تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

14

مانوو نةبي جوانة
دةست خؤش

13

سوپاس دوارۆژ

12

سوپاس بەرێز دەستت خۆش

11

ههههههههههه ئەمنیش دەڵێم هەندێک سوپاس بۆ خوێندنەوەکەتان

10

شه‌ یدا نووسی:
Hussien_Kurdo نووسی:

جارێ تاقه‌تم نیه‌ بیخوێنمه‌وه‌
شه‌و ده‌یخوێنمه‌وه‌ به‌لام ده‌ست خۆش

هههههههههههههه والله من هه‌ ندێكم خوێنده‌وه‌به‌ڵام زه‌وقم نه‌ بو ته‌واوی كه‌م

9

شه‌ یدا نووسی:
Hussien_Kurdo نووسی:

جارێ تاقه‌تم نیه‌ بیخوێنمه‌وه‌
شه‌و ده‌یخوێنمه‌وه‌ به‌لام ده‌ست خۆش

هههههههههههههه والله من هه‌ ندێكم خوێنده‌وه‌به‌ڵام زه‌وقم نه‌ بو ته‌واوی كه‌م

8

Hussien_Kurdo نووسی:

جارێ تاقه‌تم نیه‌ بیخوێنمه‌وه‌
شه‌و ده‌یخوێنمه‌وه‌ به‌لام ده‌ست خۆش

هههههههههههههه والله من هه‌ ندێكم خوێنده‌وه‌به‌ڵام زه‌وقم نه‌ بو ته‌واوی كه‌م

7

سوپاس

6

پتر له چل ساڵ خه‌ڵكی ڕووی زه‌ویم پێكه‌ناند و پتر له‌وه‌ی ئه‌وان پێكه‌نین، خۆم گریام.


جاروبار به پاس، به میترۆ، شاره‌كه بگه‌ڕێ و سه‌یری خه‌ڵكی بكه، سه‌یری بێوه‌ژنان و منداڵانی هه‌تیو بكه. لانیكه‌م ڕۆژی جارێ به خۆت بڵێ: "منیش یه‌كێك له‌وانم!". تۆ یه‌كێك له‌وانی كچم! نه زیاتر!


من ده‌مرم و تۆ ده‌مێنیته‌وه. هیوادارم كه هه‌رگیز له هه‌ژاریدا نه‌ژیت. له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌دا چه‌كێكی سپیت بۆ ده‌نێرم. هه‌ر بڕێكت پێخۆشه تیایدا بینووسه و وه‌ریگره. به‌ڵام هه‌میشه كاتێ دوو فرانك خه‌رج ده‌كه‌ی، به خۆت بڵێ: "سێهه‌مین سكه هی من نییه، ئه‌مه ده‌بێ هی كه‌سێكی بێناو بێ كه ئیمشه‌و پێویستی به فرانكێكه."

ڕووتی، نه‌خۆشیی سه‌رده‌می ئێمه‌یه. من پیره‌مێردم و ڕه‌نگه قسه‌ی پێكه‌نیندار بكه‌م. به‌ڵام به ڕای من، جه‌سته‌ی ڕووتی تۆ ده‌بێ هی كه‌سێك بێ كه ڕۆحی ڕووتی ئه‌وت خۆش ده‌وێت. خراپ نییه كه بیر و هزری تۆ له‌م باره‌وه هی ده ساڵی پێش بێ: هی سه‌رده‌می داپۆشران، ئه‌م ده‌ ساڵه تۆ پیرتر ناكات. هه‌ر چۆنێ بێ هیوادارم تۆ دوایین كه‌س بی كه ده‌بێته دانیشتووی دوورگه‌ی ڕووتییه‌كان!

دڵ مه‌به‌سته به زێڕ و خشڵ، چونكوو گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی ئه‌م دنیایه هه‌تاوه و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌م ئه‌ڵماسه له ملی هه‌موو كه‌سێكدا ده‌دره‌وشێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێ دڵت به‌ست به هه‌تاوی ڕوومه‌تی پیاوێ، له‌گه‌‌ڵیا یه‌كدڵ به! به دایكتم وتووه كه له‌م باره‌وه نامه‌یه‌كت بۆ بنووسێ. ئه‌و ئه‌وین باشتر له من ده‌ناسێ، ئه‌و بۆ پێناسه و ڕاڤه‌كردنی یه‌كدڵی، شیاوتر له منه. له‌سه‌ر سه‌كۆدا، جگه له تیلمه‌یه‌ك حه‌ریری ته‌نك، شتێك لاشه‌ت داناپۆشێ. له‌به‌ر هونه‌ر، مرۆڤ ده‌توانێ ڕووتوقووت بچێته سه‌ر سه‌كۆكه و داپۆشراوتر و كیژتر بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام هیچ شت و هیچ كه‌سی تر له‌م جیهانه‌دا نییه كه شیاوی ئه‌وه بێ كه كچێ نینۆكی پێی له‌به‌ر ئه‌و ڕووت كاته‌وه.

chan jarek am namayam xwendotawa wam zaniwa yekam jara braste amozhgare zor gringy tedaya

dastt xosh bet hamisha sarkawto bet smile

5

ههههههههههههههه

4

سوپاس ساندی


منیش دوایە دەڵێم سوپاس حوسێن big_smile

3

neutral 
axxxxxxxxxxxxxxxxxx
shetekt  ber xstmawa
kasekm  am namaya  zo zo ba  mobilakae boe  le dadam
zor  hazm lae  bu

dast xoshh

2

جارێ تاقه‌تم نیه‌ بیخوێنمه‌وه‌
شه‌و ده‌یخوێنمه‌وه‌ به‌لام ده‌ست خۆش

1

هیوادارم هەمووی بخوێننەوە
جرالدین كچه‌كه‌م!
ئێره شه‌وه... شه‌وێكی نوئێل. له قه‌ڵا بچكۆلانه‌كه‌ی مندا، هه‌موو ئه‌م سه‌ربازانه به بێ چه‌ك خه‌وتوون، 9 براوخوشكه‌كه‌ت و ته‌نانه‌ت دایكتیش. به ئاسته‌م توانیم بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م باڵنده نووستووانه له‌ خه‌و بكه‌م، خۆم بگه‌یه‌نمه ئه‌م ژوورۆچكه نیمچه ڕووناكه، ئه‌م ژوورۆچكه‌یه‌ی كه وه‌ك ژووری پێش له‌ مه‌رگ وایه.

من له تۆ گه‌لێك دوورم، زۆر دوور... به‌ڵام چاوه‌كانم كوێر بن ئه‌گه‌ر ساتێك وێنه‌كه‌ی تۆ له چاوخانه‌كه‌ی مندا دوور كه‌نه‌وه. وێنه‌كه‌ت له‌وێ له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه، لێره‌ش له‌سه‌ر دڵی مندایه. به‌ڵام خۆت له‌كوێی؟ له‌وێ له پاریسی ئه‌فسوونگه‌ردا، له‌سه‌ر ئه‌و سه‌كۆ پڕشكۆیه‌ی شانۆخانه‌كه‌ی "شانزه‌‌لیزه" خه‌ریكی سه‌ماكردنی. ئه‌وه پێده‌زانم و وه‌ك بڵێی، له‌م بێده‌نگییه‌ی شه‌وگاره‌دا، ترپه‌ی هه‌‌نگاوه‌كانت ده‌بیسم و، له‌م شه‌وه‌زه‌نگه زستانییه‌دا، برووسكه‌ی ئه‌ستێره‌ی چاوه‌كانت ده‌بینم. بیستوومه نه‌خشی تۆ له‌م شانۆ پڕتیشك و پڕشكۆیه‌دا، نه‌خشی ئه‌و شاكچه‌ ئێرانییه‌یه كه بووه به دیلی خانی تاتار. شازده‌خاتوون به و سه‌ما بكه‌، ئه‌ستێره به‌ و بدره‌وشێوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قاقای په‌سنكه‌ری ته‌ماشاكه‌ران و بۆنی سه‌رخۆشكه‌ری ئه‌و گوڵانه‌ی كه بۆتیان ناردووه، ده‌رفه‌تی وشیارییان به‌ تۆ دا، له سووچێكدا دانیشه، نامه‌كه‌م بخوێنه‌وه و گوێ ڕایه‌ڵه‌ بۆ ده‌نگی باوكت.

من باوكی تۆم جرالدین! من "چارلی چاپلین"م. كاتێك منداڵ بووی، شه‌وانێكی دوورودرێژ له سه‌رینت داده‌نیشتم و چیرۆكم بۆت ده‌گێڕایه‌وه: چیرۆكی "جوانه نووستووه‌كه له دارستانه‌كه‌دا"، چیرۆكی "ئه‌ژدیها بێداره‌كه له ده‌شته‌كه‌دا". خه‌و كه ده‌زییه چاوه پیره‌كانم لۆمه‌م ده‌كرد و پێم ده‌وت (بڕۆ من له خه‌ونی كچه‌كه‌مدا نووستووم). خه‌ونم ده‌بینی جرالدین، خه‌ون... خه‌ونی به‌یانیی تۆ، خه‌ونی ئه‌وڕۆی تۆ! كچێكم ده‌بینی له‌سه‌ر سه‌كۆدا، فریشته‌یه‌كم ده‌بینی له ئاسماندا، كه هه‌ڵپه‌ڕكێ و سه‌مای ده‌كرد و گوێم له ته‌ماشاكه‌ران بوو كه ده‌یانوت: "ئه‌و كچه‌یه ده‌بینن؟ ئه‌مه هه‌ر ئه‌و كچه‌ی لێبووك (ده‌لقه‌ك، clown)ه پیره‌كه‌یه! ناوه‌كه‌تان له‌بیره؟ چارلی!"

به‌ڵێ، من چارلیم. من له لێبووكه پیره‌یه‌ك به‌ولاوه هیچی تر نیم. ئه‌مڕۆ نۆره‌ی تۆیه. سه‌ما بكه!

سه‌ما بكه‌! من به‌و شه‌رواڵه ده‌ڵپه دڕاوه سه‌مام كرد و، تۆ له به‌رگی حه‌ریری شازاده‌كاندا سه‌ما ده‌كه‌ی. ئه‌م سه‌مایانه‌ و له‌وانه‌ش زیاتر، ده‌نگی چه‌پڵه‌لێدانی ته‌ماشاكه‌ران، جاروبار ده‌تبه‌نه كه‌شكه‌شه‌ی ئاسمانه‌وه. بڕۆ! بڕۆ بۆ ئه‌وێش! به‌ڵام تاونه‌تاویش وه‌ره‌وه سه‌ر زه‌وی و سه‌یری ژیانی خه‌ڵكی بكه: ژیانی سه‌ماچییه‌ گه‌ڕیده‌كانی كۆڵانه تاریكه‌كان كه به سكی برسی و لاقی له‌‌رزۆك كه له‌به‌ر هه‌ژاری ده‌هه‌ژێن و هه‌ڵده‌په‌ڕن و سه‌ما ده‌كه‌‌ن. من یه‌کێك له‌مانه بووم جرالدین! له‌و شه‌وانه‌دا، له‌و شه‌وانه‌دا كه شه‌وانی ئه‌فسانه‌ییی منداڵیی تۆ بوون و به لایه‌لایه‌ی حه‌كایه‌ته‌كانی من ده‌چوویه خه‌و، من دیسانه‌وه‌ش بێدار ده‌مامه‌وه و سه‌یری ڕوومه‌تی تۆم ده‌كرد. ترپه‌ی دڵتم ده‌ژمارد و، له‌ خۆم ده‌مپرسی: چارلی! ئاخۆ ئه‌م بێچووه پشیله‌یه قه‌ت ده‌تناسێته‌وه؟.

تۆ من ناناسی جرالدین! له‌و شه‌وه دوورانه‌دا، به‌س چیرۆكم بۆت گێڕایه‌وه، به‌ڵام چیرۆكی خۆمتم قه‌ت بۆ باس نه‌كرد. ئه‌مه‌ش به‌سه‌رهاتێكه شیاوی گوێ‌لێگرتن: چیرۆكی ئه‌و لێبووكه برسییه‌ی كه له بێبایه‌خترین گه‌ڕه‌كه‌كانی له‌نده‌ندا گۆرانیی ده‌وت و سه‌مای ده‌کرد و خێری كۆ ده‌كرده‌وه. ئه‌مه‌یه چیرۆكی من. من تامی برسییه‌تیم چێژتووه. من ئازاری بێخانومانیم كێشاوه و زێده‌تر له‌مانه‌ش، من ئازاری سووكایه‌تی پێكرانی ئه‌و لێبووكه گه‌ڕیده‌یه‌ی كه ئۆقیانووسێ له ڕۆحبه‌رزی له دڵیا شه‌پۆل ده‌دا، به‌ڵام سكه‌ی خێری ڕێبوارێ خۆپه‌رست وشكی ده‌كاته‌وه، هه‌ست پێكردووه. به گشت ئه‌مانه‌وه، من زیندووم و له زیندووان، پێش له‌وه‌ی بمرن نابێ باسێ بكرێ. چیرۆكی من به‌ كه‌ڵكی تۆ نایه، با له تۆ بدوێین! پاشناوی تۆ، ناوی منه: چاپلین! هه‌ر به‌م ناوه، پتر له چل ساڵ خه‌ڵكی ڕووی زه‌ویم پێكه‌ناند و پتر له‌وه‌ی ئه‌وان پێكه‌نین، خۆم گریام. جرالدین! له‌و دنیایه‌ی كه تۆی تیا ده‌ژیت، ته‌نیا هه‌ڵپه‌ڕكێ و مۆسیقا نییه.

نیوه‌شه‌و كاتێ له هۆڵی پڕشكۆی شانۆخانه‌كه دێیته ده‌ره‌وه، ئه‌و په‌سنكه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندانه یه‌كسه‌ر له‌بیر به‌ره‌وه، به‌ڵام حاڵی ئه‌و شۆفیر تاكسییه‌ی كه تۆ ده‌گه‌یه‌نێته‌وه ماڵ، بپرسه، حاڵی ئافره‌ته‌كه‌شی بپرسه... و ئه‌گه‌ر دووگیان بوو و ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌کی بۆ كڕینی جلوبه‌رگی منداڵه‌كه‌ی نه‌بوو، چه‌كێ ڕاكێشه و به دزییه‌وه بیخه‌ره گیرفانی مێرده‌كه‌یه‌وه. به نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆم له بانكی پاریسدا فه‌رمانم داوه ته‌نیا به‌مجۆره خه‌رجانه‌ی تۆ، بێ لێپرسینه‌وه قایل بێ، به‌ڵام بۆ خه‌رجه‌كانی‌ تر ده‌بێ لیسته‌ی خه‌رج بنێری. جاروبار به پاس، به میترۆ، شاره‌كه بگه‌ڕێ و سه‌یری خه‌ڵكی بكه، سه‌یری بێوه‌ژنان و منداڵانی هه‌تیو بكه. لانیكه‌م ڕۆژی جارێ به خۆت بڵێ: "منیش یه‌كێك له‌وانم!". تۆ یه‌كێك له‌وانی كچم! نه زیاتر!

هونه‌ر، پێش له‌وه‌ی دوو باڵ بۆ فڕین بداته مرۆڤ، زۆرجار دوو لاقه‌كه‌شی ده‌شكێنێ. كاتێ گه‌یشتیته ئه‌وێی كه ساتێ خۆت بانتر له بینه‌رانی سه‌ماكه‌ی خۆت بزانی، هه‌ر ئه‌و ساته سه‌كۆكه به‌جێ بێڵه و به یه‌كه‌مین تاكسی خۆت بگه‌یه‌نه ده‌وروبه‌ری پاریس. من ئه‌وێ باش ده‌ناسم. له‌مێژه ئه‌وێ بێشكه‌ی به‌هاریی قه‌ره‌جه‌کان بووه. له‌وێ سه‌ماچییانێكی وه‌ك خۆت ده‌بینی. جوانتر له تۆ، گورجوگۆڵتر له تۆ و ڕۆحبه‌رزتر له‌ تۆ. له‌وێ تیشكی كوێركه‌ری تیشكهاوێژه‌كانی شانۆخانه‌كه‌ی "شانزه‌لیزه" له ئارادا نییه. تیشكهاوێژه‌كانی سه‌ماچییه‌ قه‌ره‌جه‌كان، ته‌نیا تیشكی مانگه‌شه‌وه. سه‌یر كه! باش سه‌یر كه! ئاخۆ باشتر له تۆ هه‌ڵناپه‌ڕن و سه‌ما ناكه‌ن؟ دانی پێدا بنێ كچم! هه‌میشه كه‌سێك هه‌یه كه باشتر له تۆ سه‌ما ده‌كا! هه‌میشه كه‌سێك هه‌یه كه باشتر له تۆ لێده‌دا.

وه ئه‌وه‌ش بزانه كه له بنه‌ماڵه‌ی چارلیدا قه‌ت كه‌سێك هێنده‌ ده‌مه‌وه‌ر نه‌بووه كه به گالیسكه‌چییه‌ك، یان سواڵكه‌رێكی قه‌راخی ڕووباری "سن"، جنێوێ بدات.

من ده‌مرم و تۆ ده‌مێنیته‌وه. هیوادارم كه هه‌رگیز له هه‌ژاریدا نه‌ژیت. له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌دا چه‌كێكی سپیت بۆ ده‌نێرم. هه‌ر بڕێكت پێخۆشه تیایدا بینووسه و وه‌ریگره. به‌ڵام هه‌میشه كاتێ دوو فرانك خه‌رج ده‌كه‌ی، به خۆت بڵێ: "سێهه‌مین سكه هی من نییه، ئه‌مه ده‌بێ هی كه‌سێكی بێناو بێ كه ئیمشه‌و پێویستی به فرانكێكه."

به دواگه‌ڕانێك پێویست نییه. گه‌ر بته‌وێ ئه‌م پێویستمه‌نده بێناوانه له هه‌موو شوێنێكدا ده‌دۆزیته‌‌وه. ئه‌گه‌ر له پاره‌ و سكه له‌گه‌ڵ تۆ ده‌دوێم، بۆ ئه‌وه‌یه كه له هێزی فریو و ئه‌فسوونی ئه‌م منداڵانی شه‌یتانه چاك ئاگادارم. من سه‌رده‌مێكی درێژ له سركدا ژیاوم و هه‌میشه و هه‌ر سات له‌به‌ر ئه‌و په‌ته‌وانانه‌ی له‌سه‌ر په‌تێكی زۆر ناسكدا ڕێ ده‌كه‌ن، په‌شێو بووم. به‌ڵام ئه‌م ڕاستییه به تۆ بڵێم كچم: "خه‌ڵكی له‌سه‌ر زه‌ویی پته‌و، زۆرتر له په‌ته‌وانانی سه‌ر په‌تی ناپته‌و داده‌كه‌ون و هه‌ره‌س ده‌‌هێنن."

ڕه‌نگه شه‌وێ وریجه‌ی گرانباییترین ئه‌ڵماسی ئه‌م دنیایه فریوت بدات. ئه‌و شه‌وه ئه‌م ئه‌ڵماسه ده‌بێته په‌تی پچڕۆكی تۆ و داكه‌وتن و هه‌ره‌سهێنانت مسۆگه‌ر ده‌بێ. ڕه‌نگه ڕۆژێ ڕوومه‌تی جوانی شازاده‌یه‌ك فریوت بدات، ئه‌و ڕۆژه ده‌بییه په‌ته‌وانێكی ناشاره‌زا و په‌ته‌وانه ناشاره‌زاكان هه‌میشه‌ داده‌كه‌ون.

دڵ مه‌به‌سته به زێڕ و خشڵ، چونكوو گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی ئه‌م دنیایه هه‌تاوه و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌م ئه‌ڵماسه له ملی هه‌موو كه‌سێكدا ده‌دره‌وشێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێ دڵت به‌ست به هه‌تاوی ڕوومه‌تی پیاوێ، له‌گه‌‌ڵیا یه‌كدڵ به! به دایكتم وتووه كه له‌م باره‌وه نامه‌یه‌كت بۆ بنووسێ. ئه‌و ئه‌وین باشتر له من ده‌ناسێ، ئه‌و بۆ پێناسه و ڕاڤه‌كردنی یه‌كدڵی، شیاوتر له منه. له‌سه‌ر سه‌كۆدا، جگه له تیلمه‌یه‌ك حه‌ریری ته‌نك، شتێك لاشه‌ت داناپۆشێ. له‌به‌ر هونه‌ر، مرۆڤ ده‌توانێ ڕووتوقووت بچێته سه‌ر سه‌كۆكه و داپۆشراوتر و كیژتر بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام هیچ شت و هیچ كه‌سی تر له‌م جیهانه‌دا نییه كه شیاوی ئه‌وه بێ كه كچێ نینۆكی پێی له‌به‌ر ئه‌و ڕووت كاته‌وه.

ڕووتی، نه‌خۆشیی سه‌رده‌می ئێمه‌یه. من پیره‌مێردم و ڕه‌نگه قسه‌ی پێكه‌نیندار بكه‌م. به‌ڵام به ڕای من، جه‌سته‌ی ڕووتی تۆ ده‌بێ هی كه‌سێك بێ كه ڕۆحی ڕووتی ئه‌وت خۆش ده‌وێت. خراپ نییه كه بیر و هزری تۆ له‌م باره‌وه هی ده ساڵی پێش بێ: هی سه‌رده‌می داپۆشران، ئه‌م ده‌ ساڵه تۆ پیرتر ناكات. هه‌ر چۆنێ بێ هیوادارم تۆ دوایین كه‌س بی كه ده‌بێته دانیشتووی دوورگه‌ی ڕووتییه‌كان!

ده‌زانم كه باوكان و منداڵان هه‌موو كاتێ شه‌ڕێكی به‌رده‌وامیان پێكه‌وه هه‌یه. له‌گه‌ڵ من، له‌گه‌ڵ هزره‌كانم شه‌ڕ بكه كچم. من حه‌زم له منداڵانی ملكه‌چ نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مووه‌دا پێش له‌وه‌ی، فرمێسكه‌كانم ئه‌م نامه‌یه ته‌ڕ كه‌ن، ده‌مه‌وێ هیوایه‌ك به خۆم بده‌م: ئیمشه‌و شه‌وی نوئێله، شه‌وی په‌رجووه! هیودارم په‌رجوو (معجزه‌)‌یه‌ك ڕوو بدات، تا تۆ ئه‌وه‌ی كه من به‌ڕاستی ده‌مویست بڵێم لێی تێبگه‌ی.

چارلی ئیدی پیر بووه جرالدین. دره‌نگ یان زوو ده‌بێ له باتیی ئه‌و كراسی سه‌ماكردنانه ڕۆژێكیش به‌رگی ماته‌م له‌به‌ر كه‌ی و بێیته سه‌ر گڵكۆكه‌م. نامه‌وێ بكه‌ویته ئه‌ركه‌وه.

به‌س جاروبار ڕوومه‌تت له ئاوێنه‌یه‌کدا سه‌یر بكه، له‌وێش من ده‌بینیته‌وه. خوێنی من له خوێنبه‌ره‌كانی تۆدایه. هیوادارم ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه خوێن له خوێنبه‌ره‌كانی مندا وشك ده‌بێ، چارلی، باوكت، له‌بیر نه‌به‌یته‌وه. من په‌ری نه‌بووم، به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه‌ی كه له توانامدا ‌بوو، هه‌وڵم دا مرۆڤ بم. تۆش هه‌وڵێ بده. ڕوومه‌تت ڕ‌اده‌مووسم.

سویسرا، دووه‌مین كاتژمێر له 8767 كاتژمێری ساڵی 1963

س: لە فەیسبووکی سیروان هینام