دهست خۆش ماندوو نهبی بهردهوام به
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ته نهاجاريك بخوينه وه » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهست خۆش ماندوو نهبی بهردهوام به
دةست خؤش
دهسته كانت خۆش ماندونهبی
چیرۆكەكانى پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن لێیان
چیرۆكى چوارەم:
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ: « كَانَ رَجُلٌ يُسْڕفُ عَلَى نَفْسِهِ، فَلَمَّا حَضَرَهُ الْمَوْتُ، قَالَ: لِبَنِيهِ إِذَا أَنَا مُتُّ فَأَحْڕقُونِى ثُمَّ اطْحَنُونِى ثُمَّ ذَرُّونِى فِى الرِّيحِ، فَوَاللَّهِ لَئِنْ قَدَرَ عَلَىَّ رَبِّى لَيُعَذِّبَنِّى عَذَابًا مَا عَذَّبَهُ أَحَدًا، فَلَمَّا مَاتَ فُعِلَ بِهِ ذَلِكَ، فَأَمَرَ اللَّهُ الأَرْضَ فَقَالَ: اجْمَعِى مَا فِيكِ مِنْهُ، فَفَعَلَتْ فَإِذَا هُوَ قَائِمٌ، فَقَالَ: مَا حَمَلَكَ عَلَى مَا صَنَعْتَ، قَالَ: يَا رَبِّ، خَشْيَتُكَ، فَغَفَرَ لَهُ » أَخْرَجَهُ الْبُخَاڕيُّ (3481).
هاوەڵى خۆشەویست أَبِى هُرَيْرَةَ رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: پیاوێك هەبوو بێ ئاگاو غافڵ بوو لە نەفسى خۆى و بەردەوام بوو لەسەر تاوان و گوناهكارى، جا كاتێك كاتى مردنى نزیك بووەوە بە منداڵەكانى ووت: ئەگەر مردم بمسوتێنن پاشان بمدەن بەدەم بادا لە ڕۆژێكدا باى بێت، چونكە سوێند بەخوا ئەگەر پەروەردگارم بم دۆزێتەوەو تواناى بەسەرمدا هەبێت ئەوا سزادانێك سزام دەدات كە هیچ كەسێكى بەو شێوەیە سزا نەدابێت، وە كاتێك كە پیاوەكە مرد منداڵەكانى ئەو كارەیان ئەنجامدا، ئینجا خواى گەورە فەرمانى كرد بەزەوى فەرمووى: كۆى بكەرەوە چیت تێدایە، زەویش كۆى كردەوە پیاوەكە بەپێوە وەستا، خواى گەورە پێى فەرموو: چى واى لێكردى ئەم كارە بكەیت؟ پیاوەكەش ووتى: ئەى پەروەردگار ترسى تۆ ترسى سزاى تۆ خواى گەورەش لێى خۆشبوو.
چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا.
(1) هەندێك لە مرۆڤەكان ئەگەر چى لە دونیاشدا باوەڕ بەخواى گەورە ناهێنن، بەڵام دڵنیان كە پەروەردگار بەدەسەڵاتەو تواناى زیندوكردنەوەیانى هەیە.
(2) پێویستە موسڵمان لەسەرەمەرگدا وەسیەت بكات بۆ ماڵ و منداڵى.
(3) تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە، وە زیندو كردنەوەى بەندەكانى وە هەرشتێكى بوێت یەكسەر دەبێت) وە لە ئایەتێكدا دەفەرمووێت: {أَيَحْسَبُ الْإِنسَانُ أَلَّن نَجْمَعَ عِظَامَهُ * بَلَى قَادِرِينَ عَلَى أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُ} سورة القيامة(3-4)
واتە: ئایا مرۆڤەكان وادەزانن هەرگیز ئێسكەكانیان كۆ ناكەینەوە، بەڵێ، لەوەش زیاتر توانامان هەیە كە نەخشە وردەكانى سەر پەنجەكان بەدیبهێنینەوە.
(4) فەزڵ و گەورەیى ترسان لە خواى گەورە.
(5) بەخشندەیى ومیهرەبانى خواى پەروەردگار بەرامبەر بە بەندەكانى.
(6) كافر نەكردنى كەسێكى دەستنیشان كراو هەرچەندە ووتە یاخود كردارى كوفرى ئەنجام دابێت.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ته نهاجاريك بخوينه وه » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]