دهست خۆش بۆ دانانی ئهم بابهته له یانه
بهڵام كوا سهرچــاوهكه ؟؟؟
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ((گفتوگۆی تۆبەکارێک بۆ شەیطان)) » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهست خۆش بۆ دانانی ئهم بابهته له یانه
بهڵام كوا سهرچــاوهكه ؟؟؟
دةست خوش خواخيرت بنوسيت
hewadarm sude habe bottt
دةست خوش خواخيرت بنوسيت
[size=16][right]شەیطان لەوەتەی هەم دژم وەستاوی و دژایەتیم ئەکەی، سوپاکانت بۆم ئەنێری تا لەخشتەم بدەی و لاڕێم بکەی، لەوەتەی هەم هەوڵ ئەدەی خود و نەفسم لەڕێ لادەی، ئەی ئیبلیسی دورخراو لە میهر و ڕەحمەتی خوا ئەتەوێ منیش وەک خۆت دووکەیتەوە لە میهر و ڕەحمەتی خوا، لەوەتەی هەم ئەتەوێ کەسێکی دونیایی بم، شەیطان وەک چۆن خۆت پیسیت ئەتەوێ منیش پیس بکەی، هەر وەک چۆنخاڵیت لە چاک و پڕیت لە پووچ و پڕیت لە هیچ ئەتەوێ و هەوڵ ئەدەی منیش وابم، هەروەک چۆن خۆت ڕقت لەوکەسەیە کە پەیوەستە بە دینی خواوە ئەتەوێ منیش وابم، ڕقم لەکەسێک بێ کە ڕیشی سوننەتی داناوە، ئەتەوێ ڕقم لەکەسێک بێ کە باڵاپۆشە و بەئدەبەوە خۆی داپۆشیوە، ئەتەوێ قسەی ناخۆش و گێلانە بەکەسێک بڵێم کە نوێژەکانی بەکۆمەڵ ئەکات، ئەتەوێ گاڵتە بە کەسێک بکەم کە لەکاتی بەیەک گەیشتن و رۆشتندا ئەڵێت ئاشتیتان لێبێت "السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته" ئەی ئیبلیس ئەتەوێ ئەسیری خۆت و ڕێگاکانت بم، هەرکاتێک بمەوێ نزیک و نزیکتر بمەوە لە حەق جەنگی دەروونیم لەگەڵ ئەکەی تا پشت بکەم لەحەق و سەرپێچی گەورە و زۆر بکەم لە حەقدا، لەوەتەی هەم هانم ئەدەی تا لەگەڵ باوانم و خوشک و براکانی ڕاستی و دینیم خراپ هەڵس و کەوت کەم، لەوەتەی هەم ئەتەوێ ببم بە هاوڕێیەکی خراپ و ئەتەوێ هاوڕێی خراپیش بۆخۆم هەڵبژێرم، لەوەتەی هەم ئەتەوێ بێ هەست بم و بێ کردار بم بەرانبەر بە کەسێک کە پێویستی بە هاوکاریمە خا لەهەر لایەکەوە بێ، شەیطان هەردەم ویستووتە لە پلەی ئاژەڵ بم و نزمتریش لەو، بەوەی چی ناشرینم ئەکات بیکەم و لە پلەی مرۆڤ بهێمە دەرەوە، هەردەمیش هانت داوم بۆ ئەمە و حەزی ڕێگاکنی ئەمانەت لا زیاد کردووم.
بەڵام ئەی شەیطان ناتوانی بەسەرمدا زاڵ بیت لە کاتێکا خوام لەگەڵدایە و پەنای داوم و پشتیوانمە، خۆت ئەزانی ئەی شەیطان خوا لەگەڵمدایە لەکاتێکا خۆم لەگەڵی دام، لەکاتێکا شوێن کەوتووی ئەوم، ئەشزانی لەکاتێکا پەنای داوم کەداوای پەناگرتنم لێی کردووە، ئەیشزانی لە کاتێکا پشتیوانمە کە هەردەم واز لە نوێژەکانم ناهێنم و هەردەم لەکاتی خۆیاندا بەجێیان ئەگەیەنم، نەک تەنها نوێژە فەرزەکان بەڵکو لەگەڵ ئەوانیش نوێژە سوننەتەکانیش ئەنجام ئەدەم، لەکاتێکا پشتیوانمە کە یادی ئەو بەردەوام ئەکەم ڕۆژانە لە بەیانیان و ئێواران، پشتیوانمە لەکاتێکا گوێ ئەگرم لە قورئانی پیرۆز و ڕۆژانە ئەیخوێنمەوە، پشتیوانم ئەبێت کاتێک فەرمانەکانی بەجێ ئەگەیەنم، و هەردەمیش هەوڵ ئەدەم تا لە قەدەغەکراوەکانی بەدوور ئەکەوم و هەردەم دان بەتاوانباریم ئەنێم لە بەرامبەریدا، شەیطان کاتێک خوا پشتیوانم بوو ئەوکات پەنام ئەدات، لەکاتێکیش خودا پشتیوانم و بوو و پەنای دام ئەوکات لەگەڵیشم ئەبێت، کاتێکیش پشتیوانم بوو و پەنای دام و لەگەڵم بوو ئەوا هەرگیز ناتوانی زەفەرم پێ ببەی ئەی دوورخراو لە ڕەحمی زاتی پاکی خوای میهرەبان.[/right][/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ((گفتوگۆی تۆبەکارێک بۆ شەیطان)) » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]