تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی میلانی‌ ئیتاڵی‌ هه‌وڵی‌ كڕینی‌ یاریزانی‌ به‌ڕازیلی‌  و به‌رگریكاری‌ لای‌ چه‌پی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌  (ماكسوێل) ده‌دات و له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه‌ له‌ هاتن و چوونی‌ هاوینه‌ی‌ ئه‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ ئیمزا بكات و بیهێنێته‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ .
ڕِۆژنامه‌كانی‌ ئیتاڵیا بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی میلانی‌ ئه‌و وولاَته‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان له‌ ماوه‌ی‌ داهاتوودا  گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یاریزانی‌ به‌ڕازیلی‌  و به‌رگریكاری‌ لای‌ چه‌پی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌  (ماكسوێل) ئیمزا بكه‌ن و له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ هاتن و چوونی‌ هاوینه‌ی‌ یاریزاناندا ئه‌و به‌رگریكاره‌ په‌لكێشی‌ یانه‌كه‌ی‌ بكات .
  هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ میلان به‌ نیازن له‌ ماوه‌ی‌ داهاتوودا په‌یوه‌ندی به‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ بكه‌ن  به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكه‌وتنی‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌رگریكاره‌ بۆ پێكهاته‌ی‌ یانه‌كه‌یان .
ڕۆژنامه‌كانی‌ ئیتاڵیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ میلان بۆندێكی‌ به‌بڕی‌ 10 ملیۆن یۆرۆ ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێشكه‌شی یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ بكات به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكه‌وتنی‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزانی‌ ناوبراو بۆ ڕیزه‌كانیان .
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی‌ (توتنهام هۆتسبێر) ی‌ ئینگلیزی‌ و (ڕۆما) ی‌ ئیتاڵی‌ و (زینیت) ی‌ ڕووسی‌ گرنگیه‌كی‌ زۆر به‌و به‌رگریكاره‌ به‌ڕازیلیه‌ ده‌ده‌ن و له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان له‌ هاوینی‌ ئه‌مساڵدا گرێبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ ئیمزا بكه‌ن  .
شایه‌نی‌ باسه‌ ماكسوێلی‌ ته‌مه‌ن 29 ساڵ وه‌رزی‌ 2009 به‌بڕی‌ 4 ملیۆن و 500 هه‌زار  یۆرۆ له‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ ئه‌نته‌رمیلانی‌ ئیتاڵیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌شدا بۆنده‌كه‌ی‌ وه‌رزی‌ 2014 كۆتایی پێدێت .