تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هؤی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر

ئه‌م دوو نه‌خؤشه‌ کاته‌کانیان به‌گفتووگؤکردن له‌گه‌ل یه‌کتر به‌سه‌ر ده‌برد بئ ئه‌وه‌ی یه‌کتری ببینن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشت راکشا بوون ، له‌باره‌ی خيزان و مال و ژیان و هه‌موو شتيک ده‌دوان ،، هه‌موو رؤژئ پاش عه‌سر ، ئه‌و نه‌خؤشه‌ی که‌ به ‌پئ ی فه‌رمانی پزیشک ده‌بوایه‌ دابنیشتایه‌، سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد و وه‌سفی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی بؤ هاوه‌له‌که‌ی ده‌کرد ،ئه‌وی تریش چاوه‌ريی ئه‌و سه‌عاته‌‌ی ده‌کرد وه‌ک چؤن نه‌خؤشی لای په‌نجه‌ره ‌چاوه‌ريی ده‌کرد، چونکه ‌ژیانی پر ده‌کرد له‌زینده‌یی له‌کاتيکدا که‌گويی بؤ هاوه‌له‌که‌ی ده‌گرت وه‌سفی ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد
چونکه‌ نه‌خؤشی به‌ر په‌نجه‌ره‌ کاتئ سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد ده‌یوت له‌باخچه‌یه‌کدا ده‌ریاچه‌یه‌کی گه‌وره‌ هه‌یه ‌مراوی مه‌له‌ی تيدا ده‌که‌ن ، مندالانیش له‌ماده‌ی جؤراو جؤر به‌له‌میان دروست کردوه ‌له‌ناو ئاوه‌که‌دا یاری پئ ده‌که‌ن ، پیاويکیش پاپؤره ‌بچووکه‌که‌ی به‌کرئ ده‌داته ‌خه‌لکی هه‌تا ‌گه‌شتی خؤیان بکه‌ن له‌ناو ده‌ریاچه‌که‌دا، کؤمه‌ليک له‌قه‌راغی ده‌ریاچه‌که‌ به‌پیاده ‌ده‌رؤن ، هه‌نديکی تر له‌سيبه‌ری دار و دره‌خته‌کان و له‌لای گول و گولزاری ره‌نگاو ره‌نگی سه‌رنج راکيش دانیشتوون دیمه‌نی ئاسمانیش سه‌رنجی گه‌شتیاران بؤ لای خؤی راده‌کيشيت
له‌م کاتانه‌دا که‌ ئه‌و وه‌سفانه‌ ده‌کات ئه‌ویش به‌شيوه‌یه‌ک گويی گرتوه ‌که ‌هه‌ست به‌بوونیان ده‌کات ، چاوه‌کانی داده‌خات و ته‌سه‌وری ئه‌و جیهانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خؤشخانه ‌ده‌کات
رؤژيک باسی نمایشی سه‌ربازی بؤ ده‌کات له‌کاتيکدا ئه‌و عه‌زفی ئه‌و تیپه‌مۆزیکانه‌ی نه‌بیستوه‌ ئه‌وه ‌نه‌بيت که‌به‌چاوی عه‌قل ده‌یبینئ له‌ريی وه‌سفی هاوه‌له‌که‌ی بؤی

رؤژان تيپه‌ری و هه‌ردووکیان زؤر خؤشحال و به‌خته‌وه‌ر بوون به‌هاوه ليتیان ، له‌رؤژيکدا په‌رستاره‌که‌وه‌ک واجب و کاری خؤی سه‌ردانی نه‌خؤشه‌کانی کرد بینی نه‌خؤشی لای په‌نجه‌ره‌که ‌گیانی ده‌رچووه ‌هاوه‌له‌که‌شی به‌مه‌ی نه‌زانیوه‌، تا ئه‌و کاته‌ی په‌رستاره‌که‌ به‌ته‌له‌فؤن داوای یارمه‌تی کرد تا بیبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و کاته‌دا زانی هاوه‌له‌که‌ی وه‌فاتی کردوه‌ زؤر دلته‌نگ و خه‌مبار بوو به‌مردنی،کاتيک هه‌ليکی گونجاوی دؤزیه‌وه‌ داوای له‌په‌رستاره‌که‌ کرد که‌بیباته‌ لای په‌نجه‌ره‌که‌وه ‌ئه‌ویش ئه‌وه‌ی ویستی بؤی به‌جئ هينا، نزیک ئه‌و کاتانه‌ی که‌هاوه‌له‌که‌ی داده‌نیشت و سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد بیری له‌هاوه‌له‌که‌ی کرده‌وه‌ بریاری دا که‌هه‌ول بدات دابنیشيت و قه‌ره‌بوی ئه‌وسه‌‌عاته‌‌ بکاته‌وه ‌که ‌له‌ده‌ستی چووه‌، ورده‌ ورده ‌سه‌ری به‌رز کرده‌وه‌ به‌یارمه‌تی ده‌سته‌کانی ،پاشان به‌هيواشی سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی کرد به‌لام له‌م کاته‌دا شتيکی سه‌یری بینی ئه‌وه‌ی چاوی پيکه‌وت ته‌نها دیواريک بوو له‌دیواره‌کانی نه‌خؤشخانه‌، په‌نجه‌ره‌که‌ش له‌سه‌ر ساحه‌ی نه‌خؤشخانه‌که‌بوو بؤیه ‌په‌رستاره‌که‌ی بانگ کرد و ليی پرسی ئایه‌ ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ‌هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ هاوه‌له‌که‌ی لئ یه‌وه‌ سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد
ئه‌ویش له‌وه‌لامدا وتی به‌لئ ئه‌م ژووره‌ته‌نها یه‌ک په‌نجه‌ره‌ی تیایه‌، هؤی سه‌رسورمانی نه‌خؤشه‌که‌ی پرسی ئه‌ویش چیرؤکی هاوريکه‌ی و وه‌سفه‌کانی بؤ گيرایه‌وه‌، په‌رستاره‌که‌ش زیاتر سه‌ری سورما و ووتی هاوريکه‌ی تؤ چاوه‌کانی کوير بوون ته‌نانه‌ت نیتوانیوه ‌دیواره‌که‌ش ببینئ به‌لام دیاره‌ ویستوویه‌تی ژیانت به‌خته‌وه‌ر بکات هه‌تا بئ هیوا نه‌بیت و ته‌مه‌نای مردن نه‌که‌ی

ئایا دلخؤش نابیت ئه‌گه‌ر هؤیه‌ک بیت بؤ به‌خته‌وه‌ری ده‌وروبه‌رت ؟
ئه‌گه‌ر خه‌لکیت به‌خته‌وه‌ر کرد به‌خته‌وه‌ری تؤ دووهيند زیاد ده‌کات ، وه‌ئه‌گه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ت بلاو کرده‌وه‌ دلته‌نگی و ناره‌حه‌تی خؤت زیاد ده‌کات
خه‌لکی زؤربه‌ی کات ئه‌وه‌ی ده‌یليت له‌بیری ده‌چيته‌وه‌، یان ئه‌وه‌ی ده‌یکات له‌بیری ده‌چيته‌وه‌ به‌لام هه‌رگیز ئه‌و شعوور و هه‌سته‌ی به‌هؤی تؤوه‌تووشیان ده‌بيت له‌بیریان ناچيته‌وه
ئایا وایان لئ ده‌که‌یت هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری بکه‌ن ؟
با هه‌موو دروشممان ئه‌و ئامؤژگاریه‌ی خوای گه‌وره ‌بيت که‌له‌قورئانی پیرؤزدا ده‌فه‌رمويت وقولوا للناس حسناً
islam-kurd