dast xosh brakam
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » له ئه‌وروپا یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی منداڵدان ئه‌نجامدرا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh brakam
[size=16]له ئه‌وروپا یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی منداڵدان ئه‌نجامدرا كه دایكێك منداڵدانی خۆی به‌كچه 25 ساڵانه‌كه‌ی به‌خشی.
ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی تیلگراف بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر چاندنی ئه‌و منداڵدانه سه‌ركه‌وتوو بێ، ئه‌وا ئوتوسون كه ئافره‌تێكی بازرگانی دانیشتووی شاری ناتینگهامه ده‌بێته یه‌كه‌م ئافره‌ت كه منداڵدانی خۆی پێشكه‌ش به كه‌سێكی دیكه بكات.
هه‌روه‌ها پزیشكانی ئه‌نجامده‌ری پرۆسه‌ی هیوادارن نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامیانداوه، سه‌ركه‌وتوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی سارا 25 ساڵه كه له كاتی له‌دایكبوونیدا به‌بێ هه‌بوونی كۆئه‌ندامی زاوزێ به‌دنیا هاتووه، ئێستا له‌رێگه‌ی چاندنی منداڵدانی دایكییه‌وه دوگیان بێت.
سه‌رپه‌رشتیاری گروپی پزیشكانی پرۆسه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌ڵێت; نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی منداڵدان یه‌كێكه له ئاڵۆزترین نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌رووی ته‌كنیكیه‌وه، ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه له پرۆسه‌كانی چاندنی گورچیله، دڵ و جه‌رگ زۆر دژوار تره.
هۆكاره‌كه‌شی بۆ دژواریی رێگه‌گرتن له خوێنبه‌ربوون گه‌ڕاندۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌ماری خوێنبه‌ر بهمنداڵدان به‌ستراوه‌نه‌ته‌وه.
په‌یامنێر[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » له ئه‌وروپا یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی منداڵدان ئه‌نجامدرا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]