تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

ده سته كانت خؤش

2

dast xo0oshhhhhhhhhhhhh

1

ووتەی هاوەڵان لەسەر قورئانی پیرۆزو قورئان خوێن
1_ عبدالله ی كوڕی مسعود رضي الله عنه  ئەفەرمێت:ئەبێت لەسەر قورئان خوێن كەشەو بزانێت كاتێ‌ كەخەڵك خەوتوون،وەڕۆژیش ئاگای لێ‌ بێت كاتێ‌ خەڵك زیادەڕۆیی ئەكەن و بێ‌ ئاگان، وەبگرێت كاتێ‌ خەڵك پێ ئەكەنن،وەوەرعی بێت كاتی كەخەڵك حەرام و حەڵاڵ تێكەڵ بكەن،وەبێ‌ دەنگ بێت كاتی كەخەڵك قسە لەهەموو شتێكا ئەكەن، وەمل كەچ بێ كاتێ‌ كەخەڵك لووتیان بەرز ئەكەنەوەو فیزئەیان گرێت،وە دڵتەنگ بێت ( بۆ قیامەت) كاتێ‌ كەخەڵك دڵخۆشن

2- ئیمامی عومەری كوڕی خەتتاب رضي الله عنه  دەفەرموێت : ئێمە كە (دە) ئایەتمان لەبەر دەكرد نەدەچووین هیچی تر لەبەر بكەین هەتاوەكو ئیشمان بەو (دە) ئایەتە نەكردایە ،

وە دەگێڕنەوە كە سورەتی (البقرة) ی بە نۆ ساڵ لەبەر كردووە ،وەئەمەش نەك لەبەر ئەوەی كە لەبەر كردنی لاواز بێت و خراپلێی ێ‌ تێبگات بەڵكو بە هۆی ووردبینی و جێ بە جێ‌ كردنی فەرمانەكانی ئەوەندەی پێ‌ چووە .
3- عبد الله ی كوڕی مسعود (رضي الله عنه ) دەفەرموێت : لەبەر كردنی قورئان بەلامانەوە قورس و گران بوو ، بەڵام جێ‌ بەجێ‌ كردن و ئیشكردنی زۆر لامان ئاسان بوو ، بەڵام ئەوانەی دوای ئێمە لەبەر كردنیان بەلاوە ئاسانە بەڵام جێ‌ بەجێ‌ كردنیان بەلاوە قورس و گرانە
4- ئیمامی عوسمانی كوڕی عەففان و حوزەیفەی كوڕی یەمان ڕەزاو ڕەحمەتی خوایان لێ‌ بێ‌ دەفەرموون sad لو طهرت القلوب لم تشبع من قراءة القرآن .... )  واتە : ئەگەر دڵەكان پاك بن ئەوا تێر ناخۆن لە خوێندنی قورئان .
5- عبد الله ی كوڕی مەسعود (رضي الله عنه ) فەرموویەتی : ( إذا أردتم العلم فانثروا القرآن فإن فيه علم الأولين والآخرين) .
واتە : ئەگەر زانستان دەوێت لە قورئاندا بگەڕێن ، چونكە زانستی پێشینان و دوای پێشینانی تێدایە .
6- ئەنەسی كوڕی مالیك (رضي الله عنه ) فەرموویەتی sadرب تال للقرآن والقرآن يلعنه  )  واتە : زۆر قورئان خوێن هەیە قورئان نەفرەتی لێ‌ دەكات .
7_ عومەری كوڕی خەتاب (رضي الله عنه ) ئەفەرمێت:سەردەمێكی زۆر ژیایین وەیەكێ‌ لەئێمە ئیمانی پێئەدرا پێش قورئان جاسورەتێ‌ دائەبەزی بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) حەڵاڵ و حەرام ئەمرو نەهی و ئەوەش كەئەبێت تیایدا بوەستی و بیری لێ‌ بكەیتیەوە ئەیزانی.پاشان من پیاوانێكم بینی هەریەكێ‌ لەوان قورئان پێش ئیمان فێر ئەبوو،جا لەفاتحەوە بۆ كۆتایی ئەیخوێندەوەو حەڵاڵ و حەرام ئەمرو نەهی و ئەوەش كەئەبێت تیایدا بوەستی و بیری لێ‌ بكەیتەوە نەیئەیزانی،وەكو ئەوەی كەشتێك هەڵ لوشێ‌ ئاوا قورئانی ئەخوێندەوە.
8- عبد اللهی كوڕی  مەسعود (رضي الله عنه ) فەرموویەتی : قورئان بە پەلە مەخوێننەوە وەك خوێندنەوەی شعر ، وە بە خاویش مەیخوێننەوە وەك خواردنی خورمایەكی خراپ كە زۆر بەبێتاقەتی بیخۆی ، بوەستن لەئاستی سەرسوڕهێنەرەكانی ، دڵەكانی پێ بجوڵێنن ، وە با هەوڵتان هەر ئەوە نەبێ كە كەی بگەنە كۆتایی سورەتەكە .                 سه‌رچاوه‌ http://www.quran-kurd.com