تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ژیانی أبـو بصیر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

5 خال جيبه جي بكه
ئه‌بو هوره‌يره‌ فه‌رموی پيغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم فه‌رموی كێ هه‌يه‌ ئه‌م چه‌ند ووشه‌يه‌م لێ وه‌رگرێ و كاری پێ بكات وه‌ يان فێری كه‌سێكی بكات كاری پێ بكات ؟ ئه‌بو هوره‌يره‌ فه‌رموی من ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، فه‌رموی ئه‌ويش ده‌ستی منی گرت و تاوه‌كو پێنجی ژمارد فه‌رموی : خۆت له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان _حه‌رام_ بپارێزه‌ ئه‌وا تۆ له‌ هه‌موو كه‌س خواپه‌رست تری - وه‌ رازی به‌ به‌وه‌ی كه‌ خوا بۆتی داناوه‌و دابه‌شی كردووه‌ ئه‌وا تۆ له‌ هه‌موو كه‌س ده‌وله‌مه‌ندتری - وه‌ چاكه‌ له‌گه‌ل دراوسێت بكه‌ تۆ بروادارێكی راسته‌قينه‌ی - وه‌ بۆ خه‌لكت پێ خۆش بێت ئه‌وه‌ی كه‌ بۆخۆت پێت خۆشه‌ ئه‌وا تۆ موسلمانی راسته‌قينه‌ی - وه‌ زۆر پێمه‌كه‌نه‌ به‌بێ هۆ و بێ سنور چونكه‌ زۆر پێكه‌نين دلی مرۆڤ ده‌مرێنێ )) مه‌به‌ست پێكه‌نيني له‌ راده‌ به‌ده‌رو بێ هۆ .

3

ده ست خؤش  زؤربه سوده

2

دةست خوش خوا بةبه هةشتى شادبكات

1

ئه‌مه‌ باسيكه‌ ده‌رباره‌ی تامه‌زرؤی ئه‌وانه‌ی دینه‌كه‌ی خؤیان به‌گه‌وره‌ ده‌زانن ئه‌وانه‌ی كه‌ شه‌هوات و ئاره‌زوو رووبه‌روویان ده‌بيته‌وه‌ و تام و چيژه‌كان ده‌وریان ده‌گرن كه‌چی رووی لئ‌ ناكه‌ن ئه‌وانه‌ چیا به‌رزو ئه‌مه‌ گه‌شتيكه‌ له‌گه‌ل تامه‌زرؤید به‌لئ تامه‌زرؤ بؤ چوونه‌ ناو به‌هه‌شت وه‌بینینی خوای زه‌وی و ئاسمانه‌كان بلنده‌كانن پاله‌وانه‌ دامه‌زراوه‌كانن په‌یمانیان به‌خوای خؤیان داوه‌ كه‌ ئارام بگرن ئه‌وان وتیان
په‌روه‌ردگارمان الله یه‌ پاشان دامه‌زراو بوون و له‌سه‌ر ئه‌وريگه‌ یه‌ به‌رده‌وام بون ديینه‌ سه‌رباسی هاوه‌ليك به‌ناوی أبو بصیر و موسولمانه ‌لاوازه‌كانی مه‌ ككه‌ هه‌ولیان ده‌دا خؤیان له‌كؤتوو زنجیررزگاربكه‌ن تاكو أبو بصیر توانی خؤی رزگاربكاتوو له‌به‌ند ینخانه‌ هه لئ هه‌ر ئه‌وكاته ‌رؤیشت بؤشاری مه‌دینه‌له‌گه‌ل خؤیدا تامه‌زرؤیه‌كی زؤری هه‌لگرتووه‌ وه‌ بؤ هیوایه‌كی پرشنگدار ده‌روانئ بؤهاوريیه‌تی پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وهاوه‌لانی ده‌شت و چیا و بیابانه‌كانی ده‌بری له‌به‌رگه‌رمی ئه‌وده‌شت و ده‌ره‌هه‌ردوو پيیه‌كانی ده‌سوتا تاكو گه‌یشته‌ شاری مه‌دینه‌ به‌ره‌و مزگه‌وته‌كه‌ رؤیشت
له‌كاتيكدا پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌گه‌ل هاوه‌لانیدا له‌مزگه‌وت بوو له‌پاش ماندوبونيكی زؤر أبو بصیر چوه‌ ژوره‌وه‌ بؤلایان كه‌هيشتا شوينه‌واری ماند وو بوون به‌روویه‌وه‌دیاره‌ هه‌موو پرچی تيك چووه‌ وتؤزاوی بووه‌ هيشتا پشوی نه‌دابوو بینی دوو كه‌س له‌بر‌ باوه‌رانی قوره‌یش هاتنه‌ ژووره‌وه‌ بؤمزگه‌وت كاتئ أبو بصیر ئه‌وانی بینی ترساو شره‌ژا وه‌ وينه‌ی كاتی ئازاردانی كه‌وته‌ یاد ئه‌و دوو كابرایه‌ هاواریان كرد ئه‌ی محمد بیگه‌رينه‌وه‌ بؤمان چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یمانيكه‌ له‌ نيوان ئيمه‌ و ئيوه‌دا
پاشان پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌و په‌یمانه‌ی نيوانیانی كه‌وته‌ یاد كه‌ هه‌ركه‌سيك له‌ مه‌ككه‌وه‌ بيت بؤ مه‌دینه‌ ده‌بئ‌ً بگيردريته‌وه‌ پاشان داوای له‌ أبو بصیر كرد كه‌ شاری مه‌دینه‌ به‌جئ‌ بهيليت بؤیه‌ ئه‌وانیش ده‌رچوون و أبو بصیر یان له‌گه‌لدایه‌ كاتئ له‌مه‌دینه‌ ده‌رچوون دابه‌زین به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌ندئ‌ خواردن بخؤن یه‌كيكیان له‌ نزیك أبو بصیر دانیشت وه‌ ئه‌وی تر له‌چاو بزربوو به‌ مه‌به‌ستی سه‌رئاو كردن ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ته‌نیشت أبو بصیر دانیشت شمشيره‌كه‌ی ده‌رهينا به‌گالته‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌ی له‌رانده‌وه‌ به‌گالته‌یه‌كه‌وه‌ به‌ أبو بصیری ووت
ده‌بئ‌ به‌ ئه‌م شمشيره‌ به‌شه‌و و به‌رؤژ له‌ ئه‌وس و خه‌زره‌ج بده‌م أبو بصیر ووتی به‌لئ‌ سويند به‌خوا من ئه‌و شمشيره‌ی تؤ ده‌بینم زؤر باشه‌ ئه‌ی پاسه‌وان وتی به‌لئ سويند به‌ خواكانی ئيمه‌ ئه‌وه‌ شمشيريكی زؤر باشه‌ من چه‌ند جاريك تاقیمكردؤته‌وه‌ أبو بصیر ووتی كوا بیده‌ پيم باته‌ماشایه‌كی بكه‌م ئه‌ویش شمشيره‌كه‌ی پيدا هه‌ركه‌ شمشيره‌كه‌ی له‌ده‌ست جيگیر بوو به‌بئ‌ دواكه‌وتن به‌رزی كرده‌وه‌و به‌ توندی له‌سه‌ری دا و سه‌ری بری كاتيك كابرای تر گه‌رایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاو بینی كه‌ جه‌سته‌ی هاوريكه‌ی پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌ زؤر ترسا
یه‌كسه‌ر هه‌لات و تاكو گه‌یشته‌ مه‌دینه‌ به‌ په‌له‌ خؤی گه‌یانده‌ مزگه‌وت كاتیًَ پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌وی به‌و ترسه‌وه‌ بینی وتی ئه‌م كابرایه‌ شتيكی ترسناكی بینیوه‌ كاتئ له‌به‌رده‌ستی پيغه‌مبه‌ری خوا راوه‌ستا له‌ترساندا پر به‌ ده‌م هاواری كردو ووتی هاوريیه‌كه‌م كوژرا سويند به‌ خوا منیش ده‌كوژريم پاش كه‌ميك أبو بصیر هاته‌ ژووره‌وه‌ هه‌ردوو چاوی تیشك ده‌داته‌وه‌ وه‌ شمشيره‌كه‌ به‌ ده‌ستییه‌وه‌یه‌و خوينی لئ ده‌تكا وتی ئه‌ی پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم خوای گه‌وره‌ په‌یمانه‌كه‌ی پاراستیت تؤ منت گه‌رانده‌وه‌ بؤ ئه‌وان و پاشان خوای گه‌وره‌ منی رزگاركرد
بؤیه‌ لای خؤتان وه‌رم بگرن
پيغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم ووتی نه‌خير أبو بصیر هاواری كردو ووتی ئه‌ی پيغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم چه‌ند پیاويكم بده‌رئ‌ شاری مةككه‌ت بؤ رزگار ده‌كه‌م پيغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم رووی له‌ هاوه‌لانی كرد و فه‌رمووی هاوار بؤدایكی جه‌نگی هه‌لگیرساند ئه‌گه‌ر چه‌ند پیاويكی له‌گه‌ل دابوایه‌
پاشان په‌یمانه‌كه‌ی خؤی و قوره‌یشی كه‌وته‌وه‌ یاد بؤیه‌ فه‌رمانی كرده‌ أبو بصیر كه‌ له‌شاری مه‌دینه‌ برواته‌ ده‌ره‌وه‌ أبو بصیر ئه‌و فه‌رمانه‌ی بیست به‌بئ دواكه‌وتن جئ به‌جئ ی كرد به‌لئ‌ له‌ ناخی خؤیدا هیچ رقی له‌م دینه‌ هه‌لنه‌گرت وه‌ موسلمانانی نه‌كرده‌ دوژمنی خؤی چونكه‌ ئه‌و تكای هه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ليی خؤش بيت و پاداشتی بداته‌وه‌ ئه‌وپه‌روه‌ردگاره‌ی كه‌ ئه‌م له‌پيناویدا كه‌س و كاری خؤی به‌جئ هيشتووه‌و وازی له‌ منداله‌كانی هيناوه‌و خؤی ماندووكردوه‌و جه‌سته‌ی خؤی ئازارداوه‌ أبو بصیر له‌شاری مه‌دینه‌ ده‌رچووسه‌رسام بوو
نه‌یده‌زانی بؤكوئ‌ بروات له‌مه‌ككه‌ سزاو كؤت و زنجیر هه‌یه‌ وه‌ له‌مه‌دینه‌ په‌یمان و به‌لین نامه‌ پاشان رؤیشت بؤ سیف البحر كه‌ ده‌كه‌ويته‌ باكوری جده‌ له‌وئ‌ دابه‌زی له‌بیابانيكی وشكدا هیچ كه‌س هاوه‌ل و هاوده‌می نییه‌ موسلمانانی مه‌ككه‌ ئه‌مه‌یان بیست زانیان ده‌رگاكه‌یه‌ و له‌وان كراوه‌ته‌وه‌ چونكه‌ موسلمانان له‌ مه‌دینه‌ ئه‌وان وه‌رناگرن وه‌ بيباوه‌رانیش له‌ مه‌ككه‌ ئازاریان ده‌ده‌ن بؤیه‌ ابو جندل خؤی له‌كؤته‌كه‌ی رزگاركرد و خؤی گه‌یانده‌ لای أبو بصیر پاشان موسلمانان پؤل پؤل به‌ره‌ولای ئه‌وان ده‌رؤیشتن تاكو ژماره‌یان زؤر بوو وه‌ به‌هيزبوون هه‌ركه‌ كاروانی بازرگانی قوره‌یشه‌كان به‌لایاندا تيپه‌ری ئه‌وا ريیان ليی ده‌گرت
كاتئ‌ ئه‌و رووداوانه‌ زؤر بوون له‌سه‌رقوره‌یش نامه‌یه‌كیان نووسی بؤ پيغه‌مبه‌ری خواو صلى الله عليه وسلم داوای ليده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وكؤمه‌له ‌موسلمانانه‌ بباته‌ لای خؤی بؤیه‌ پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم نامه‌یه‌كی بؤیان نارد كه‌ بگه‌رينه‌وه‌ بؤشاری مه‌دینه‌ كاتئ‌ نوسراوه‌كه‌ی پيغه‌مبه‌ری خوایان صلى الله عليه وسلم پئ گه‌یشت خؤشحال بوون ودلخؤش بوون به‌لام أبو بصیر زؤر ئازاری ده‌چه‌شت و له‌سه‌ر جيگای مردن بوو هه‌رده‌م ویرديكی دوباره‌ ده‌كرده‌وه‌ ده‌یووت
ربی العلی الله كبر من ینصر الله فسوف یٌنصر واته‌ په‌روه‌ردگاری من به‌رزو به‌ريزه‌ هه‌ركه‌سئ‌ سه‌ری بخات ئه‌وا خوای گه‌وره‌ سه‌ری ده‌خات كاتئ‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌و هه‌والیان پيدا كه‌ پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ئیزنی داون له‌ مه‌دینه‌ نیشته‌جئ‌ بن وه‌ چیتر له‌ نامؤیدا نه‌ژین وه‌ كيشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بووه‌ وه‌ ناخیان دلنیابوو بؤیه‌ أبو بصیر خؤشحال بوو پاشان ووتی له‌ كاتيكدا كه‌ململانيی له‌گه‌ل مردندا ده‌كرد نوسراوه‌كه‌ی پيغه‌مبه‌رم نیشان بده‌ن
ئه‌وانیش پيیاندا ئه‌ویش وه‌ری گرت و ماچی كرد نوسراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر سینگی دانا و ووتی أشهد أن لا إله إلا الله.وأشهد أن محمدا رسول الله أشهد أن لا إله إلا الله. وأشهد أن محمدا رسول الله پاشان هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌لكيشاو كؤچی دوای كرد به‌لئ‌ أبو بصیر كؤچی دوای كرد له‌كاتيكدا كه‌ تام و چيژی دونیایی نه‌ چه‌شت مرد له‌ كاتيكدا كه‌خزمه‌تی دینه‌كه‌ی ده‌كرد وه‌ تيده‌كؤشا له‌ پيناوی خوادا مرد
له‌ناخؤشیه‌كانی دونبا رزگاری بوو وه‌ تكای وایه‌ خؤش گوزه‌ران بيت له‌ قیامه‌تدا له‌ رؤژيكدا ته‌ماشای رووی خوای زه‌وی و ئاسمانه‌كان ده‌كات ئه‌و خودایه‌ی كه‌له‌پيناویدا خوينی رژاند و له‌بیبانه‌كاندا به‌ داماوی مرد وه‌ له‌پيناو ئه‌ودا ده‌رگای زه‌وی لئ داخرا وه‌ ره‌نگه‌ ده‌رگای ئاسمانه‌ كانی بؤ كرابيته‌وه
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموويت هَذَا ذِكْرٌ وَإِنَّ لِلْمُتَّقِينَ لَحُسْنَ مَآبٍ ٤٩ جَنَّاتِ عَدْنٍ مُّفَتَّحَةً لَّهُمُ الْأَبْوَابُ ٥٠ مُتَّكِئِينَ فِيهَا يَدْعُونَ فِيهَا بِفَاكِهَةٍ كَثِيرَةٍ وَشَرَابٍ ٥١ وَعِندَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ أَتْرَابٌ ٥٢ هَذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوْمِ الْحِسَابِ ٥٣ إِنَّ هَذَا لَرِزْقُنَا مَا لَهُ مِن نَّفَادٍ سوره‌ ص
واته‌ ئه‌مه‌ هه‌موو ناوبانگی ئه‌و هه‌موو پيغه‌مبه‌ره‌ به‌ريزانه‌یه‌و بيگوومان بؤ پاريزگار‌و خوانسانیش چاكترین جيگه‌و ريگه‌و شوينمان ئاماده‌كردوه باخه‌كانی به‌هه‌شتی عه‌دنه‌ كه‌ هه‌رهه‌موو ده‌روازه‌كانی له‌سه‌ر پشته‌ بؤیان تیایدا به‌ ئاسانی شانیان داداوه‌ به‌رده‌وام داوای میوه‌ی زؤرو خواردنه‌وه‌ی هه‌مه‌ جؤر ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها حؤری هاوته‌مه‌نی به‌حه‌یاو شه‌رم لایانه‌ كه‌ته‌نها عاشقی هاوسه‌ره‌كانیانن و چاوبؤكه‌سی تر هه‌لنابين
جا ئائه‌م ئه‌م به‌لينی نازو نیعمه‌ته‌ی پيتان دراوه‌ له‌رؤژی پاداشتدا بؤتان ئاماده‌یه‌ به‌راستی ئه‌مه‌ رزق و رؤزیمانه‌ بؤ به‌خته‌وه‌ران هه‌رگیز ته‌واو نابيت و كؤتایی نایه‌ت مژده‌ بؤ أبو بصیر كئ‌ ئه‌مرؤ ده‌توانيت وه‌كو ئارامگرتنه‌كه‌ی ئه‌و ئارام بگريت گه‌نجيك خوای گه‌وره‌ دلخؤشی كردبوو به‌ گويرایه‌لی فرمانه‌كانی وه‌ به‌چاوديری خؤی پاراستی وه‌ به‌ عینایه‌تی خؤی پاريزگاری ده‌كرد هه‌موو كيشه‌ی ئه‌و هه‌ول و تيكؤشان وداواكارییه‌ وه‌ جه‌سته‌ی هه‌رده‌م له‌خزمه‌تی نويژو ئه‌وكارانه‌ دابوو كه‌ له‌ خودای نزیك ده‌كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر گریانی ئه‌وت له‌ ته‌نهایدا ببینیایه‌ یان له‌ خويندنی قورئان و ئایه‌ته‌ پیرؤزه‌كاندا ئه‌وا سینگی وه‌كو مه‌نجه‌ل ده‌كولا وه‌ له‌ رویدا شوينه‌واری ئه‌و گریانه‌ت ئه‌بینی خوای گه‌وره‌ تام و چيژی خؤشه‌ویستی خؤی پئ دابوو خؤشی موناجات بؤیه‌ ئه‌وانه‌ له‌ شه‌هواتی كردبوو وه‌ له‌ تام و چيژه‌كان خؤی دورخستبؤوه‌ ئه‌ به‌ته‌واوی رازیه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌لا له‌سه‌ر زؤر بوایه

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ژیانی أبـو بصیر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌