تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

به٠راستى بابه تيكى به سوده هةربزيت

1

ئیبن ماجه‌ له‌ ئه‌نه‌سى كورِى مالیكه‌وه‌ رِیوایه‌تى كردوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تى :
" شفاء عرق النسا ألية شاة أعرابية تذاب ثم تقسم ثلاثة أجزاء يشربه ثلاثة أيام على الريق كل يوم جزءا :
چاره‌سه‌رى ژانى ده‌مارى سمت و ران (1) بریتى یه‌ له‌ كلكى مه‌رِى ده‌شته‌كى شله‌وه‌بوو (واته‌ كلكى مه‌رِه‌كه‌ بكوڵێنرێت تا ده‌توێته‌وه‌), دابه‌ش بكرێت بۆ سىَ به‌شه‌وه‌ وه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ر به‌شه‌ى وه‌ربگرێت (بیخوات) كاتێك كه‌ گه‌ده‌ى هیچى تیا نه‌بێت له‌ ماوه‌ى سىَ رِۆژدا "(2).
مه‌رِى ده‌شته‌كى واته‌ مه‌رِێك گژوگیاى سروشتى بخوات .
نیشانه‌كانى : ئازارێكه‌ به‌درێژایى ده‌مارى سمت و ران (ده‌مارى سایه‌تیك)(3), كه‌ ده‌ست پێ ئه‌كات له‌ سمته‌كانه‌وه‌ بۆ پشتى قاچ و پىَیه‌كان, هه‌روه‌ها لاواز بوون و ته‌نانه‌ت نه‌مانى هه‌ستكردن له‌ قاچه‌كاندا, و له‌وانه‌یه‌ توشى پشت ئێشه‌ ببێت, هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه‌ كاریگه‌ریى زۆر خراپى هه‌بێت و ببێته‌ هۆى تێكچونى خاڵى بوونه‌وه‌ى رِیخۆڵه‌ و میزه‌ڵدان.
هۆكاره‌كانى : چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه‌ , له‌ زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا به‌هۆى ده‌رچونى خه‌پله‌وه‌یه‌(خه‌پله‌كانى برِبرِه‌ى پشت) كه‌ ئه‌بێته‌ هۆى په‌ستاوتنى رِه‌گى ده‌ماره‌كه‌. هه‌روه‌ها هۆكارێكى ترى بریتییه‌ له‌ ژه‌هراوى بوون به‌هۆى به‌كتریاوه‌ كه‌ ئه‌بێته‌ هۆى هه‌وكردنى ده‌مارى سایه‌تیك و پاشان ژانى (ده‌مارى سمت و ران).
ئیعجازه‌ زانستىیه‌كان له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا:
یه‌كه‌م: كاریگه‌ریى چه‌ورى له‌ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ژانى (ده‌مارى سمت و راندا):
فه‌رموده‌كه‌ ئاماژه‌ ده‌دات به‌ كلكى مه‌رِ له‌ چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا كه‌ له‌ رِاستیدا ئه‌ویش چه‌ورى یه‌ .
زانستى نوىَ ئه‌ڵىَ: هه‌رسبوونى چه‌ورى ئه‌بێت به‌ سىَ لقه‌وه‌ , كه‌ ئه‌بێته‌ هۆى پێكهێنانى سىَ ئاوێته‌ى كیمیایى جیاواز , هه‌ریه‌كه‌و كاریگه‌ریه‌كى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا, به‌م ئاوێتانه‌ش ده‌وترێت پرِۆستاگلاندین. ئه‌م ئاوێتانه‌ (پرِۆستاگلاندین) له‌ هۆرِمۆنه‌كان ئه‌چن و كاریگه‌رییه‌كى جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئازار و هه‌وكردن.
پرِۆستاگلاندینى جۆرى 1 رِێگرى له‌ ئازار ده‌كات و له‌ ترشه‌ چه‌ورییه‌كه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ پىَی ده‌ووترێت "گاما لینۆلیك ئه‌سید "(4), ئه‌میش بریتىیه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا 6 , كه‌ له‌ دره‌ختى چۆڵه‌وانییه‌كاندا هه‌یه‌.
ئه‌و به‌رهه‌مه‌ پزیشكیانه‌ى له‌م جۆره‌ دره‌ختانه‌ دروست ده‌كرێن نرخه‌كانیان زۆره‌, و ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ یارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌نزیمى چالاكیان نییه‌ بۆ گۆرِینى لینۆلیك ئه‌سید بۆ "گاما لینۆلیك ئه‌سید " و پاشان بۆ پرِۆستاگلاندینى جۆرى 3.
جۆرى دووه‌مى پرِۆستاگلاندین : ئازار زیاد ده‌كات , و پێكدێت له‌ ئۆمێگا 6 و هه‌روه‌ها لینۆلیك ئه‌سید, ئه‌میش له‌ناو كێك و كه‌ره‌ى دروستكراو و هه‌روه‌ها له‌ رِۆنى رِووه‌كىدا هه‌یه‌ كه‌ له‌ پیشه‌سازى خۆراكدا ده‌گۆرِێت بۆ چه‌ورى شێوه‌ ترانزى (5) رِه‌ق , له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كێك چكلێته‌كان له‌ دۆخى رِه‌قیدان له‌ پله‌ى گه‌رمى ئاساییدا.
پرِۆستاگلاندین جۆرى 3 :
ئه‌بێته‌ هۆى هێمنكردنه‌وه‌ى ئازار و هه‌وكردن. ئه‌مانه‌ش دروست ئه‌بن له‌ "ئه‌لفا لینۆلیك ئه‌سید "(6) كه‌ ئه‌گۆرِێت بۆ دوو ئاوێته‌. "ئه‌لفا لینۆلیك ئه‌سید " له‌ رِۆنى گه‌ڵا و گیاى سروشتىدا هه‌یه‌ , هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ سودى خواردنى رِوه‌كى سروشتى له‌لایه‌ن مرۆڤ وگیانه‌وه‌رانه‌وه‌, وه‌كو مه‌رِێك كه‌ له‌ چۆڵه‌وانیدا بله‌وه‌رِێت.
ئه‌و رِۆنانه‌ى "ئه‌لفا لینۆلیك ئه‌سید " یان تیایه‌ هه‌رزانن, و كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا 3 سودێكى زۆرى هه‌یه‌ و له‌ پله‌ى گه‌رمى ئاساییدا شلن.
چه‌ند سودێكى چه‌ورى له‌ جۆرى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا3 :
*كه‌م كردنه‌وه‌ى برِى كۆلیسترِۆڵ.
پاراستن له‌ نه‌خۆشى جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك.
* پاراستن له‌ به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن, رِوماتیزمه‌, بیرۆ, و شێرپه‌نجه‌.
ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه‌ كه‌ چه‌ورى له‌ جۆرى سێ ئه‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى چه‌ورى و هه‌روه‌ها له‌ده‌ست چوونى كێش.
به‌ پێچه‌وانه‌ى (كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا3)وه‌ رِۆنى ئاژه‌ڵ و رِۆنى رِووه‌ك كه‌ له‌ پیشه‌سازى خۆراكدا ده‌گۆرِێت بۆ جۆرى ترانز, هه‌روه‌ها چه‌ورى له‌جۆرى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا 6 سوودێكى كه‌میان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كاریگه‌ریى خراپ.
ئه‌م جیاوازیه‌ش باشتر رِوونده‌بێته‌وه‌ به‌ زانینى ئیشى ترشه‌ چه‌ورىیه‌كان(7):
ترشه‌ چه‌ورىیه‌كان به‌شدارده‌بن له‌ پێكهاته‌ى شانه‌كانى مێشك, چاو, و رِژێنه‌كانى كۆئه‌ندامى زاوزىَ و ...................هتد.
ترشه‌ چه‌ورىیه‌كان به‌شدارده‌بن له‌ پێكهێنانى ئه‌و په‌رده‌یه‌ى كه‌ ده‌ورى هه‌موو خانه‌كانى له‌ش ده‌دات, و ده‌بێته‌ هۆى پاراستنیان.

http://www.haiv.org/images/news/%D8%AC%D8%A7%D8%B1%D8%B3%D9%87%20%D8%B1%D9%89%20%D8%B1%D8%A7%D9%86.JPG



ترشه‌ چه‌ورىیه‌كان ده‌بنه‌ هۆى چاك بوونه‌وه‌ى ده‌ماره‌ شانه‌كان, وه‌ك له‌ كاتى ده‌رپه‌رِینى خه‌پله‌دا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كىیه‌كانى ژانى ده‌مارى سمت و رانه‌.
زانست سه‌لماندوویه‌تى كه‌ چه‌ورى له‌ جۆرى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا3 گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌رى هه‌وكردنى ده‌ماره‌ شانه‌كان , ئه‌ویش دووه‌م هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه‌.
كتێبێكى تایبه‌تى له‌م بواره‌دا ده‌رچوو له‌ ساڵى (1998)دا له‌لایه‌ن جۆیل كریمه‌ر, پرِۆفیسۆر له‌ پزیشكى و به‌شى رِوماتیزم له‌ قوتابخانه‌ى پزیشكى له‌ نیویۆرك. كتێبه‌كه‌ به‌ناوى "چه‌ورى پزیشكى و هه‌وكردن "ه‌ (8).
دووه‌م سوود له‌ فه‌رمووده‌كه‌وه‌:
مه‌رِى چۆڵه‌وانى ئه‌ژى له‌سه‌ر گیاى سروشتى و برِێكى زۆر چه‌ورى له‌ جۆرى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆمێگا 3 تێدایه‌, زانایان 700 جۆر ده‌رمانیان لێده‌رهێناوه‌. مه‌رِیش ئه‌و چه‌ورىیه‌ سوودبه‌خشانه‌ى له‌و گیایه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ و له‌ كلكیدا كۆیده‌كاته‌وه‌.
سێیه‌م سوود: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) ده‌فه‌رموێت یه‌كه‌م جار گه‌رم بكرێت , له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌كتریا و میكرۆب بكوژێت به‌ هۆى ئه‌م گه‌رمییه‌وه‌.
چواره‌م سوود: پێویسته‌ له‌ سىَ رِۆژدا وه‌ریبگرێت , زیاتر نه‌بێت , بۆ ئه‌وه‌ى توشى ئۆكسیده‌یشن نه‌بێت و نه‌ترشێت.
پێنجه‌م: پێویسته‌ گه‌ده‌ به‌تاڵ بێت له‌ كاتى وه‌رگرتنیدا : بۆئه‌وه‌ى هیچ رِۆنێكی تر مونافه‌سه‌ى مژینه‌وه‌ى نه‌كات له‌ كۆئه‌ندامى هه‌رسدا .




په‌راوێزه‌كان:
1.    Sciatica
2.     السلسلة الصحيحة, رقم الحديث : 1899.
3.    sciatic nerve
4.     gamma linoleic acid “GLA”
5.    ترِانز : جۆرێكه‌ له‌ رِیزبوونى ئه‌ندازه‌یى ئاوێته‌ ئه‌ندامیه‌كان.
6.    ALPHA linoleic acid “ALA”
7.    FATTY ACIDS
8.    The medical fats