خوایه تۆبه‌ی چی
حافزی شیرازی
گـه‌ر تیر باوێژێ دڵبه‌ر لــه هه‌رلا
مل داده‌نوێنین: ئهلحوکمو لیللا!
مێهری تۆ وێنه‌ی نه‌خسته سـهرمه
ئاوێنهڕوو، ئاخ چی لـه‌و دڵه‌ت دا!
له سه‌بری عاشق خۆشترم نه‌دیت:
سه‌بر له خودا و، جه‌زاش له خودا!
لـــه خــــاکی پێتا گه‌ر ژینم نابێت
ده‌با بمنێژن له خـــــــــــاکی ده‌رگا
من ڕهندوعاشق خوایه تۆبه‌ی چی
له وه‌رزی گـــــوڵا؟ ئهستهخفیروڵلا
عه‌بای ڕه‌نگاوڕه‌نگ زوناری ڕێیه
سۆفی نازانێ رێگــــا و ڕه‌سمی وا
ئایینی تــهقوا، ئێمه‌ش ده‌یزانین
به‌ڵام چکهردهن به‌خت که نه‌یدا
ئێمه ئاخوندوشێخ که‌م ده‌ناسین
یاجامی مه‌ی، یا ئه‌و باسهکۆتا!
لـــــــــــــه بیر حافزی برده‌وه لێوت
ده‌رسی شه‌وانه‌و دوعای سهحهرگا
وه‌رگێرانه‌وه: س. چ هێرش
سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه:
گر تیغ ببارد در کوی آن ماه
گـــردن نهادیم: الحکم لله!