SUPAS
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » خـــــــۆزگـــــــه بــــــــهم ڕۆژه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
SUPAS
supas
جوانه
شیعریكی جوانه ده‌س خۆش كاك كۆسره‌ت جیگای ده‌س خۆشیه
خۆزگه بــــــــهم ڕۆژه
حافزی شیرازی
بێت‌و نووکــــــــــــــــــــی قه‌ڵه‌مت ڕۆژێ له مه یاد بکا
دهیکهوێ خێری دووسه‌د دیلێ کـــــــــه ئازاد بکا!
وه‌ره تاقیکـــــــــــــــــــــهوه تا گه‌نجی مرادت بده‌نێ
لوتفه‌که‌ت هاتو خـــــــــــــــــراوێ وه‌ک من ئاباد بکا
ڕاسپارده‌ی یایی سه‌لما، کـــــــه سڵامه‌ت بێ خۆی
چ ده‌بێ گـــــــــــــــــهر به سڵاوێک دڵی من شاد بکا
خـــــــــوایه! نه‌رمی که دڵی دڵبه‌ره شیرینه‌که‌مان
که له ڕووی لوتفه‌وه بێ ڕوویێ لــــــه فه‌رهاد بکا
له قه‌ده‌ر تاعه‌تی ســــــهد ساڵه بۆ شایه‌ک باشتر
کـــــــــه سه‌عاتێ له ژیان حوکمێ له سای داد بکا
ئه‌و که‌سه‌ی خوێنی منی ڕشت به‌زۆریی و ڕۆیشت
خۆزگـــــــــــــــــــه، زوو بێته‌وه دیسانه‌که بێداد بکا!
گـــهوههری پاکی تۆ هیچ په‌سن و سه‌نای پێناوێ
ده‌ستی نهخشهر، چ له‌گه‌ڵ جوانی خوداداد بکا؟
ئێستێ وا عیشوهیی نازت لـه بنی هـــــهڵکهندووم
تا له‌مه‌ودوایه جــــــــــهفاکهت چشتێ بونیاد بکا!
خواز و نیازم پێکنه‌هات هه‌رگیز له خاکی شیراز
خۆزگه بــــــــهم ڕۆژه که حافز ڕوو له به‌غداد بکا.
سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
کلک مشکین تو روزی که ز ما یاد کند
ببرد اجر دو صد بنده کــــــه آزاد کند!
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » خـــــــۆزگـــــــه بــــــــهم ڕۆژه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]