تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

سوپاس بۆ ئێوه‌ ئیشالا سودی هه‌یه‌
خوا خێری ئێوه‌ش بنوسێ

3

ده‌ستت خۆشبێت خوای گه‌وره‌ ته‌مه‌نت درێژبكات

2

خودایە: ئومێدم پێ ببەخشەو ڕەشبینیم تێدا مەهێڵە.
خودایە: تۆوی خۆشەویستی لە دڵمدا بچێنەو ڕەگ‌و ڕیشەی ڕق‌و كینە لە ناخمدا هەڵبكێشە.
خودایە: بەهێزم بكە، تا بتوانم بەسەر ڕەوشتە خراپەكانمدا زاڵ بم، ژیریم پێ ببەخشە تا بەسەر لە خۆباییبوونمدا سەر بكەوم.
خودایە: بیناییم بەهێز بكە بۆئەوەی كەم‌وكوڕییەكانی خۆم بە ڕوونی ببینم، پەردەیەكی ڕەش بەسەر چاوانمدا بهێنە تا لە سەیركردنی كەم‌وكوڕی كەسانی تردا زیادە ڕەوی نەكەم.

xwa xert bnwset bo0o am du3ayana

1

[size=16]
خودایە: ئومێدم پێ ببەخشەو ڕەشبینیم تێدا مەهێڵە.
خودایە: تۆوی خۆشەویستی لە دڵمدا بچێنەو ڕەگ‌و ڕیشەی ڕق‌و كینە لە ناخمدا هەڵبكێشە.
خودایە: بەهێزم بكە، تا بتوانم بەسەر ڕەوشتە خراپەكانمدا زاڵ بم، ژیریم پێ ببەخشە تا بەسەر لە خۆباییبوونمدا سەر بكەوم.
خودایە: بیناییم بەهێز بكە بۆئەوەی كەم‌وكوڕییەكانی خۆم بە ڕوونی ببینم، پەردەیەكی ڕەش بەسەر چاوانمدا بهێنە تا لە سەیركردنی كەم‌وكوڕی كەسانی تردا زیادە ڕەوی نەكەم.
خودایە: یارمەتیم بدە تا بتوانم زۆرترین ژمارە لە خەڵكی دڵخۆش بكەم‌و ڕۆژە خۆشەكانیان زیاد بكەم، شەوە گریاناوییەكانیان كورت بكەمەوە.
خودایە: چێژی لێبووردەییم پێ ببەخشە، ئارەزووی تۆڵە كردنەوەم لێ دابڕنە...
خودایە: وام لێ بكە لە بەرامبەر بە دەسەڵاتەكاندا بێ هێز نەبم، لە بەرامبەر بێ تواناكانیشدا دڵڕەق‌و توندوتیژ نەبم.
خودایە: لە ناخمدا بەزەیی‌و لێخۆشبوون بڕوێنە، توڕەیی‌و دڵڕەقیم لێ وەربگرەوە.
خودایە: دڵم پڕ بكە لە باوەڕبوون بە خۆت، هەموو ژیانیشم لێوان لێو بكە لە خۆشەویستیت.
خودایە: ئەگەر لە خۆباییبوون كوێری كردم، بیناییم پێ ببەخشە، ئەگەر ڕۆژگارێك بەهێزت كردم، یادم بخەرەوە كە هێز بەردەوام نابێت، ئەوە ڕاستییە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە..
خودایە: هەر كات كەوتم فێرم بكە چۆن دووبارە هەستمەوە، كاتێكیش هەستامەوە بیرم بخەرەوە كە كەسانێك كەوتوون تا یارمەتیان بدەم ئەوانیش هەستنەوە.
خودایە: ئەگەر بەسەر دووژمنەكانمدا سەرت خستم، لێنەگەڕێی هیچ كات تانەو تەشەریان لێ بدەم.
خودایە: وام لێ بكە تێكەڵی نەكەم لە نێوان قەناعەت‌و زەلیلیدا، لە نێوان بە ڕێزی‌و لە خۆباییبووندا، لە نێوان خاكی بوون‌و خۆ بەكەمزانیندا.
خودایە: بمكەیت بە یەكێك لەو مۆمانەی بە تیشكی ڕووناكییان ڕێگە تاریكەكان ڕووناك دەكەنەوە.
خودایە: كۆمەكم بكە تا لێبوردن لە ناو خەڵكیدا بڵاو بكەمەوەو پێیان بڵێم تۆڵەسەندن چەكی بێ تواناكانە، لێ بووردنیش چەكی بەهێزو دڵ گەورەكانە.
خودایە: یارمەتیم بدە تا كەم‌وكوڕییەكانی خۆم بە گەورە تەماشا بكەم، كەم‌وكوڕی كەسانی دەوروبەرم لە بیر بكەم، تا لە بیرمدا جێ خۆش نەكەن.
خودایە: ئەگەر هەڵەم بەرامبەر كەسانێك كرد یارمەتیم بدە، داوای لێبوردنیان لێ بكەم، ئەگەر كەسانی تر هەڵەیان بەرامبەر كردم یارمەتیم بدە بتوانم لێیان خۆش بم بێ ئەوەی چاوەڕێی داوای لێبوردنیان لێ بكەم.
خودایە: وام لێ بكە زێتر چێژ لە بەخشین وەربگرم، نەك لەوەرگرتنەوەی قەرزی قەرزدارەكان.
خودایە: داوات لێ دەكەم هەموو ئەوانەی لە دەوروبەرمن، دڵخۆشیان بكە ئەو كاتە من هەست بە خۆشییەكانم دەكەم، من ناتوانم لە نێوان فرمێسكەكاندا پێ بكەنم، بە هەڵهاتنی تیشكی خۆر چۆن دڵخۆش بم، لە كاتێكدا دەوروبەرم لە تاریكیدا بژین.
خودایە: ئەگەر خەڵكی خشتیان تێگرتم كۆمەكم بكە، ئەو خشتانە كۆبكەمەوەو بینای ئارام گرتنی لێ دروست بكەم، ئەگەر گوڵیان تێگرتم یارمەتیم بدە ئەو گوڵانە بدەمەوە لە یەخەی ئەو كەسانەی فێریان كردم‌و دەستە بچكۆلانەكانیان گرتم بۆ سەركەوتنم لە ژیاندا.
خودایە: یارمەتیم بدە، ستەم لێكراوان پشتگوێ نەخەم، لە ستەمكارانیش نەترسم.
خودایە: یارمەتیم بدە تا قەناعەت بە خەڵكی بكەم كە دەستكەوتنی ماڵی حەڵاڵ، چەندە كەم بێت، باشترە بۆیان لە ماڵێكی زۆری حەرام.
خودایە: هیچ كات ڕێگە نەدەیت نائومێدی بێتە نێو دڵمەوە، بەڕاستی نائومێدی چاوەكان كوێر دەكات‌و دەرگا كراوەكان نابینێت.
خودایە: یارمەتیم بدە ئەوپەڕی ڕێز بگرم لەو كەسانەی لە گەشتی ژیاندا یارمەتیم دەدەن، فێرم بكە چۆن فرمێسكی خەڵكی بسڕم، لەسەر لێوەكان وێنەی زەردەخەنەو پێكەنین بكێشم.
سەرچاوە/ كتێبی (سهرة عائلیة).[/size]