سوپاس
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » بهکێ دهلێن ڕؤشنبیر ؟؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس
babatike baswdaa dast xo0oshhhhhhhhhhhhhhhhhh
[size=16]دیمەن حەیدەر
هەر یەك لە ئێمە تا ئێستا كەم تا زۆر وشەی ڕۆشنبیری بەر گوێ كەوتووە.. كە وەك سیفەتێك لە سیفاتە پۆزەتیڤەكان دەدرێتە پاڵ كەسێك، كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەبێت كە لە كەسە ئاساییەكانی دەورووبەری جیا دەكاتەوە. ڕەنگە لای هەندێك كەس خوێندەواری مەرجی یەكەمی كەسی ڕۆشنبیر بێت.. بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە بیروبۆچونێكی هەڵەیە.. مەرج نییە هەموو كەسێكی خوێندەوار ڕۆشنبیر بێت.. بەڵام دەتوانین بڵێین زۆرینەی كەسە ڕۆشنبیرەكان، لەناو چینو توێژی خوێندەوارەكاندا دەردەكەون.. هەروەها مەرج نییە هەموو كەسێكی نەخوێندەواریش ڕۆشنبیر نەبێت.. بەڵكو دیاریكردنی كەسی ڕۆشنبیر بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك سیفاتی تایبەتیو ناوازەیە لەو كەسەدا.. تا بتوانێت بەخۆی بڵێت ڕۆشنبیر، یاخود لە ڕیزی ڕۆشنبیران ناوزەند بكرێت.. لێرەدا هەوڵمان داوە بە شێوەیەكی گشتی هەندێك سیفاتی كەسی ڕۆشنبیر بخەینە ڕوو:
1- كەسی ڕۆشنبیر بە شێوەیەكی گشتگیر دەڕوانێتە ژیان.. بەو واتایەی هەوڵ دەدات لە گشت بوارەكانی ژیاندا شارەزاییی پەیدا بكات. مەرج نییە شارەزایی تەواوەتی پەیدا بكات.. بەڵكو بە ئەندازەی ئەوەی پێویستی پێی دەبێت لە كاروبارەكانیدا، یان بە مانایەكی تر ئەگەر هەر ناوێكی نوێ، یاخود داهێنراوێكی نوێ لە هەر بوارێكدا بێت، بێتە كایەوە.. هەوڵ دەدات هەر هیچ نەبێت زانیارییەكی گشتی لەبارەی ئەو شتە نوێیانەوە بزانێتو بە دواشیدا دەگەڕێت.
2- وەك بینەرێك سەیری فیلمو ڕووداوەكانی ئەم دنیایە دەكاتو هەر ڕووداوو پێشهاتێك لەم دونیایە.. بۆ ئەو جێگەی سەرنجو تێڕامانە.
3- كەسێكی دادگەرە.. بەو واتایەی كە حوكمی نادادپەروەرانە بەسەر تاكەكانی كۆمەڵگاو دەورووبەریدا نادات.. بەڵكو هەوڵ دەدات لە حەقیقەتی مرۆڤەكان تێ بگات.
4- سەیری ڕواڵەتی مرۆڤەكان ناكات.. دەوڵەمەندە، یان هەژار، ناشیرینە، یان جوان.. ئەو تەنها بە ئەقڵ مرۆڤەكان هەڵدەسەنگێنێتو قورساییو سەنگیان بۆ دیاری دەكات.
5- ناخی ڕووناكە.. ڕێگە بە ئارەزووە تایبەتییەكانی نادات تێكەڵاوی نەستو ویژدانو بۆچوونەكانی بن لە بڕیارداندا بەسەر كەسەكاندا. بەو پێیەی بەكارهێنانی ئارەزوو بەرژەوەندییە تایبەتییەكان لە بڕیارداندا ناخو دەروون تاریكو ڕەش دەكات.
6- ڕقی لە خراپەكار نییە، بەڵكو ڕقی لە هەڵسووكەوتە خراپەكانە كە مرۆڤەكان پەیڕەوی دەكەنو وای لێ دەكەن بە (خراپەكار) ناوببرێت.
7- حەز بە كارو جموجۆڵو چالاكی دەكاتو لە كاتی بێكاریدا بێزار دەبێتو مەبەستێتی خشتێك بخاتە سەر دیواری كۆمەڵگاكەی، نەك ببێت بە بار بەسەر كۆمەڵگاوە.
8- لە هەموو هەڵەیەك لە ژیانیدا پەند وەردەگرێت، هەموو ئەم پەندانە دەكاتە ئەزموونێكو لە داهاتوودا سودیان لێ وەردەگرێت.
9- ڕقی لە خۆ بە زلزانینو خۆ بە زلزانان دەبێتەوە، چونكە دەزانێت لوتبەرزی لە ئاست بینینی ڕاستییەكاندا كوێرەو ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان بكەوێتە سەرزەوی هەستانەوەی زەحمەتە، لاشی ڕوونە كە خۆ بە زلزانین دوورە لە سرووشتی مرۆڤەوە، ئەوە سیفاتێكە تایبەتە بە درووستكاری مرۆڤەوە، نەك خودی مرۆڤ كە درووستكراوێكی بێدەسەڵاتە!
10- بە شوێن ژیانی تایبەتی كەسەوە نییە، بە مانایەكی تر بە دوای عەیبو عارو كەموكوڕی مرۆڤەكاندا ناگەڕێت، بۆی گرنگ نییە هیچ لە بارەی ژیانی تایبەتی كەسەكانەوە بزانێت بە بێ ئاگاداری خۆیان، چونكە دەزانێت ئەوە جگە لە خۆ ماندووكردنو كات بە فیڕۆدان شتێكی دیکه نییە.
11- زۆر وردە لە لێكدانەوەی ڕووداوەكانو توانای خوێندنەوەی ڕووداوەكانی دەوروبەری هەیەو هەوڵ دەدات زانیاری كۆ بكاتەوە بە پشتبەستن بە بنەمای لێكدانەوەی هۆكارو دەرئەنجامەكان.
12- ڕێز لە هەموو كەسانی چواردەوری دەگرێت، بەو پێیەی كە ڕێزگرتن لە بەرامبەر، پێش هەموو كەس ڕێزگرتنە لە خوود.
13- لە هیچ شتێكدا هەوڵی تۆڵە سەندنەوە نادات، دەزانێت تۆڵە سەندنەوە نەك تەنها چارەسەری كێشەكان ناكات، بەڵكو ئاڵۆزتریان دەكات.
14- خاوەن كەسایەتییەكی بوێرەو ناتوانێت لە ئاست ناهەقیدا بێدەنگ بێت، لە كاتی نەبوونی دادوەریدا هەڵوێست وەردەگرێت.
15- گەشبینەو باوەڕی بە شكست نییە لە ژیانیداو شكستەكان وەك ئەزموون تێدەپەڕێنێت.
16- توانای هاوڕێییەتیكردنو دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ خاوەنی هەموو جۆرە بیروڕایەكدا هەیە، ئەمەش بەو مانایە نایەت كە خاوەنی بیروڕای خۆی نەبێت، بەڵكو توانای وەرگرتنو گوێگرتنی بیروڕای جیاوازی هەیە لەسەر ئەو بنەمایەی (گەر هەموومان وەك یەك بیر بكەینەوە، كەواتە بیر ناكەینەوە).
17- لە شێوازی قسەكردنو مامەڵە كردنیدا دوورە لە بەكار هێنانی فێڵو تەڵەكەبازی، بەڵكو ئەو سیفەتانە بە تایبەتمەندی مرۆڤە نەزانەكان دادەنێت، لە جێی ئەوە لێزانیو لێهاتووییو هونەر لە شێوازەكانی قسە كردنو مامەڵە كردنیدا بەكار دەهێنێت.
18- بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ دەستخستنە نێو كاروباری تایبەتی كەسدا نییەو مەگەر لە لایەن كەسەكە خۆیەوە داوای لێ بكرێت.
19- دان بە هەڵەی خۆیدا دەنێتو لە شوێنی خۆیدا داوای لێبوردن دەكات.
20- بە ئاسانی توانای دەستنیشانكردنی خاڵە بەهێزو لاوازو نێگەتیڤو پۆزەتیڤەكانی خۆیو دەوروبەرەكەی هەیە.
21- لە زۆر كاتدا پسپۆری لە بوارێك لە بوارەكانی ژیاندا پەیدا دەكات، هەروەها لە گەیشتنی بە ئاستێكی باڵای ڕۆشنبیری دا پەنا دەباتە بەر نووسین بۆ خستنە ڕووی تواناو لێهاتووییەكانیو بەهرەمەند كردنو سوود گەیاندن بە كەسانی تر، بۆیە زۆر كات ئەم دوو ناوە نوسەروو ڕۆشنبیر پێكەوە دەبیستین.
22- لە چوارچێوەی كۆمەڵێك یاسادا كە لە ژیانی تایبەتی خۆیدا بۆ خۆی داناوە كار دەكات، پێشی وایە ئەگەر مرۆڤ لە ژیانیدا كۆمەڵێك یاسا بۆ خۆی دانەنێت، ناتوانێت پەیڕەوی یاساكانی دەرەوەی خۆی بكات، یاخود پابەند بێت بە یاساكانی تری ژیانەوە.
23- بە هۆی ئەم تایبەتمەندیو خاڵە گەوهەرییانەوە توانایەكی بەهێز بۆ ڕاكێشانی زۆرترین كەس لە دەوری خۆی پەیدا دەكاتو شوێنی خۆی لە دڵی دەوروبەرەكەیدا دەكاتەوەو متمانەیەكی زۆر بەدەست دەهێنێت.
بەم شێوەیە دەتوانین ئەوە بسەلمێنین كە ڕۆشنبیر شتێكە نەبەسراوەتەوە بە چینێكی دیاری كراوەوە، یان پلەو پایەو ئاستی ئابوورییەوە، بەڵكو ئەوە سامانێكە هەژارەكانیش دەتوانن بەدەستی بهێنن، چونكە بە پارە ناكڕدرێت، ناتوانین بڵێین بەڕەهایی پێناسەیەكی تەواوەتیمان بۆ كردووە، لەبەرئەوەی ڕۆشنبیر مەودایەكی فراوانتری هەیە، هەروەها ئامادەبوونی ئەم تایبەتمەندییانە ڕێژەكەی لە ڕۆشنبیرێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگۆڕێت، بەڵام دەتوانین بڵێین بە گشتی هەموویان لەم خاڵانەدا هاوبەشن.
لە كۆتاییدا دەمەوێت بڵێم، گەر ڕۆشنبیر خاوەنی ئەو هەموو خاڵە پۆزەتیفو گەوهەریو بە نرخانە بێت، ئیدی بۆچی هەموومان هەوڵی خۆ ڕۆشنبیركردن نەدەین؟
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » بهکێ دهلێن ڕؤشنبیر ؟؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]