ده‌ستی ئێوش خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » به‌س بیخوینهوه رۆژو چهندگهورهیه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستی ئێوش خۆش
دەستەکانت خۆش برام
ده‌ستی ئێوش خۆش
ده سته كانت خؤش
خويندمه وه ده سته كانت خؤش
بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...
باوه‌ڕدارى خۆشه‌ویست: به‌دڵنیایى ڕۆژوو پله‌و پایه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا، وه هه‌موو كرده‌وه‌كانى ئاده‌میزاد پاداشتى دیاریكراوى هه‌یه جگه له ڕۆژوو، هه‌روه‌ها ڕۆژوو قه‌ڵغانه (واته: قهڵاَیهكه به‌رامبه‌ر ئاهزووهكان)، وه پارێزه‌ریشه له ئاگرى دۆزه‌خ، ئه‌مانه‌و چه‌ندین فهزڵء پاداشتى تر، به‌پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار باسیان ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: ڕێگایه‌كه به‌ره‌و به‌هه‌شت.
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست ئه‌بو ئومامه(رضی الله) عنه ده‌فه‌رمووێت: ووتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) كرده‌وه‌یه‌كم پیشانده به‌هۆیه‌وه بچمه به‌هه‌شته‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: (عَلَيْكَ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لاَ مِثْلَ لَهُ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (4044) .
واته: به‌ڕۆژوو به ڕۆژوو هاوشێوه‌ى نییه.
دووه‌م: ڕۆژوو شه‌فاعه‌ت ده‌كات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى.
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (الصِّيَامُ وَالْقُرْآنُ يَشْفَعَانِ لِلْعَبْدِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَقُولُ الصِّيَامُ أَىْ رَبِّ مَنَعْتُهُ الطَّعَامَ وَالشَّهَوَاتِ بِالنَّهَارِ فَشَفِّعْنِى فِيهِ. وَيَقُولُ الْقُرْآنُ مَنَعْتُهُ النَّوْمَ بِاللَّيْلِ فَشَفِّعْنِى فِيهِ. قَالَ فَيُشَفَّعَانِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (3882) .
واته: ڕۆژوو قورئان شه‌فاعه‌ت ئه‌كه‌ن بۆ خاوه‌نه‌كانیان له‌ڕۆژى دواییدا، ڕۆژوو ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگار من خواردنء ئاره‌زوه كانم لێ قه‌ده‌غه كردبوو له‌دونیادا، خوایه له‌به‌ر من لێى خۆشبه‌و تكام لێ وه‌رگره بۆى، وه قورئانى پیرۆزیش ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگار منیش شه‌وان خه‌وم لێ قه‌ده‌غه‌كردبوو خوایه له‌به‌ر من لێى خۆشبه‌و تكام لىَ وه‌رگره بۆى، جا خواى په‌روه‌ردگاریش له‌به‌ر ئه‌وان له‌و به‌نده‌یه خۆش ده‌بێت، وه هه‌ردووكیان شه‌فاعه‌تى بۆ ده‌كه‌ن.
سێ یه‌م: ڕۆژوو پاداشتى دیارى نه‌كراوى هه‌یه.
خواى په‌روه‌ردگار له فه‌رمووده‌ى قودسیدا فه‌رموویه‌تى: (كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ، إِلاَّ الصَّوْمَ فَإِنَّهُ لِى، وَأَنَا أَجْزِى بِهِ) رَواهُ الْبُخَارِيّ (5927) .
واته: هه‌موو كرده‌وه‌كانى ئادهمیزد بۆ خۆیه‌تى, جگه‌له ڕۆژوو, وه ڕۆژوو بۆ منه‌و ته‌نها منیش پاداشتى ده‌ده‌مه‌وه.
چواره‌م: ڕۆژو قه‌ڵغانه بۆ باوه‌ڕدار ئه‌یپارێزێت له ئاگرى دۆزه‌خ.
خواى په‌روه‌ردگار له‌فه‌رمووده‌یه‌كى قودسیدا فه‌رموویه‌تى: (إِنَّمَا الصِّيَامُ جُنَّةٌ يَسْتَجِنُّ بِهَا الْعَبْدُ مِنَ النَّارِ) صَحِيح الْجَامِع (4308)
واته: ڕۆژوو پارێزه‌ره‌و مرۆڤى موسڵمان خۆى پێ ده‌پارێزێت له ئاگر. وه فه‌رموویه‌تى: (مَنْ صَامَ يَوْمًا فِى سَبِيلِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ بَاعَدَ اللَّهُ وَجْهَهُ مِنْ جَهَنَّمَ سَبْعِينَ عَامًا) صَحِيح الْجَامِع(6331) .
واته: هه‌ركه‌سێك ڕۆژێك به‌ڕۆژوو بێت له‌پێناوى خوادا، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ده‌مووچاوى ئه‌و كه‌سه حه‌فتا(70) ساڵ دوور ده‌خاته‌وه له ئاگرى دۆزه‌خ.
پێنجه‌م: بۆنى ده‌مى ڕۆژووان له لاى خواى په‌روه‌ردگار له‌بۆنى میسك خۆشتره.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( وَالَّذِى نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطْيَبُ عِنْدَ اللَّهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ رِيحِ الْمِسْكِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (4328).
واته: سوێند بێت به‌و زاته‌ى كه نه‌فسى محمدى(صلی الله علیه وسلم) به‌ده‌سته بۆنى ده‌مى ڕۆژووانان له لاى خواى په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژى دواییدا خۆشتره له‌بۆنى میسك..
شه‌شه‌م: ئه‌وكه‌سه‌ى به ڕۆژوو ده‌بێت دووخۆشی بۆ هه‌یه.
خواى په‌روه‌ردگار له فه‌رمووده‌ى قودسیدا فه‌رموویه‌تى: (لِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ فَرْحَةٌ عِنْدَ فِطْرِهِ وَفَرْحَةٌ عِنْدَ لِقَاءِ رَبِّهِ) رَواهُ مُسْلِم (2763).
واته: بۆ ڕۆژووانان دوو خۆشى هه‌یه، كاتێك به‌ربانگ ده‌كاته‌وه‌و ڕۆژووه‌كه‌ى بشكێنێت ئه‌وا دڵخۆش ده‌بێت، وه كاتێك به خواى په‌روه‌ردگارى ده‌گاته‌وه له‌ڕۆژى دواییدا خۆش حاڵه به ڕۆژوو گرتنه‌كه‌ى.
حه‌وته‌م: په‌روه‌ردگار لاى مه‌لائیكه‌ته‌كان مه‌دحى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه پارشێوان هه‌ڵ ئه‌ستن و به‌ڕۆژوو ده‌بن.
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (إِنَّ اللَّه وَمَلاَئِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى الْمُتَسَحِّرِين) صَحِيح الْجَامِع (1844).
واته: به‌ڕاستى خواى په‌روه‌ردگار لاى مه‌لائیكه‌ته‌كان مه‌دحى ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه پارشێوان هه‌ڵ ده‌ستن بۆ به‌ڕۆژوو بوون، وه مه‌لائیكه‌ته‌كانیش داواى لێ‌خۆش بوونیان بۆ ده‌كه‌نء بۆیان ده‌پاڕێنه‌وه.
هه‌شته‌م: هۆكاره بۆ سڕینه‌وه‌ى تاوان و گوناه .
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (فِتْنَةُ الرَّجُلِ فِى أَهْلِهِ وَمَالِهِ وَجَارِهِ تُكَفِّرُهَا الصَّلاَةُ وَالصِّيَامُ وَالصَّدَقَةُ) رَواهُ الْبُخَارِيّ (1895) .
واته: تاقیكردنه‌وه‌ى پیاو له خێزانء ماڵء دراوسێكانیدا, نوێژ‌و ڕۆژوو خێر‌و ێه‌ده‌قه ده‌یسڕێته‌وه‌و لای ده‌بات و نایهێڵێت.
نۆیه‌م: پاڕانه‌وه‌ى ڕۆژووان قه‌بووڵه‌و وه‌لێم ده‌درێته‌وه.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (ثَلاَثُ دَعَوَاتٍ مُسْتَجَابَاتٍ: دَعْوَةُ الصَّائِمِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (3030).
واته: سىَ پاڕانه‌وه وه‌لێم ده‌درێنه‌وه: پاڕانه‌وه‌ى ڕۆژووانان.
ده‌یه‌م: ده‌رگایه‌ك له ده‌رگاكانى به‌هه‌شت تایبه‌ته به ڕۆژووانان(ئه‌وانه‌ى به‌ڕۆژوو ده‌بن).
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (إِنَّ فِى الْجَنَّةِ بَابًا يُقَالُ لَهُ الرَّيَّانُ، يَدْخُلُ مِنْهُ الصَّائِمُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، لاَ يَدْخُلُ مِنْهُ أَحَدٌ غَيْرُهُمْ يُقَالُ أَيْنَ الصَّائِمُونَ فَيَقُومُونَ، لاَ يَدْخُلُ مِنْهُ أَحَدٌ غَيْرُهُمْ، فَإِذَا دَخَلُوا أُغْلِقَ، فَلَمْ يَدْخُلْ مِنْهُ أَحَدٌ) رَواهُ الْبُخَارِيّ (1896) ومُسْلِم (2766).
واته: به یه‌كێك له‌ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌ووترێت: (الرَّيَّان) ته‌نها ڕۆژووانان لێوه‌ى ده‌چنه ژووره‌وه، له‌ڕۆژى دواییدا، جگه له ڕۆژووانان كه‌سى تر لێیه‌وه ناچێته‌ژووره‌وه، دواى چوونه ژووره‌وه‌ى ئه‌وان ده‌رگاكه دادهخرێتء كه‌سى تر لێیه‌وه ناچێته ژووره‌وه.
له‌كۆتایدا... ئه‌مه گوڵ بژێرێك بوو له فهزڵء گه‌وره‌یى پاداشتى ڕۆژوو گرتن.
ســـــــــــهرچاوه به‌هشت
وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمينَ
وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ أَجمَعين.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » به‌س بیخوینهوه رۆژو چهندگهورهیه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]