تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

13

سوپاس

12

ده‌ستت خۆشبێت گیانه‌
بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌
هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌یانه‌

11

سوپاس برام خۆشحالم کە سوودی هەیە

10

[size=24]دةستةكانت خؤش بيت بؤ دانانى ئةم بابةتة بةسوودة خواى كةورة بادشتى خيرت بداتةوة[/size]

9

واللە برام من وینەی کەسم دانەناوە جوان سەیری بکە..!!!

8

بةريزم تيبينيةكان بةروونى ديارة من دةليم وينةى كج يان وينةى كورانى بيز لابةن كوناحة ئيمة موسلمانين جا بؤ خؤمان كوناح  بار بكةين؟لة تيبينيةكة بةروونى دبارة برام من ئةو تيبينيةم بؤ كشت ئةندامانة وة جاريكى تريش دةيليمةوة نةزةرة  وةلا نةزةرة.

7

سوپاس بۆ ئەحمەد و سەوسەن و مەریەم

سوپاس توحید
1-وينةى كج لابة جونكة نةضةرة بؤ كورةكان.
2-وينةى ئةو كورةش لاى دارةكة وةستاوة لاى بة لةبةر ئةوةى باش نية و  ناسراوة.
مەبەستت لەم تێبینیاانە چییە نازانم باسی چی دەکەی
-----------------------------------------
سوپاس ریکاردۆ

6

دةستت خوشبيت خواجزات بداته وة

5

جزاك الله بةلام يةك ئامؤزكاريت دةكةم بة دوو تيبينيةوة؟
1-وينةى كج لابة جونكة نةضةرة بؤ كورةكان.
2-وينةى ئةو كورةش لاى دارةكة وةستاوة لاى بة لةبةر ئةوةى باش نية و  ناسراوة.
هيوادارم تورة نةبي جونكة من نازانم تؤ كجى يان كور؟ وة ناشت ناسم بةلام بة بيويستم زانى ليرة ئةو تيبينيةت بئ بليم جونكة بابةتةكةت لةسةر نويزة و  ئامازةت بة شتى كرنكيش داوة.

4

dast u panjakant  xosh
hewadarm lam babatana  be  bashman  nakae
hewam baxtawareta

3

dastt xosh bet chaw zard zor babateki swd baxsh bi

xway gawra padashty xert bdatawa smile

2

دةستةكانت خؤش بيت مام زريان خودا باداشتت بداتةوة

1

نوێژى راسته‌قینه‌:


نوێژى راسته‌قینه‌ ئه‌و نوێژه‌یه‌ که‌ ئیسلام داواى ده‌کات , ته‌نها بریتى نیه‌ له‌ چه‌ند وته‌یه‌ک به‌زمان بوترێ , یان چه‌ند جوله‌یه‌ک که‌ ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌ ئه‌نجامى بده‌ن به‌بێ وردبونه‌وه‌ و تێگه‌یشتن له‌ ماناکه‌ى , به‌بێ گه‌رده‌نکه‌چى و  بێدارى دڵ ..
ئه‌وه‌ نیه‌ که‌له‌شێر ئاسا چه‌ند ده‌نووکێک بدرێت له‌زه‌وى ئاوه‌ها چه‌ند سه‌جده‌یه‌ک ببردرێ و به‌س.. نه‌خێر نوێژى راسته‌قینه‌ ئه‌و نوێژه‌یه‌ مافى خۆى پێبدرێ به‌ بیر کردنه‌وه‌و وردبونه‌وه‌ له‌ماناکه‌ى , هۆشیارى دڵ و گه‌ردنکه‌چى , ترسان له‌ خوا و به‌  گه‌وره‌گرتنى.. ئه‌وه‌یه‌ مه‌به‌ستى یه‌که‌م له‌نوێژ کردن و بگره‌ په‌رستشه‌کانى تریش .

حاته‌مى ئه‌صه‌م که‌یه‌کێک بووه‌ له‌ خواناسان , ڕۆژێکیان لێیان پرسى تۆ چۆن نوێژ به‌ جێ دێنیت؟:. له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووى : من کاتێک نوێژ ئه‌نجام  ده‌ده‌م وا هه‌ست ده‌که‌م خواى گه‌ وره‌ وابه‌اسه‌رمه‌وه‌یه‌ , پردى سیرات(صراط)یش له‌ ژێر پێمدایه‌,گۆریش له‌ پێشمه‌وه‌یه‌, مه‌لائیکه‌ى رۆح کێشان به‌شوێنمه‌وه‌یه‌, به‌هشت له‌لاى ڕاستمه‌وه‌یه‌ و دۆزه‌خیش له‌ لاى چه‌پمه‌وه‌..ئا به‌و شێوه‌یه‌ نوێژه‌که‌م ئه‌نجام ده‌ده‌م پاشان نازانم خواى گه‌وره‌ لێى وه‌رگرتووم تا پیرۆزبایى له‌ خۆم بکه‌م , یان داویه‌تیه‌وه‌ به‌سه‌رمدا , تا سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆم بکه‌م.

, ئه‌و زاته‌ى که‌ نه‌خشه‌ى کێشاوه‌ بۆ هه‌موو شتێک و رێنموونى کردووه‌. نوێژ کردن بۆ یادکردنى خواى به‌رزو بڵند و پایه‌داره‌ , ئه‌و خوایه‌ى که‌ ئاده‌میزاد و هه‌موو شتێکى به‌جوانى و ڕێک وپێکى به‌دیهێناوه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْڕي [طه : 14] واتة:بةدلَيَكى بيَدارةوة نويَذةكانت بة ضاكى ئةنجام بدة ,تا هةميشة منت لة ياد بيَت. خواى طةورة هةرةشة دةكات لةو كةسانةى ثشت لة زيكرو بةرنامةى ئةو دةكةن بةوةى لة قيامةتدا ثشت طويَ دةخريَن و بة كويَرى حةشر دةكريَن[وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْڕي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى [124]قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنتُ بَصِيراً [125] قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنسَى [طه : 126 .واتة وة هةركةسىَ روو وةرطيَرى لة ريَبازو يادى من ئةو بيَطومان ئةو كةسة طوزةرانيكى سةخت و تةنطى دةبيَت (لة طؤردا)و له‌رۆژى دوایشدا حه‌شرى ده‌که‌ین به‌کوێرى.ده‌ڵى ئه‌ى په‌روه‌ردگارم بۆ چى به‌ کوێرى حه‌شرت کردم خۆ من له‌  (دونيادا)ساخ بووم . خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ هه‌ر به‌و شێوه‌ى ئایه‌ته‌کانى ئێمه‌ت بۆ هات و له‌ بیرى خۆت برده‌وه‌ و کوێربویت له‌ ئاستیدا به‌ هه‌مان شێوه‌ تۆش گوێت پی نادرى  له‌ بیر ده‌کرێى.
روحى په‌رستش بریتیه‌ له‌ دوعاو  پارانه‌وه‌ و هانابردن  بۆ خواى په‌روه‌ردگار ,  ده‌ى نوێژ گه‌وره‌ترین زیکرو پارانه‌وه‌یه‌و گه‌وره‌ترین به‌ ندایه‌تى جه‌سته‌یه‌ .
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى علیه‌ وسلم ده‌فه‌رمۆیت (الدعاْ  هو العبادة).واته‌ : نزاو پارانه‌وه‌ عیباده‌ته‌. پیوسته‌ عه‌قل ئاماده‌و هۆ شیار بێ له‌ نوێژدا وه‌ک خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌ رموێت:[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقْرَبُواْ الصَّلاَةَ وَأَنتُمْ سُكَارَى حَتَّىَ تَعْلَمُواْ مَا تَقُولُونَ [النساء : 43].واته‌ : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌رتان هێناوه‌ نزیکى نویژ مه‌که‌ون له‌کاتێدا سه‌رخۆشن هه‌تا سه‌رخۆشیه‌که‌تان نا مێنێ بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ده‌لێن چى.....ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا بووه‌ که‌ عه‌ره‌ق و شه‌راب حه‌رام نه‌کرا بوو.خواى گه‌وره‌  ده‌فه‌رموێت [وَمَا كَانَ صَلاَتُهُمْ عِندَ الْبَيْتِ إِلاَّ مُكَاء وَتَصْدِيَةً فَذُوقُواْ الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ [الأنفال : 35].واته‌ نوێژى ئه‌وانه‌ جگه‌ له‌ فیکه‌ فیک و چه‌ پڵه‌ لیدان هیچ شتێکى تر نیه‌.بیگومان بێ برواکان شتێکیان ده‌کرد ناویان لێ نابوو نوێژ , به‌ ده‌ور و به‌رى که‌ عبه‌دا ده‌سورانه‌وه‌  به‌ فیکه‌ فیک وچه‌پله‌ لێدانه‌وه‌....ئه‌م ئایه‌تانه‌ش به‌لگه‌ن له‌سه‌ر ئاماده‌بوونى عه‌قڵ له‌ نوێژدا, چه‌ند نوێژ خوێنى وا هه‌یه‌ سه‌رخۆشیش نیه‌ ئاگاى له‌ نوێژه‌که‌ى نیه‌ و نازانێ ده‌ڵێ چى ,به‌ڵام نه‌زانى  بێ ئاگاو سه‌ر خۆشى کردووه‌ , خۆشه‌ویستی دونیا و شوێن که‌وته‌ى  هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌ زووبازى بێ ئاگاو غافلى کردووه‌. خواى گه‌وره‌ ئاده‌میزادى  ئاگادار کردۆته‌وه‌  که‌ ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانیان به‌ چاکى و له‌کاتى خۆیدا  به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نن و لێ غافل بن و سستى و ته‌مه‌ڵى تێدا بکه‌ن , ئه‌وه‌ هاوارو واوه‌یلا بوَئه‌وانه‌ یه‌ :خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمۆیت [فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ [4] الَّژِینَ هُمْ عَن صَڵاتِهِمْ سَاهُونَ [الماعون : 5].واته‌ له‌ قیامه‌تدا وه‌یل و فه‌وتان و قوربه‌سه‌رى  بۆ ئه‌ و دووڕوانه‌یه‌  له‌ نوێژکردنى  راسته‌ قینه‌  بێ ئاگان. 
*له‌پێغه‌مبه‌رى خوایان پرسى ده‌رباره‌ى ( ساهون ) فه‌رمووى : ئه‌وانه‌ى نوێژه‌کانیان دوا ده‌خه‌ن و له‌کاتى خۆیاندا ئه‌نجامیان ناده‌ن
سه‌عدى کورى ئه‌بى وه‌ققاص و مه‌سروقى کورى ئه‌جده‌ع ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمویانه‌: وشه‌ى (السهو) مه‌به‌ستى له‌و که‌سه‌یه‌ نوێژه‌که‌ى ناکات تا کاته‌که‌ى ده‌روات .
ئیبن عباس ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رموویه‌تى: کردنى دوو رکات نوێژ به‌ تێگه‌یشتن و تێفکرینه‌وه‌ خێرتره‌ له‌ شه‌و نوێژى شه‌ویک که‌ به‌دڵێکى بێ ئاگاوه‌ ئه‌نجام بدرێت.
بێگومان خوا خۆى چاکه‌و هه‌ر شتێکیش چاک نه‌بێت وه‌رى ناگرێ , نوێژى بێ ڕوحیش له‌ کرده‌وه‌ چاکه‌کان نیه‌ ؟ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (وَاسْتَعِينُواْ بِالصَّبْڕ وَالصَّلاَةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلاَّ عَلَى الْخَاشِعِينَ [البقرة : 45]واتة : ثشت ببةستن بة ئارامطرى و نويَذ , نويَذ زؤر زةحمةتة مةطةر لةسةر ئةوانةى ملكةضن .     
زاناى ثايةبةرز ( إبن كثير ) ده‌فه‌رموێت : به‌پشت به‌ستن به‌ نوێژ و ئارام گرتن داواى به‌ هه‌شت بکه‌ن , چونکه‌ نوێژ گه‌وره‌ترین یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ دامه‌زراوى له‌سه‌ر گویڕایه‌ڵى و فه‌رمانبه‌ردارى . به‌ڵى نوێژ و خۆڕاگرى ئه‌رکى گه‌وره‌و گرانن , به‌لآم له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ به‌ خشوعه‌وه‌ عیباده‌ت بۆ خواى خۆیان ده‌که‌ن ئاسانه‌ و مایه‌ى ئارامى دڵ و ده‌روونیانه‌.
ئه‌و نوێژه‌ى که‌ به‌ هۆشیاری و خشوعه‌وه‌ ئه‌کرێت , رووناکى چاوى پێغه‌مبه‌رى خوا بووه‌, بۆیه‌ هه‌رکاتێک ناخۆشیه‌ک رووى تێ بکردایه‌ هاناى ده‌برد بۆ نوێژکردن: ( إذاحزبه أمر صلى ) هه‌روه‌ها بیلالى بانگ ده‌کردوو پێى ده‌فه‌رموو: ئه‌ى بیلال ! هه‌سته‌ بانگ بده‌ و قامه‌ت بکه‌ با نوێژ بکه‌ین و دڵمان ئارام بێت و به‌خته‌وه‌ر بین , هه‌ست به‌ خۆشه‌ویستى و ئارامى بکه‌ین!!.
نوێژى راست و دروسته‌ له‌ کاتى به‌لآو ناخۆشى و خه‌مو په‌ژاره‌دا ده‌بێ پشتى پێ ببه‌سترێت , چونکه‌ گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆ لاى خودا.. ئه‌و کاته‌ به‌نده‌ هه‌ست ده‌کات به‌ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ خواى خاوه‌نى ئاسمانه‌کان و زه‌وى , هه‌ست ده‌کات که‌خوداى له‌ گه‌ڵدایه‌, هه‌ست ده‌کات خوا خاوه‌نیه‌تى و داڵده‌ى ده‌دات , هه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و سه‌رکه‌تن , به‌ره‌و ره‌زامه‌ندى خوا , به‌ره‌و ئه‌و به‌هه‌شته‌ى که‌ پانتاییه‌که‌ى به‌ قه‌د ئاسمانه‌کان و زه‌وى یه‌, ئه‌وه‌ى له‌ ناویدایه‌ نه‌ به‌ چاو بینراوه‌, نه‌ به‌ گوێ بیستراوه‌, نه‌هاتووه‌ به‌دڵى که‌س دا , ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى بکات له‌ ناویایه‌تى.
(مسلم كوڕى يسار) له‌ مزگه‌وتى به‌صره‌ نوێژى ده‌کرد مزگه‌وته‌که‌ له‌ لایه‌کیه‌وه‌ رووخا هه‌ستى پێ نه‌کرد تا له‌ نوێژه‌که‌ى بویه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌ر قاڵى نوێژه‌که‌ى بوو به‌ ئاماده‌یى دڵ و خشوعه‌وه‌!.
*پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ئه‌و که‌سه‌ى رکوع و سه‌جده‌که‌ى ته‌واو نه‌کات به‌ دزترین که‌س وه‌سفى کردووه‌, که‌ دیاره‌ دزیش له‌ شه‌رعدا شتێکى ناپه‌سه‌نده‌: (أسرق الناس الذي يسرق صلاتة, لايتم ركوعها و سجودها).
هه‌روه‌ها هه‌رکه‌سێ رکوع و سه‌جده‌که‌ى ته‌واو نه‌بێ هه‌ڕه‌شه‌ى لێکراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌رى بمرێت, ئه‌وا له‌سه‌ر رێبازى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم نامرێت په‌نا به‌ خواى گه‌وره‌!!. حوزیفه‌ ره‌زاى خواى لێ بێ: پیاوێکى بینى رکوع و سه‌جده‌که‌ى ته‌واو نه‌بوو, کاتێک له‌ نوێژه‌که‌ى بوویه‌وه‌, حوزه‌یفه‌ وتى: تۆ نوێژت نه‌کرد.. ئه‌بو وائیل ده‌ڵى: وا ئه‌زانم وتیشى: ئه‌گه‌ر بمرێ له‌سه‌ر غه‌یرى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ده‌مرێت .
ئاماده‌یى دڵ و نه‌بوونى غه‌فڵه‌ت گرنگترین مه‌رجى مه‌عنه‌وین و بۆ نوێژ, چونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ى دڵى بێدارو سه‌ر قاڵ نه‌بێت سوود له‌ قورئان خوێندن و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانى ناو نوێژ نابینێت, بۆیه‌ ده‌بێت نوێژ خوێن بزانێت له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگارى دا راوه‌ستاوه‌ و له‌رێى نوێژه‌وه‌ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ ده‌کات و لێى ئه‌پاڕێته‌وه‌, جا که‌واته‌ چاک خۆت ئاماده‌ بکه‌ و بایه‌خ بده‌ به‌ نوێژه‌کانت, به‌ ئارام و له‌سه‌ر خۆو هۆشیارانه‌ بیخوێنه‌, روکنه‌کانى به‌ ته‌واوى ئه‌نجام بده‌, پارێزگارییان لێ بکه‌, تاکو له‌ دنیاو قیامه‌تدا سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بیت.
*پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت: (لاتزول قدما عبد حتى يسأل عن أربع: عن عمرة فيم أفناة, وعن علمة ما فعل فية, وعن مالة من أين اكتسبة وفيم أنفقة, وعن جسمة فيم أبلاة؟). واته‌: به‌نده‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت راده‌وه‌ستێ و نا جوڵێت تا چوار پرسیارى لێده‌کرێت: ته‌مه‌نه‌که‌ى له‌چیدا به‌سه‌ر برد چ کارێکى کرد به‌ زانست و زانیاریه‌که‌ى, ماڵ و سامانه‌که‌ى چۆن په‌یداکرد و له‌ چیدا خه‌رجیکرد, جه‌سته‌ى له‌ چیدا به‌کارهێنا تا مردوو چوه‌ ناو گۆڕ و رزى..
ئایا ته‌مه‌نه‌که‌ى له‌ به‌ندایه‌تى و چاکه‌دا به‌سه‌ربرد یان له‌ شتى بێهوده‌دا؟!. ئایا زانست و زانیاریه‌که‌ى و ماڵ و سامانه‌که‌ى له‌ خزمه‌تکردنى خه‌ڵکدا به‌کارهێنا یان نا؟. ئایا ئه‌و جه‌سته‌ جوانه‌ى بۆ خواپه‌رستى به‌کارهێنا یان له‌ رێگه‌ى تێر کردنى ئاره‌زووه‌کاندا به‌ حه‌رامى به‌کاریهێنا؟.
*روبیعه‌ى کوڕى که‌عب ره‌زاى خواى لێ بێ پرسیارى کرد له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) وتى: حه‌زده‌که‌م له‌ قیامه‌تدا هاوه‌ڵت بم له‌خواى گه‌وره‌ بۆم بپاڕێره‌وه‌ که‌ له‌به‌هه‌شتدا پێکه‌وه‌ بین؟ فه‌رمووى: (فأعنى على نفسك بكثرة السجود). واته‌: ده‌ى تۆش یارمه‌تیم بده‌ به‌ زۆر سه‌جده‌ بردن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (أقرب مايكون العبد من ربة وهو ساجد, فأكثروا الدعاْ )واته‌: هیچ کاتێک به‌نده‌ وه‌ک کاتى ناو سه‌جده‌ له‌ په‌روه‌ردگاریه‌وه‌ نزیک نابێته‌وه‌ , که‌واته‌ له‌و کاته‌دا دوعاى زۆر بکه‌ن بێگومان پاڕانه‌وه‌ى ناو سه‌جده‌ش گیرایه‌ . ئیبن عباس و عه‌تاى خۆراسانى ده‌ڵێن : به‌نده‌ى ئیماندار له‌ هه‌ر جێگه‌یه‌کدا سه‌جده‌ ببات ئه‌و شوێنه‌ له‌ قیامه‌تدا شاهیدى بۆ ده‌دات, کاتێک رۆحیشى ده‌رچوو بۆى ده‌گرى..


سەرچاوە؛قورئان بۆ کورد