تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده سة خوش بابه تيكى جوانة

1

ڕۆژووان بە چی بەربانگ دەكاتەوە ؟
پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم هانى ڕۆژوووانان دەدات بە خورما بەربانگ بكەن، ئەگەر خورمایان دەست نەكەوت بە ئاو، ئەمەش لە تەواوى بەزەیی و سور بوونیەتى صلى الله عليه وسلم لەسەر ئوممەتەكەى و ئامۆژگارى كردنیان.
پەروەردگارى هەموو عالەم ئەو زاتەى (محمد)ى صلى الله عليه وسلم ناردووە، وەك ڕەحمەتێك بۆ خەڵك دەفەرمووێ: [ لَقَدْ جَاءكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ ] (التوبة: 128)، چونكە بە پێدانى شتێكى شیرین بەلەش لەكاتى بەتاڵ بوونى گەدە، زیاتر واى لێ دەكات ئەو خواردنە وەربگرێت و ئەندامەكانى سودى لێ وەربگرن، بە تایبەت لەشی ساغ، پێی بەهێز دەبێت بەڵام سەبارەت بە ئاو: لەبەر ئەوەى لەش تووشی جۆرێك لە ووشكى دەبێت بەهۆى ڕۆژووەوە، ئەگەر بە ئاو تەڕ بێت زیاتر سوود وەردەگرێت لە خواردنەكە.
ئەوەش بزانە ئەى بەندەى گوێڕایەڵ كە خورما بەرەكەت و تایبەتمەندى هەیە. هەروەها ئاویش. لە كاركردنە سەر دڵەكان و پاك كردنەوەیان، ئەوەش جگە لەو كەسانە نەبێ كە شوێن كەوتووى سوننەتن كەسی تر نایزانێت.
لە (أنس) ى كوڕى (مالك) ەوە رضي الله عنه دەگێڕنەوە دەفەرمووێ: " كَانَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم يُفْطِرُ عَلَي رَطِابَاتٍ قَبْلَ أنْ يُصَلي، فَإنْ لم يَكُنْ رَطِابَاتٍ، فَتَمْراتٍ، فَإِنْ لم يَكُنْ تَمْرَاتٍ حَسَا حَسَواتٍ مِنْ مَاء " (1)
واتە: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەر بانگى دەكرد بە چەند خورمایەكى تەڕ پێش ئەوەى نوێژ بكات، جا ئەگەر خورماى تەڕ نەبووایە، بە هەر خورمایەكى تر بەربانگى دەكرد، بەڵام ئەگەر خورماى هەر دەست نەكەوتبایە چەند قومێك ئاوى دەخواردەوە.
[رِۆژووان چی دەڵێن لە كاتى بەربانگ كردندا ؟ ]
براى ڕۆژووان بزانە ـ خواى پەروەردگار ئێمە و تۆش سەركەوتوو بكات بۆ شوێنكەوتنى سوننەتەكانى پێغەمبەركەمان صلى الله عليه وسلم ـ كە پاڕانەوەیەكت بۆ هەیە و وەڵامیش دەدرێتەوە، جا بە دەستى بێنە وەكو هەلێك، بشپاڕێرەوە و دڵنیابە بە وەڵام دانەوەى، ئەوەش بزانە خواى پەروەردگار وەڵامى پاڕانەوەى دڵی بێ ئاگا و دڵ ڕۆیشتوو ناداتەوە، وە لێی بپاڕێرەوە ئەوەى ئەتەوێ لە پاڕانەوەى چاك، بەڵكو چاكەى دونیا و دواڕۆژیشت بە دەست بێنى.
لە (أبو هريرة) وە رضي الله عنه دەگێڕنەوە فەرموویەتى: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ: " ثَلاثُ دَعَواتٍ مُسْتَجَابَاتٍ: دَعْوَةُ الصَّائِمِ، وَدَعْوَةُ المَظْلُومِ، وَدَعْوَةُ المُسَافِڕ " (2)
واتە: سێ پاڕانەوە هەن وەڵام دەدرێنەوە: پاڕانەوەى ڕۆژووان و پاڕانەوەى ستەم لێكروا و پاڕانەوەى رێبوار.
ئەو پاڕانەوەى كە ڕەت ناكرێتەوە لە كاتى بەربانگ دایە لەبەر فەرموودەى (أبو هريرة‌) رضي الله عنه لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم كە دەفەرمووێ: " ثَلاثٌ لا تُرَدُّ دَعْوَتَهُم: الصَّائِمُ حِيْنَ يُفْطِرُ، وَالإمَامُ العَادِلُ، وَدَعْوَةُ المَظْلُومِ "(3)
واتە: سێ كەس پاڕانەوەكانیان ڕەت ناكرێتەوە: ڕۆژووان لە كاتى بەربانگ كردنیاندا، و پێشەواى دادپەروەر، و پاڕانەوەى ستەم لێكراو.
وە لە (عبد الله) ى كوڕى (عمر) ى كوڕى (عاص) ەوە رضي الله عنه دەگێڕنەوە فەرموویەتى: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى:" إِنَّ لِلصَّائِمِ عِنْدَ فِطْڕهِ لَدَعْوَةٌ مَا تُرَدُّ " (4)واتە: ڕۆژووان لە كاتى بەربانگیدا پاڕانەوەیەكى هەیە، هەرگیز ڕەت ناگرێتەوە.
وە باشترین پاڕانەوەش، ئەو پاڕانەوەیە كە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم
لە كاتى بەربانگ دا دەیفەرموو:" ذَهَبَ الظَّمَأ وَابْتَلَّت العُرُوقُ، وَثَبَتَ الأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللهُ " (5)
واتە: تیونوێتى نەما قورگ تەڕ بوو، پاشان پاداشتیشمان جێگیر بوو بەویستى خوا.
============سارچاوه‌ به‌ هشت