له یانه‌یه‌كی مهیخواردنهوهدا له نێجیریا 25 كه‌س كوژران!
له هێرشێكی چه‌كداریدا له یانه‌یه‌كی مهیخواردنهوهدا دوینێ ئێواره له شاری (میدوگۆری) له باكووری ڕۆژهه‌لاتی پایه‌ته‌ختی نێجیریا (ئه‌بووجا) لانی كه‌م 25 كه‌س بوونه قوربانی.
هه‌واڵه‌كان كه له‌زاری شایه‌تحاڵه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌وه‌ی كه‌وا هێرشبه‌ران له كاژمێر پێنجی شه‌و (كاژمێر چوار به‌كاتی گرینیتش) سێ بۆمبی ده‌ستیان هه‌ڵداوه‌ته ناو یانه‌كه له ئه‌نجامدا 25 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانیش پێیان وایه كه‌وا بزووتنه‌وه‌ی (بوكوحهڕام) ده‌ستیان له‌و هێرشه‌دا هه‌بووه.
هه‌واڵه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نن كه‌وا (بوكوحوڕام) به‌رپرسیاریتی خۆی له‌مه‌ڕ هێرشێكی بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی پۆلیس له پایته‌خه‌تی نیجیریا ڕاگه‌یاندووه كه بووه‌ته هۆی كوژرانی سێ پۆلیس له باره‌گاكه.
شایه‌نی باسه بزووتنه‌وه‌ی (بوكوحهڕام) له ساڵی پاره‌وه هێرشه‌كانی خۆی بۆ بنه‌كه‌كانی پۆلیس چڕ كردۆته‌وه. ئاماده‌باشییه‌كانی (بوكۆحهڕام)یش له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكردووه كه چه‌ند ساڵیك له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی له‌گه‌ل قاعیده بوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه حكوومه‌تی نێجیریا قه‌تل و عامێكی زۆریان لێ كردن و چه‌ندین كه‌سییان له ئه‌ندامانی به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌كه گولله باران كرد.
ده‌نگی ئیسلام