یاریزانی نیوده‌وڵه‌تی عێڕاقی و گۆڵکاری دووه‌می یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌ی ئه‌مساڵی خوولی عێڕاق مه‌هدی که‌ریم په‌یوه‌ندی کرد به ڕیزه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق له ووڵاتی تورکیا.
یاریزان مه‌هدی که‌ریم که پێش دوو هه‌فته بڕیاردرا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکه‌ن و هه‌واڵه‌کان وا بڵاوکرایه‌وه که بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگ و نیوێک یان دوومانگ دوور ده‌که‌وێته‌وه ،
به‌ڵام خۆش به‌ختانه پاش پشکنینێکی زۆر له‌ووڵاتی قه‌ته‌ڕ و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی کردنی هه‌مان دکتۆر که نه‌شته‌رگه‌ری بۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق قوسه‌ی مونیر ئه‌نجام دابوو پشکنینی بۆ ئه‌نجام درا و بڕیاردرا که پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری ناکات و پیکانه‌که‌ی زۆرقورس نیه .
له‌ماوه‌ی ئه‌و دووههفتهیهش ـدا یاریزان مه‌هدی که‌ریم چاره‌سه‌ری زه‌یتی بۆ ئه‌نجام دراوه له چۆکی و ئێستا ته‌ندرووسی باشه و ده‌بێت که‌مێک زیاتر پشو بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی بگه‌ڕیته‌وه یارگاکان .
له‌په‌یوه‌ندیه‌که‌ی ته‌له‌فۆنی ـدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری پێشه‌نگای وێنه‌ی وه‌رزشی عێڕاقی مه‌هدی که‌ریم ئه‌وه‌ی دوپات کرده‌وه که دووێنێ ئێواره گه‌یشتۆته ووڵاتی تورکیا و له شآری ئیسته‌مبوڵ جێگیربووه و په‌یوه‌ندی کردووه به مه‌شق و ڕاهینانه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی شیره‌کانی ڕافیده‌ین که یاریه‌کانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2014 خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن له 23 ئه‌م مانگه له‌سه‌ر یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر .
س_ياريگا