تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

هه‌وادارانی زیاد ئه‌سعه‌د له‌ سلێمانی چاوه‌رِوانن
Peyamner  – دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی نوێی گۆرانیبێژ زیاد ئه‌سعه‌د، هه‌وادارانیی له‌ شاری سلێمانی، چاوه‌رِاونی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ن.

قوتابی پۆلی شه‌شه‌می وێژه‌ی له‌شاری سلێمانی نازه‌نین حه‌سه‌ن له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "دوای چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می نوێی گۆرانیبێژ زیاد ئه‌سعه‌د، به‌ بیستنی هه‌واڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین ئه‌لبوومیی زۆر دڵخۆش بووین، چونكه‌ ده‌نگ و سه‌دای زیاد هه‌میشه‌ بۆته‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ جوانتر له‌ژیان بڕوانین و هه‌میشه‌ عاشقانه‌ بژین".

گوتیشی "ماوه‌یه‌كی زۆره‌ راگه‌یاندن بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی زیاد ئه‌سعه‌دی راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام تاكو ئیستا ئه‌م ئه‌لبوومه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌، نازانین هۆكاری چییه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین ئه‌و ئه‌لبوومه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌ چونكه‌ ئێمه‌و خه‌ڵێكی زۆر له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ین".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "زیاد ئه‌سعه‌د یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ ناودار و تایبه‌تییه‌كان، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك ئه‌لبوومێكی گرانیش بێت لامان ئاساییه‌ به‌هه‌ر نرخێك بێت بیكڕێن".

رێكه‌وت محه‌مه‌د كه‌ كاری كرێكاری ده‌كات، له‌باره‌ی دواكه‌وتنی ئه‌لبوومه‌كه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د نیگه‌رانه‌، گوتی "زۆر ده‌مێكه‌ چاوه‌ڕێی نوێترین ئه‌لبوومی نوێی زیاد ئه‌سعه‌دم، به‌ڵام وای ده‌بینم خۆری هیواكانمان له‌و گۆرانیبێژه‌ به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت، چونكه‌ ده‌بوایه‌ زۆر ده‌مێك بووایه‌ ئه‌و ئه‌لبوومه‌ بڵاو بێێته‌وه‌، خه‌ڵكێكی زۆر له‌چاوه‌ڕوانیدایه‌".

گوتیشی "من بۆخۆم چه‌ند جارێك ویستوومه‌ بزانم كه‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ كه‌یه‌، به‌ڵام  تائێستا روون نه‌بۆته‌وه‌، ته‌نها ده‌ڵێن به‌رهه‌مه‌كه‌ لای كۆمپانیای به‌رهمهێنه‌ره‌، كۆمپانیاكه‌ش تائیستا بڵاوی نه‌كردۆته‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ رێگه‌ی ئه‌م میدیای ئێوه‌وه‌ داوا له‌و كۆمپانیایه‌ ده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌و ئه‌لبوومه‌ بخاته‌ بازاڕه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "كێشه‌مان نرخی پاره‌كه‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌لبوومه‌، چونكه‌ ده‌بێت به‌چاو و رووحێكی زۆر جیاوازه‌وه‌ له‌به‌رهه‌مه‌كانی زیاد ئه‌سعه‌د بڕوانین، به‌و پێیه‌ی ئه‌و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی جیاوازه‌ له‌گۆرانیبێژه‌كانی دیكه‌".

دوای حه‌وت ساڵ بێده‌نگی و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێ، به‌پێی هه‌ندێ لێدوان كه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كان دراوه‌، زیاد ئه‌سعه‌د ئه‌لبوومی "سوێند"ی كۆتایی پێهێناوه‌.

ئه‌م ئه‌لبوومه‌ له‌ حه‌وت تراك پێكهاتووه‌، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرا كرا كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای بلو پرۆده‌كشه‌ن و میڤژن، ئه‌م ئه‌لبوومه‌ نوێییه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.