ئایا هەست بەئارامى ناكەیت كاتێك ئەنتەرنێت بۆ كارى چاكە بەكاردەهێنى و دووریت لەتاوان؟
بەرێ واللە ،،دەست خۆش برالە بابەتەکی جوان بوو
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئینتەرنێت دەروازەیەك بۆ تاقى كردنەوەى باوەڕ و ڕەوشت و ژیرى بهشی دووهم » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ئایا هەست بەئارامى ناكەیت كاتێك ئەنتەرنێت بۆ كارى چاكە بەكاردەهێنى و دووریت لەتاوان؟
بەرێ واللە ،،دەست خۆش برالە بابەتەکی جوان بوو
جوانه دهست خۆش
دةست خوش بو ئةم بابه ته
[ووتەى زانایانى پێشین]
*(باوكى حازم سەلەمەى كوڕى دینار) فەرمویەتى:
((هەركەسێك پەیوەندى نێوان خۆى و خواى چاك بكات ئەوە خواى پەروەردگار پەیوەندى نێوان ئەو مرۆڤەو خەڵكى چاك دەكات، وەبەپێچەوانەوە هەركەسێك پەیوەندى نێوان خۆى و خوا تێك بدات ئەو خواى پەروەردگار پەیوەندى نێوان ئەو و خەڵكى تێك دەدات.
وە ئەگەر خواى پەروەردگار یەكێكى خۆش بوێت ئەوە خەڵكیش ئەو كەسەیان خۆش دەوێت وەهەركەسێكیش خوا ڕقى لێ بێت ئەوە خەڵكیش ڕقیان لێ دەبێت.
*(معتمر كوڕى سلێمان) دەفەرموێت: ((مرۆڤ لەنهێنى شەودا تووشى تاوان دەبێت بەڵام كەڕۆژ بوویەوە كەساسى و داماوى تاوانەكەى پێوە ئاشكرایە)).
*(ابن الجوزي) دەفەرموێت: ((مرۆڤ زۆرجار تاوانێك بەنهێنى ئەنجام دەدات خوا پێى ناخۆشە، خواى گەورە ئەو تاوانە ئاشكرا دەكات ئەگەر دواى ماوەیەكى زۆریش بێت وەخەڵكیش باسى تاوانبارەكە دەكەن ئەگەر بەرچاویشیان نەكەوتبێت.
وە ڕەنگە هەندێك جار خواى پەروەردگار لەنێو خەڵكدا ئابڕووى مرۆڤى تاوانبار ببات بۆ ئەوەى هەرچى تاوانى هەیە ئاشكرابێت وەبۆ ئەوەى بزانرێت خواى پەروەردگار كردەوەى هیچ كەسێك وون ناكات تاوانبار بێت یان چاكەكار، خۆ ئەگەر چاكەكاریش بێت ئەوە خواى پەروەردگار چاكەى ئەو كەسە ئاشكرا دەكات بۆ ئەوەى خەڵكى خۆشیان بوێت)).
*(ابن الجوزي) دەفەرموێت: ((كردەوەى كەنارگیرى زۆرجار سەرئەنجام ئاشكرا دەبێت.چەندەها خواپەرست هەیە لەپەنهانى و نهێنى دا لەبەر سزاى خوا یان لەبەر گەورەى خوا واز لەئارەزووەكانى دەهێنێت بۆنى خۆشى چاكەى ئەو كەسە لەنێو خەڵكدا بڵاودەبێتەوە بێ ئەوەى بزانن ئەو كەسە لەكوێیە!!
وەهەرچەندە ئەو مرۆڤە لەتاوان دووربكەوێتەوە ئەوەندە بۆنى خۆشى چاكەكانى زۆرتر دەبن، وەهەندێ جار دواى مردنى پیاوێكى چاك بۆنى خۆشى هەر دەمێنێتەوە وەخەڵكى بەچاكە باسى دەكەن و ناوى دەبەن نموونەى زانایانى خواناس هەندێكیان دواى سەدساڵ لەمردنیان باس دەكرێن وەهەندێكى تریان ناویان هەر دەمێنێتەوە تاوەكو ڕۆژى دوایى بەپێى كردەوە چاكەكانیان.
بەڵام ئەگەر مرۆڤێك تاوانباربوو ئەوە بۆنى ناخۆشى تاوان بەنێو خەڵكدا بڵاودەبێتەوە تاوەكو خەڵكى ڕقیان لێ دەبێت)).
*(ابو الدرداء) دەفەرموێت: ((مرۆڤ تاوانێك دەكات لەنهێنى دا خواى پەروەردگار ڕق دەخاتە دڵى ئیماندارانەوە بەرامبەر بەو مرۆڤە بێ ئەوەى ئەو مرۆڤە هەست بكات)).
*(ابن الجوزي) دەفەرموێت: ((هەرچەندە مرۆڤ خواى پەروەردگار بەگەورە بزانێ و ڕێز لەپەرستشەكانى بگرێ ئەوەندەش خەڵك ئەو مرۆڤە بەگەورە دەزانن و ڕێزى لێ دەگرن)).
* * * *
[كۆتایى]
كەواتە ئەى ئیماندار ئەبێت ئاگادارى زیانەكانى ئینتەرنێت بیت بەڵام ئەمەش ماناى ئەوە نیە بۆ كاروبارى چاكەكارى بەهەمان تێڕوانین بۆى بڕوانین بەڵكو هەركەسێك تواناى هەبێت دەتوانێت لەكاروبارى بانگەوازو چاكەكاریدا بەكارى بهێنێ وەسوود لەئینتەرنێت وەربگرێ بەدوور لەهەر تاوانێك.
براى بەڕێزم بەچەند پرسیارێك ماڵئاوایت لێ دەكەم:
ئایا هەست بەدڵتەنگى و لاوازى ناكەیت كاتێك چاوت بڕیوەتە ئافرەتێكى ڕووت؟
ئایا هەست بەڕەشبینى و دوورى لەخوا ناكەیت كاتێك جنێو بەكەسێك دەدەیت؟
ئایا هەست بەبێزارى ناكەیت كاتێك چەند كاتژمێرێك بەبێ سوود كات لەئینتەرنێت بەسەر دەبەیت؟
بەپێچەوانەوە
ئایا هەست بەئارامى ناكەیت كاتێك ئەنتەرنێت بۆ كارى چاكە بەكاردەهێنى و دووریت لەتاوان؟
ئەمانەو چەندین پرسیارى تر كە پێویست دەكات بەهێمنى و ژیرى تێبفكرى و بەدواى وەڵامێكى دروست دا بگەڕێى بۆیان.
والسلام عليكم ورحمة الله وربكاته سهرچاوه بههشت
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ئینتەرنێت دەروازەیەك بۆ تاقى كردنەوەى باوەڕ و ڕەوشت و ژیرى بهشی دووهم » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]