dast xosh bo am babata jwana
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » دوانزه خاڵی گرن بۆدڵخۆشبوونت لهژیــــــــــان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh bo am babata jwana
دوانزه خاڵی گرن بۆدڵخۆشبوونت له‌ژیان
ئا: عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
1. گه‌شبین بین! به‌چاوی پۆزه‌تیڤ سه‌یری ژیان بكه‌ین تا خۆمان به‌هۆی هه‌ستكردن به‌وزه‌و دڵخۆشییه‌كی زۆر كه وه‌ریده‌گرین، شادومان ببینه‌وه. له‌بیرمان بێت بهدڵخۆشیو بیركردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌توانین سه‌رنجی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆلای خۆمان رابكێشین.
2. روانگه‌یه‌كی مه‌زنمان هه‌بێت، ده‌رفه‌ت به‌كێشه‌كان نه‌ده‌ین بمانشڵهژێنن. بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانمان سه‌قامگیرو پته‌و بین، ره‌نگه ئه‌و ئامانجه هاوسه‌رگیرییه‌كی باش‌و درێژخایه‌ن بێت یان گه‌یشتن به ئاسووده‌یی ناخ یان كڕینی شتێك. له‌م رێگایه‌دا هه‌ندێ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌مماندا ده‌بێت، بیر له‌ده‌ره‌نجام و پاداشت بكه‌ینه‌وه، به‌هۆی كێشه‌كانه‌وه خۆمان نیگه‌ران نه‌كه‌ین، به‌ڵكو بیر له‌رێگای چاره‌سه‌ركردنیان بكه‌ین.
3. كه‌سێكی سوپاسگوزار بین، كه‌سێك كارێكمان بۆ ده‌كات سوپاسگوزاری بكه‌ین. لههاوكارهكهمان به‌هۆی یارمه‌تیدانمان سوپاسگوزاری لێبكه‌ن. پیرۆزبایی له‌هاوڕێكانمان بكه‌ین كه له‌كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. سوپاسگوزاری له‌و خزمه‌تكاره بكه‌ین كه به‌یانیان نانی به‌یانیمان بۆ دێنێت یان ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ر مێزی كاره‌كه‌مان بۆ خاوێن ده‌كاته‌وه. به‌وشه‌یه‌كی جوان‌و گونجاو سوپاسگوزاری بكه‌ین.
4. له‌ژیان چێژ وه‌ربگرین. سه‌رقاڵی ئه‌و كارانه بین كه چێژیان لێوه‌رده‌گرین: هه‌ندێجار كاره‌كانی ناوماڵ بكه‌ین، سه‌یری زنجیره‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین. هه‌ندێجار بۆكڕینی شتۆمه‌ك بچینه ده‌ره‌وه. بۆ خۆمان ئامانجێكی گه‌وره له‌به‌ر چاو بگرین‌و ئه‌و شتانه‌ی كه به‌لامانه‌وه خۆشه ئه‌نجامی بده‌ین.
5. جه‌سته‌مان به‌ته‌ندروست رابگرین، بهباشیو به‌ئارامی خواردن بخۆین. به‌به‌رده‌وامی وه‌رزش بكه‌ین. ببینه ئه‌ندامی نادییه‌كی وهرزشیو له‌وێدا نه‌ختێ رابكهینو لهیارییهكاندا به‌شداری بكه‌ین یان ده‌توانین ببینه ئه‌ندامی تیپێكی وهرزشیو بۆ گه‌شته‌كان له‌گه‌ڵیاندا بین‌و چێژ وه‌ربگرین. ئه‌م بارودۆخانه بۆ وره‌و جه‌سته‌و بیركردنه‌وه‌مان باشه.
6. ئاڵۆگۆڕ لهبهرنامهكانمان دا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی رۆژانه‌مان به‌دڵ نییه ده‌توانین بیگۆڕین تا وزه‌ی تازه به‌ده‌ست بێنین. سنورێكی دیاریكراو له‌نێوان كار‌و سهیرانو گه‌شت دابین بكه‌ین. بۆ پشودان بهمێشكو جه‌سته یان بیركردنه‌وه له‌شوێنێكی ئارام له‌ماڵ بچینه ده‌ره‌وه.
7. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كی كۆن كه بیره‌وه‌رییه‌كی باشی له‌گه‌ڵماندا هه‌بووه، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناكاو ته‌له‌فۆنمان بۆ ده‌كات ـ چ هه‌ستێكمان ده‌بێت؟ ئیمهیل بۆ یه‌كێك لهناسراوهكانمان بكه‌ین یان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خزمان‌و هاوڕێیه كۆنه‌كانمان بگرین‌و له‌ته‌ندروستیان ئاگادار ببینه‌وه.
8. داهێنه‌رو به‌سه‌لیقه بین. ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی وزه‌ی خوڵقاندن بدۆزینه‌وه. ره‌نگه ئه‌و خوڵقاندنه بریتی بێت له‌هونه‌ری كاری ده‌ست، نیگاركێشان، دروستكردنی كاریكاتۆرێك، نووسینی بابه‌ت یان رۆمانێك یان كتێبێكی زانستی، دروستكردنی بینایه‌ك، یان راگه‌یشتن بهباخو باخچه‌و ئینجانه‌كان. گرنگ نییه چه‌نده سه‌رمان قاڵه یان تا چ راده‌یه‌ك له‌كۆتایی هه‌فته‌دا هه‌ست به‌بێتاقه‌تی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی داهێنه‌رانه تایبه‌ت بكه‌ین، هه‌ستێكی شادترو ته‌ندروستترمان ده‌بێت.
9. هاوده‌مێك بۆ خۆمان بدۆزینه‌وه، ئه‌زموونه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشمانده‌وێت دابه‌شی بكه‌ین، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات دڵخۆشییهكانمان به راده‌یه‌كی زۆر زیاد بكات. خۆشه‌ویستیی زۆر ده‌بێته هۆی دروستبوونی هه‌ست به‌ئاسایش كردن، ره‌زامه‌ندی‌و شادومانی تیاماندا.
10. له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا قسه بكه‌ین بۆنموونه یه‌كێك لههاوڕێكان ـ بۆده‌ربڕینی هه‌سته‌كانمان ـ بۆده‌ربڕینی بیروڕامان هاوڕێیه‌ك هه‌ڵبژێرین جێمتمانه بێت، چونكه دادوه‌ریمان له‌سه‌ر ناكات. گوێ به‌قسه‌كانمان ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه دڵنیایه ئێمه‌ش گوێ له‌قسه‌كانی ده‌گرین.
11. وێنا بكه‌ین ئاره‌زوو و خه‌ونه به‌رزه‌كانمان یاداشت بكه‌ین‌و ورده ورده به‌ره‌و جێبه‌جێكردنیان به‌رین، ئه‌وسا شتێكمان هه‌یه كه چاوه‌ڕێی بكه‌ین‌و شوێنێكمان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی بدهینو ته‌ركیزی بخه‌ینه سه‌ر.
12. لێبورده بین، ره‌نگه كاتی ئه‌وه‌یه له‌خۆمان ببوورین به‌هۆی كارێكی نه‌گونجاو كه به‌رامبه‌ر خۆمان كردوومانه یان به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێكی تر كردوومانه یان له‌خه‌ڵك ببوورین، ئه‌مه‌ش هێمای شكۆداریمان ده‌رده‌خات. رووداو‌و كاره‌ساته‌كانی رابردوو له‌بیر بكه‌ین‌و ته‌نها ئه‌زموونیان لێوه‌ربگرین. پێویسته ئه‌وه بزانین ناكرێ كات بۆ دواوه بگه‌ڕینینه‌وه. بهلهبیركردنی نائومێدی‌و رووداوه ناخۆشه‌كانی رابردوو، دڵخۆشیمان به‌ده‌ست بێنینه‌وه.
nma
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » دوانزه خاڵی گرن بۆدڵخۆشبوونت لهژیــــــــــان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]