دوگیان بێت و مه‌ڕی بدرێتێ کوڕیان ئه بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ڕێك سه‌رببڕێت کوڕی خۆی یان کوڕی یه‌کێك له خزمه‌کانی ئه‌مرێ .
(10):که‌وتنه ناو ئاو :: ئه‌وه‌ی له خه‌ودا بکه‌وێته ناو ئاوێکی قول و دابه‌زێته خواره‌وه‌و نه‌گاته بن ئاو ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و زۆر ئه‌بینێ چونکه ده‌ریا دونیایه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌وتنه ناو ئاو خێر‌و خۆشی دێنێ .
(13):پرچ یان قژ :: له خه‌ودا پاره‌و ته‌مه‌ن درێژی یه ، درێژ بوونی قژی سه‌ر مانای ته‌مه‌ن درێژی یه به تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت ، که‌زی قه‌رزه ، لابردنی توکی سمێڵ و بن هه‌نگڵ نه‌مانی قه‌رزه یان نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته ،هه‌روه‌ها که‌زی به مانای پاره کۆکردنه‌وه‌ش دێت ، ده‌رچونی توك له جێ ی نا ئاسایی باش نی یه ، سه‌رتاشین له‌کاتی حه‌ج دا هێمنی و ئاسایشه ، درێژ بوونی قژی سه‌رباز مانای باش بوون و زیاد بوونی چه‌که‌که‌یه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ قژی وه‌ك پرچی ئه‌سپه ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌گیرێ یان قژی وه‌ك توکی به‌رازی لێ بێت توشی غه‌م و په‌ژاره ئه‌بێت ،غه‌مبار پرچی درێژ بێت غه‌مه‌که‌ی زیاد ئه‌کات و غه‌مبار تر ئه‌بێ ، یه‌کێك دڵخۆش و کامه‌ران بێت و له خه‌ودا ببینێ قژی درێژ بووه زیاتر دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، ئافره‌ت پرچی ڕه‌ش بێت هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشی ئه‌وێ ، ئافره‌ت سه‌رپۆشه‌که‌ی لادات هاوسه‌ره‌که‌ی لێ دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببینێ سه‌ری ڕووته هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشی نه‌بێت تا مردن شو ناکات ، درێژ بوونی توکی بن هه‌نگڵ مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌ست و ئایین پاکی یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌سپێ ی تیا بێت ئه‌وه منداڵه ، ڕوتانه‌وه و که‌م بونه‌وه‌ی توکی سه‌ر باش نی یه ، توك لابردن کاره‌ساته ، قژ چه‌ور کردن به ڕۆن جوانی یه ، ده‌رچونی توك له ناو ده‌ست زۆر باشه ، ئه‌توانین بڵێین قژی سه ر که‌س و کار‌و هاوسه‌رو کشت وکاڵ و پاره‌یه ، که‌زی ئافره‌ت پاره کۆ کردنه‌وه‌یه ، ده‌رهێنانی ئه‌سپێ له ناو قژی سه‌ر مانای ده‌رکردنی به‌د کارانه له ناوچه‌که ، پرچی جوان کرده‌وه‌ی چاك ده‌رده‌بڕێ ، ئافره‌تی نه‌خۆش له خه‌ودا که‌زی بۆ بکرێت ئه‌مرێ ، پرچی پیاو جوانی و پاره‌ی هه‌میشه‌ی یه ، سپی بوونی توکی گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه ،ئافره‌ت ببینێ پرچی ڕه‌ش بووه به پاره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت .
(14): هه‌سانه‌وه :: هه‌سانه‌وه له‌پاش ماندو بوون و هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، هه‌سانه‌وه له خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه ، له‌وانه‌یه گیروگرفتیش بێت .
(15): به‌هار :: له‌خه‌ودا پاره‌یه ، یان کوڕێکی ته‌مه‌ن کورته ، یان ئافره‌تێکه هاوسه‌ریه‌تی که‌م ئهخاێنێ ، یان ده‌سه‌ڵاتێکه‌و بۆ ماوه‌یکی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، به گشتی ئه‌توانین بڵێین به‌هار خۆشی و شادی و کامهرانیکی که‌م خایانه و زۆر زوو له ناو ئه‌چێ و نامێنێ .
(16): مافور یان فه‌رش :: له خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه یان پله‌و پایه‌ی به‌رزی ئایینه .
(17): دابه‌زین یان که‌وتن ::ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بێت مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ له باشه‌وه به‌ره‌و خه‌راب ئه‌چیت ، یان له‌ئافره‌تێکه‌وه بۆ ئافره‌تێکی تر یان له پیشه‌یه‌که‌وه بۆ پیشه‌یه‌کی تر یان له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تریان له مه‌زهه‌بێکه‌وه بۆ مه‌زهه‌بێکی ترئه‌گۆڕدرێ ، ئه‌گه‌ر خواردنێکی خۆش یان پیاو چاکێك دابه‌زێته خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ به‌ره‌و باشی ئه‌چێت دابه‌زین بۆناو که‌لاوه‌یه‌ك یان بۆ لای ئاژه‌ڵێکی دڕنده باش نی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له سه‌ربان بکه‌وێته خواره‌وه‌و ده‌ست و قاچی بشکێ خۆی یان ماڵ و موڵکی یان هاوڕێیه‌کی زه‌ره‌ریان لێ ئه‌که‌وێت.
(18): پۆلیس :: له خه‌ودا پادشای ڕوح کێشانه ، یان غه‌م و خه‌فه‌ته ، پۆلیس له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی بێت ترس و خه‌فه‌ت و ئازار‌و مه‌ترسی یه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پۆلیس ده‌سه‌ڵات دارێکی شه‌ڕ خواز و فێڵ بازه .
(19): ئه‌ستێره :: له خه‌ودا مه‌زنترین و به‌شه‌ڕه‌ف ترین که‌سه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵی خۆی دا ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه ببینێ چه‌ند سه‌رۆك و پێشه‌وا له ماڵی دا کۆده‌بنه‌وه ،ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌کان گه‌شاوه نه‌بوون ئه‌و سه‌رۆك و پێشه‌وایانه بۆ کاره‌سات کۆده‌بنه‌وه ، که‌وتنی ئه‌ستێره له ئاسمانه‌وه بۆ خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه له‌و جێ یه دا پێشه‌وایه‌ك کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت ،ئه‌ستێره پیاوی زانا‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزو ده‌سه‌ڵات دار‌و شه‌ڕه‌ف مه‌نده ، بینینی ئه‌ستێره‌ی زۆر له‌ماڵه‌وه مانای منداڵی زۆره ، بینینی حه‌وت ئه‌ستێره گه‌شاوه‌کان له ئاسمان دا مانای پیشه‌و بازرگانی وزانست وده‌سه‌ڵاته ، بینینی ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاو خێروخۆشی یه .
نه‌مانی ئه‌ستێره له ئاسمان دا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زیان وزه‌ره‌ر وهه‌ژاری یه بۆ هه‌ژاریش مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ستێره‌ی له‌سه‌ر سه‌ر دا بێت له هاوڕێکانی باشتر ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری ئه‌ستێره بێت پله‌و پاییه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌ستێره‌ی ناو ماڵ باش نی یه ، ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره بخوات پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات ، قووت دانی ئه‌ستێره جنێو دانه به پیاو چاکان ، مژینی ئه‌ستێره فێربوون و وه‌رگرتنی زانسته له زانایان ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره مردنی پاشایه یان روودانی جه‌نگه ، ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌ستێره بکه‌وێته خواره‌وه مانای زۆر که‌س ئه‌مرێ یان ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه که‌چه‌ڵ ئه‌بێت ، بینینی ئه‌ستێره به ڕۆژ ئاشکرا بوونی کرده‌وه‌ی نهێنی و ڕیسوا بوونه ، ئه‌ستێره‌ی سه‌ر له به‌یانی زه‌ماوه‌نده .
(20) : ڕیگا :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له ڕێ ی خۆی لای داوه ئه‌و که‌سه باری ئایینی باش نی یه ، ده‌سه‌ڵات دار یان کاربه‌ده‌ست به ڕێ ی سه‌خت دا بڕوات دادپه‌روه‌ری ڕه‌وای باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ئه‌کێشێ ، ڕێگه‌ی ڕاست کتێبی خوا‌و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕیگای ڕاست دا بڕوا خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌دات ، ڕێگه‌ی زۆر‌و جۆراو جۆر دوو دڵی و سه‌ر سوڕمانه ، ڕێگای ده‌ریا ڕزگار بوونه له ناخۆشی وگیروگرفت یان ده‌ست که‌وتی حه‌ڵاڵه ، ڕێگای دۆڵ و چه‌م مانای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵ بازی یه ، ڕێگای بناری شاخ ڕزگار بوونه له گیروگرفت یان سه‌فه‌ره .
(21): توینیه‌تی :: له خه‌ودا مانای وه‌ستانی بیناکاری و کشت و کاڵه ، هه‌روه‌ها ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و نه‌مانی قازانجه ، ئه‌ڵێن توینی بوون خراپه‌کاریه له‌بواری ئایین دا ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك توینی بێت و بیه‌وێت له ئاوی ڕوبار بخواته‌وه و خۆی ئاوه‌که نه‌خواته‌وه له غه‌م وخه‌فه‌ت ڕزگاری ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر توینی بێت و نه‌توانێ له ئاوی ڕوبار بخواته‌وه هیواو نیاز‌و مه‌به‌ستی به‌دی ناێێت ، کوڕ و کچی گه‌نج له خه‌ودا ببینن توینیانه پێویستیان به هاوسه‌ر هه‌یه .
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » خه‌ونامه‌ی کوردی به‌شی (4) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]