dastxosh
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » خه‌ونامه‌ی کوردی به‌شی (9) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dastxosh
dastxosh sawsan xan
[size=24]خه‌و ئاوێنه‌یه ئه‌و ئاوێنه‌یه وێنه‌ی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌مان و راستی باری گیانی و ده‌رونیمان ئه‌خاته به‌ر چاوههروهها ئه‌ی سه‌لمێنێ که گیانمان روحی تێدایه‌و ئه‌و روحهش له‌بواری ئاین و ژیان دا تیشکی رۆشنکه‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌و ئیلهامی له خوای گه‌وره‌وه وه‌رده‌گرێت خه‌و وێنه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و گه‌وهه‌ری ئاده‌میزاده
وخزمه‌تی ره‌وشت و ره‌فتاری مرۆڤایه‌تی ئه‌کات خه‌وی راسته‌قینه‌و چاک له ته‌نگانه‌دا یارمه‌تییمان ئهداتو رێگه‌مان رۆشن ئه‌کاته‌وه و توانای زیاترمان پێ ئه‌به‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به چاکی گیروگرفتهکانمانچارهسهر بکه‌ین.دوای ئه‌م باسه کورته ده‌رباره‌ی خه‌و بینین چه‌ند ووشه‌یه‌کی ترتان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه هیوا دارم به‌دڵتان بێت:-
(1)ده‌رزی دورمان:-دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ره بۆ ئه وانه‌ی بێ هاوسه‌رن ،ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ژارن ده‌رزی له خه‌وا ببینن پاره‌یان بۆ دێت ،
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی به ده‌زووه‌وه ببینێ کار‌و باری باشتر ئه بێت، ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌که‌ی بشکێ کاروباری تێک ئه‌چێت ،
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی بخوات لای ئه‌و که‌سه‌ی حه‌زی لێ ناکات باسی نهێنیه‌کانی ئه‌کات،ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌ک بکات
به گیانی یه‌کێکا ئه‌وه قسه‌ی ناخۆشی پێ ئه‌ڵێ،ئه‌وه‌ی جل و به‌رگ بۆ خه‌لکی بدورێ ئه‌وه ئامۆژگاریان ئه‌کات
ئه‌گه‌ر بۆ خۆی بدورێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ.
(2)مار:- مار له خه‌ودا دوژمنه یان پاره‌یه یان ئافره‌ته یان کوڕه .ئه‌و که‌سه‌ی مار ببینێ و لێ ی نه‌ترسێ ئه‌و که‌سه زۆر
ئازا‌و به‌توانایه ، مار دوژمنێکی پاره داره چونکه ژه هر له خه‌ودا پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له خه‌ویا ببینێ مار چوه‌ماڵی
ئه‌وه له‌لایه‌ن دوژمنه‌که‌یه‌وه هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێ ئه‌گه‌ر ماره‌که بگرێت و بۆ خۆی بیبات ئه‌وه زۆر به ئاسانی پاره له دوژمنه‌که‌ی
وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر ماره‌که بکوژێ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی زاڵ ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی به خوێن بێت ئه‌وه دوژمنه‌که‌ی
ئه‌مرێ وپاره‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، مار پێوه دان باش نی یه مانای زیان لێکه‌وتنه ،فڕینی مار سه‌فه‌ره ، کوشتنی ماری
بچوک مانای کوشتنی کورێکی بچکۆله‌یه ، کوشتنی مار به کۆمه‌ڵ له بازاردا مانای جه‌نگ رووده‌دات ودوژمن
سه‌رئه‌که‌وێت (له به‌شه‌کانی داهاتوودا زیاتر باسی مارتان بۆ ئه‌که‌م).
(3)ترس : له خه‌ودا هێمنی و ئاسایشه ، هه‌روه‌ها تۆبه کردنه ،ئه‌وه‌ی بترسێ ئه‌وه تۆبه ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی بترسێ
ناودارو پایه به‌رز ئه‌بێت ،ئه‌وه‌ی چاوه‌نواڕی ترس بکات ئه‌وه تووشی شهر ئه‌بێت ،ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ویا ببینێ
ئه‌ترسێ و یه‌کێکیش پێی ئه‌ڵێ مه‌ترسه تۆ نامری و ناتوانی بژیت ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێت.
میوان : میوان له خه‌ودا بۆ سک پڕ مژده‌ی له‌دایک بوونی کوڕه ، بۆ خه‌ڵکی تریش مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه .
کچ : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خه‌ویا کچێک ببینێ ئه‌وه دوژمنه‌که‌ی بینیوه ، له‌خه‌ودا بینینی کچێکی جوانی نه‌ناسراو
مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه ، کچی نه‌ناسراو له‌کچی ناسراو باشتره ، بینینی کچێک یان ئافره‌تێکی روو
گرژ مانای هه‌واڵێکی ناخۆشه ،بینینی کچی جوان له خه‌ودامانای خۆشی و کامه‌رانی وخێر و سه‌رکه‌وتنه ،
کچی لاواز مانای هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه ، کچ له خه‌ویا ببێته پیرێژن مانای ئه‌وه‌یه باری ئاینی زۆر باشه ،
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پیرێژن ببێته کچ مانای ئه‌وه‌یه وه‌ک جاران به‌هێزو به توانا ئه‌بێت .
(4)ڕۆژ :ته‌واو بوونی شه‌و و هاتنی رۆژ مانای ته‌واو بوونی غه‌م و په‌ژاره‌یه ، هه‌روه‌ها نوێ کردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ
وهاوسه‌رو منداڵه هه‌روه‌ها مانای رزگار بوونی به‌ندکراو وکردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێر‌و خۆشیه .
(5)ڕووباری هه‌نگوین :مانای قورئانی پیرۆز‌و زانسته .
(6)ده‌نگی ناو ته‌له‌فۆن : ده‌نگه‌که له‌خه‌ودا چۆن له ته‌له‌فۆنه‌وه بۆت هات و بیستت له‌ژیانیش دا وه‌ک خۆی رووئه‌دات
،ئه‌گه‌ر ئاگاداریان کردیته‌وه که کارێکت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و نابێ ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌بێ ئه‌و کاره ئه‌نجام نه‌ده‌یت ،
یان ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بیستت مژده بوو ئه‌وه مژده‌یه‌کت بۆ دێت.
(7)دیاری :له‌خه‌ودا دل خۆشی یه هه‌روه‌ک خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ بل انتم بهدیتکم تفرحون }}
سوره‌تی نمل " 36 " هه‌روه‌ها دیاری مانای خۆشه‌ویستی یه ، یان خواز بێنی کردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک دیاری قاپێخورمای بدرێتێ کچه‌که‌ی شوو ئه‌که‌ت .
(8) : جوانی :ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا جوان بێت و جل وبه‌رگی جوانی له‌به‌ر بێت و یان سواری ئه‌سپ بێت و یان هه‌ر چ شتێکی جوانی پێوه بێت مانای ئه‌وه‌یه حاڵی دوژمنه‌که‌ی باش نی یه ، هه‌روه‌ها به‌مانای ده‌ریاوان و فه‌رمانده‌ی سوپا و والی و مردنی نه‌خۆش دێت .
(9) : باج گر :له‌خه‌ودا کاروباری ئایینی یه یان پۆلیسه یان نێردراوه یان هه‌ڵگری قسه‌ی خه‌ڵکی یه یان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته .
(10) : سه‌ربان :له‌خه‌ودا پیاوێکی پایه به‌رزه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ خه‌ریکه سه‌ربانه‌که‌یان ئه‌که‌وێته سه‌ری ئه‌و که‌سه له پیاوێکی ده‌سه‌ڵات دار ئه‌ترسێ ، ئه‌ستوون یان دیواری بن سه‌ربان بڕوخێت خاوه‌ن ماڵه‌که ئه‌مرێت ، له‌خه‌ودا سه‌ربان ئاوی لێ بتکێته‌وه له‌و ماڵه یه‌كێك نه‌خۆش ئه‌که‌وێت یان ئه‌مرێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌سه‌ربان بێت و نه‌توانێ بێته خواره‌وه زیندانی ئه‌کرێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ ئه‌ستێره‌کان هاتوونه‌ته ژووره‌وه‌و له بن سه‌ربانن ئه‌و سه‌ربانه ئه‌ڕوخێت .
(11) : جن و جنۆکه ::له‌خه‌ودا فێڵ بازی و ساخته‌کاری یه له کاروباری دونیا دا ، ئه‌گه‌ر جنۆکه‌که زانا‌و عاقڵ و تێ گهیشتو بێت بینینی زۆر باشه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببێته جن ئازا‌و به‌هێز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ جن له نزیك ماڵیان دا وه‌ستاوون ، ئه‌و که‌سه زه‌ره‌ر ئه‌کات یان دوعای کردوه ئه‌گه‌ر ئیشه‌که‌ی ببێت قوربانێك بکاته خێر و ئیشه‌که‌ی بوه‌و قوربانه‌که‌شی سه‌رنه‌بڕیوه ، جنۆکه بچنه ناو ماڵێك ، ده‌ستکاری شت و مه‌کی ناو ماڵه‌که بکه‌ن و ده‌ست له خاوه‌ن ماڵه‌که بوه‌شێنن ئه‌وانه دوژمنن له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆی دا هێرش ئه‌که‌نه سه‌ری ، یان ئه‌و جن و جنۆکانه دزن و زه‌ره‌ری لێ ئه‌ده‌ن ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا جنۆکه فێری قوڕئان خوێندن بکات یان قوڕئان بخوێنێت و جنه‌کانیش گوێ ی لێ ڕاگرن ئه و که‌سه شکۆمه‌ندو پایه به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوڕێ یه‌تی جنۆکه بکات
له جادوکه‌رو سیحر بازه‌کان نزیك ئه‌بێت و ئاگای له نهێنی خه‌ڵکی ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها جنۆکه له‌خه‌ودا به مانای دزی و ڕفاندن و زیناکردن ومه‌ی خواردنه‌وه و یانه‌کانی سه‌ماو گۆرانی و مۆسیقا‌و که‌نیسه‌و خه‌یاڵ و نوشته‌و جادوگه‌ری و جیا کردنه‌وه‌ی موسوڵمانان و کافران و کرده‌وه‌کانیان و هه‌واڵی موسوڵمانان دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌گه‌ڵ جن هاوسه‌ر گیری بکات له داهاتوودا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ که‌سێکی خه‌راب دا ئه‌کات یان ئاژه‌ڵێکی لاواز ئه‌کڕێت ، ئه‌گه‌ر له پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزدا بێت پله‌و پایه‌ی دائه‌بزێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له جن کوڕی ببێت له که‌سێکی هیچ و پووچه‌وه پاره‌ی بۆ دێت یان پاره‌ی شاردراوه‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ده‌سه‌ڵات داری ووڵات له‌خه‌ودا ببینێ جنۆکه‌ی زۆری گرتوه‌و ده‌ست و پێ یانی به‌ستۆته‌وه ئه‌و کاربه‌ده‌سته ده‌ست به‌سه‌ر شارێك دا ئه‌گرێت و کافره‌کان ده‌ست گیر ئه‌کات ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا جن بچێته ناو گیانی یان لێی بدات ئه‌و که‌سه پاره به فایز ئه‌داته خه‌ڵکی ، بینینی شای جنه‌کان له‌خه‌ودا مانای بینینی زانا‌و شێخ و سه‌رکرده‌و کوڕ و کچی ڕه‌وشت پاکه ، له‌وانه‌یه بینینی جنۆکه له‌خه‌ودا به‌ڵگه‌ی ده‌رکه‌وتنی مارو دووپشك بێت یان ئاگر بێت یان ئه‌و که‌ره‌ستانه بێت که به ئاگر دروست ئه‌کرێت .
(12) : پڵینگ ::له خه‌ودا ده‌سه‌ڵاتدارێکی زاڵم و دوژمنێکی به توانایه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا پڵیینگ بکوژێت زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنانی ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی پڵیینگ بخوات پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت و پایه به‌رز و شکۆمه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری پشتی پڵیینگ بێت پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له‌گه‌ڵ پڵیینگ هاوسه‌رگیری بکات زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵی خۆی دا پڵیینگ ببینێ پیاوێکی خه‌راپ هێرش ئه‌کاته سه‌ر ماڵی ، پڵیینگ له خه‌ودا پیاوه یان ئافره‌ت ، پڵیینگ گازت لێ بگرێت زه‌ره‌رت لێ ئه‌که‌وێت ، هه‌روه‌ها پڵیینگ له‌خه‌ودا فێڵ و فێڵبازی و نه‌خۆشی یه ، شیری پڵیینگ دوژمنکاری یه ، ئه‌و که‌سه‌ی پڵیینگ له‌خه‌ودا ببینێ تۆبه ئه‌کات و له‌خوای گه‌وره ئه‌پاڕێته‌وه له گوناهه‌کانی خۆشبێت و عه‌فوی بکات .
(13) : ده‌نگی ناو ته‌لیفۆن ::ده‌نگی ناو ته‌لیفۆن له‌خه‌ودا ئاگادار کردنه‌وه بێت یان مژده بێت و چۆن بیبیستی هه‌ر به‌و جۆره ڕوو ئه‌دات بێ ئه‌وه‌ی شی بکرێته‌وه یان گۆڕانکاری تیادا بکرێت .
(14) : نه‌وت ::له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی زیناکه‌ره یان پاره‌ی حه‌رامه ، هه‌روه‌ها ووتراوه نه‌وت له خه‌ودا شه‌ڕ و جه‌نگ ونه‌گبه‌تی و کاره‌ساته .
(15) : قوتابخانه ::له خه‌ودا ته‌ڵاقی نێوان ژن و مێرده ، یان ئاژاوه نانه‌وه‌و چاکه کردن و کڕین و فرۆشتنه .
(16) : ماره‌بڕیین ::له خه‌ودا پله‌و پایه‌ی به‌رزه ، ئه‌و ماره بڕیینه‌ی خۆ پیسکردنی له‌گه‌ڵ دا بێت و پێویست بێت له کاتی هه‌ڵسانی له خه‌و خۆی بشوات ئه‌و خه‌وه باتیڵه جونکه ئه‌و که‌سه شه‌یتان هاتۆته خه‌وی و شه‌یتانی بووه ، ئه‌و که‌سه‌ی دوژمنه‌که‌ی ماره بکات زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ری ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌کێك له‌وانه ماره‌بکات که به پێ ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام حه‌رامه بۆ ئه‌و وه‌ك دایك و خوشک و برا ژن و کچ و هتد ....ئه‌وکه‌سه ئه‌چێته شوێنێکی حه‌رام ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له ناو گۆڕدا دایکی ماره کرد ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها ماره بڕیین به مانای قه‌رز دانه‌وه‌و نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ت دێت ، ماره‌کردنی ئافره‌تێکی ڕووت خێر‌و خۆشی یه ، ماره کردنی ئافره‌تێکی خه‌راپ یان زیناکه‌ر ژیانێکی حه‌رامی به‌دواوه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌کێك له ئافره‌تانی به‌هه‌شت ماره بکات باری ئایینی چاك ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سه‌یری ئافره‌تێکی ڕووت بکات بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانێ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ئه‌کات .
(17) : هه‌نگ یان مێش هه‌نگوین :له‌خه‌ودا مه‌ترسی و خۆشی و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، کۆکردنه‌وه‌و لێکردنه‌وه‌ی هه‌نگوین له‌شانه‌کان ده‌ستکه‌وتی پاره‌ی حه‌ڵاڵه ، ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌نگوینه‌که کۆ بکاته‌وه‌و بی بات به‌شی هه‌نگه‌کان جێ نه‌هێڵێت ئه‌و که‌سه زوڵم له قه‌ومێك ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌نگێك یان مێش هه‌نگوینێك بکوژێت زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی ، کوشتنی هه‌نگ بۆ جوتیار باش نی یه چونکه سه‌رچاوه‌ی ڕزقیه‌تی ، هه‌نگ له خه‌ودا زانا‌و کاسبکارو ڕه‌نجده‌ر و که‌سێکی به‌به‌ره‌که‌ت و مه‌ترسی داره ، بینینی هه‌نگ له خه‌ودا پله‌و پایه‌ی به‌رزو خێر‌و خۆشی یه ، هه‌نگ له‌خه‌ودا سوپای موسوڵمانانه و کولله و زه‌رده‌واڵه‌ش سوپای کافرانه .
(18) : پێڵاو یان که‌ڵاش یان که‌وش یان نه‌عل ::له‌خه‌ودا هاوسه‌ره یان کوڕه یان ئاژه‌ڵه یان سه‌فه‌ره ، له‌خه‌ودا پێڵاوه‌که ڕه‌نگی سه‌وز بێت ئه‌و ئافره‌ته ئافره‌تێکی چاك و موته‌ده‌ینه ، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی پێڵاوه‌که ڕه‌ش بوو ئه‌وه ئافره‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌نده ئه‌گه‌ر زه‌رد بوو ئافره‌تێکی نه‌خۆشه ئه‌گه‌ر سوور بوو ئافره‌تێکی جوانه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا پێڵاوی پینه‌دار له‌پێ کات له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ئه‌و ئافره‌ته کوڕێکی هه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی به تاکه پێڵاوێك بڕوات له هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ئه‌بێته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی پێڵاوه‌که‌ی بکه‌وێته ناو ئاو و وون بێت هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی پێڵاوه‌که‌ی داکه‌نێ پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك جووته پێڵاوه‌که‌ی وون بێت ئاژه‌ڵێکی لێ ئه‌دزرێ ، ئه‌و پێڵاوه‌ی له‌خه‌ودا ئه‌بیندرێ ئه‌گه‌ر له زیو دروست کرابێت ئه‌و ئافره‌ت ئافره‌تێکی پاك و خاوێن و جوانه ، ئه‌گه‌ر له ئاگر دروست کرا بێت ئه‌و ئافره‌ته زاڵه به‌سه‌ر مێرده‌که‌ی ، ئه‌گه‌ر له دار‌و ته‌خته دروست کرابێت ئه‌و ئافره‌ته ئافره‌تێکی مونافیق و خاینه ، ئه‌گه‌ر له‌چه‌رمی مانگا دروست کرابێت ئافره‌تێکی بیانی یه ، ئه‌گه‌ر له چه‌رمی ئه‌سپ دروست کرابێت ئافره‌تێکی عه‌ربه ، یه‌کێك له‌خه‌ودا له کاتی به‌ڕێوه ڕۆیشتن تاکه پێڵاوێکی له قاچی ده‌رچێت له برای دوور ئه‌که‌وێته‌وه یان له شه‌ریکه‌که‌ی جیائه‌بێته‌وه .
(19) : خوێ یان خێ ::له‌خه‌ودا پاره‌یه‌و بێ ماندوو بوون ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ر خوێ له خه‌ودا له نێوان دوو که‌سی شه‌ڕکه‌ردا ببیندرێت ئه‌و دوو که‌سه ئاشت ئه‌بنه‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خوێ بڕژێنێته سه‌ر خه‌ڵکی تاوان و کرده‌وه‌ی ناڕه‌وای زۆر ئه‌بێت و نه‌خۆشی گرانه‌تاو ڕشانه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو ئه‌بێته‌وه و زوڵم له خه‌ڵکی ناوچه‌که ئه‌کرێت ، خوێ له خه‌ودا خێر‌و خۆشی و ڕزق و نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا نان و خوێ بخوات ڕازی یه به ژیانی دونیا ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا خوێ ی ده‌ست که‌وێت یان خوێ بدۆزێته‌وه نه‌خۆش ئه‌که‌وێت یان تووشی گیر‌و گرفت ئه‌بێت ، خوێ له‌خه‌ودا چاك سازی یه بۆ زانایانی سوونه‌و قوڕئان وئیسلام وکاروباری دونیا ، هه‌روه‌ها هاوسه‌رو پاره‌و کوڕ و ڕزقێکی حه‌ڵاڵه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ژیان دا ترسی هه‌بێت و له‌خه‌ودا خوێ ببینێ ترس و دڵه ڕاوکێ ی نامێنێ و هێمن ئه‌بێت ، ماسی به خوێ مژده‌ی هه‌واڵی خۆشه و زه‌یتونی به خوێ پشت گوێ خستنی په‌یمانه .
(20) : تووڕه بوون ::له‌خه‌ودا زیندانه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا به‌تووڕه‌یی له ماڵه‌وه ده‌رچێته ده‌ره‌وه ده‌ستگیر ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه له‌پێناوی ژیانی دونیادا تووڕه بێت ئه‌وه سوکایه‌تی به ئایینی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له پێناوی خوادا تووڕه بێت ئه‌وه پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت .
(21) : پرد ::له خه‌ودا ڕێگه‌ی ڕاست و ڕۆشنی ئایینه ، یان زانست و نوێژ و ڕۆژووه ، پرد له‌خه‌ودا ئه‌و کرده‌وانه‌یه که مرۆڤ به‌ره‌و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌بات وله ئازاری کاروباری دونیا ڕزگاری ئه‌کات ، به مانای پاسه‌وان و ده‌رگا وان و
دایك وکوڕو هاوسه‌ر وپاره‌ش دێت ، پردی دروست کراو له به‌رد که‌سێکی ده‌سه‌ڵات داره ، ئه‌گه‌ر پرده‌که زۆر بچوك بێت پاسه‌وان و ده‌رگاوانه ، ئه‌گه‌ر پردێکی دروست کراو له‌به‌رد له خه‌ودا بگۆڕدرێ و ببێته بردێکی دروست کراو له
قوڕ و خۆڵ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه باری ژیانی تێك ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر به پێجه‌وانه‌وه پردێکی دروست کراو له قوڕ
له خه‌ودا ببێته پردێکی دروست کراو له به‌رد یان چیمه‌نتۆو ئاسن باری ژیانی زۆر باش ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » خه‌ونامه‌ی کوردی به‌شی (9) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]