تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

http://www.kurdupload.com/images/T7AuV3r71313788845/01806120149_125089640878033_477179_7814930_o.jpg





خوشه‌ویستان، وه‌كو بیر خسته‌وه‌یه‌ك پيم خؤشه‌ ئه‌م بابه‌ته‌تان پيشكه‌ش بكه‌م، چونكه ‌په‌یوه‌ندی به‌كاريكه‌وه ‌هه‌یه ‌ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ‌خاوه‌نه‌كه‌ی ته‌فیق بدات، ئه‌وه ‌پاداشتيكی زؤر گه‌وره‌ی ده‌ست ده‌كه‌ويت، كاره‌كه‌ش ته‌نها له‌ماوه‌ی ده‌ رؤژدا ده‌بيت ئه‌نجام بدريت‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ ،القصص٦٨

خوای گه‌وره‌ئه‌م ده ‌شه‌وه‌ی هه‌لبژاردوه ‌له‌مانگی ره‌مه‌زاندا و، تایبه‌تی كردوه‌ به‌ئه‌جرو پاداشتيكی زؤر، ده‌با هه‌موومان ببینه ‌كريكاريكی ماندوو نه‌ناس ، وه‌ كاركه‌ به‌جوانترین شيوه‌و، به‌دلسؤزیه‌وه ‌ئه‌نجامی بده‌ین، چونكه‌ پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم زیاتر خؤی ماندوو ده‌كرد له‌م ده‌ شه‌وه‌دا، دایكی ئیمانداران عائیشه‌ خوا لئ ی رازی بيت ده‌فه‌رمويت كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يجتهد في العشر الأواخر ما لا يجتهد في غيره ،رواه مسلم

وه ‌ئه‌و شه‌وانه‌ی زيندوو ده‌كرده‌وه ‌به‌جؤره‌ها به‌رستش، وه‌كو نويژ و زیكر و خويندنه‌وه‌ی قورئانی پیرؤز ، دایكی ئیمانداران عائیشه‌ خوا لئ ی رازی بيت ده‌فه‌رمويت كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا دخل العشر أحيا الليل ، وأيقظ أهله ، وجَدَّ وشد المئزر ،رواه مسلم

وه‌خيزانه‌كانی هه‌لده‌سان بؤ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وانه ‌زیندوو بكه‌نه‌وه ‌به‌نويژ و زیكر، ئبنو ره‌جه‌ب ئه‌فه‌رمويت ولم يكن النبي صلى الله عليه وسلم إذا بقي من رمضان عشرة أيام يدع أحدا من أهله يطيق القيام إلا أقامه

وه ‌پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌م ده‌شه‌وه‌دا دوور ده‌كه‌وته‌وه‌ له‌جووت بوون له‌گه‌ل خيزانه‌كانی، وه‌به‌رده‌وام ده‌بوو له‌سه‌ر مانه‌وه‌ له‌مزگه‌وت تا وه‌فاتی كرد، له‌سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتوه‌، له‌دایكی ئیماندارانه‌وه ‌عائیشه‌ خوا لئ ی رازی بيت كان يعتكف في العشر الأواخر من رمضان حتى توفاه الله ، ثم اعتكف أزواجه من بعده

ئه‌مه ‌هه‌مووی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ‌به‌ته‌واوه‌تی كاتی خؤی ته‌رخان بكات بؤ په‌رستش و، دوور بكه‌ويته‌وه ‌له‌هه‌موو ئیش و كاری دونیا و، بؤ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه ‌پیرؤزه‌ی ده‌س كه‌ويت، كه‌پاداشته‌كه‌ی گه‌وره‌تر و چاكتره‌ له‌كاركردن‌ له‌ماوه‌ی هه‌زار مانگ، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رمويت لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ،القدر٣

له‌و شه‌وه‌دا خوای گه‌وره ‌ئه‌ندازه‌ی سالی داهاتوو ده‌کيشئ له‌دانی رزق و رؤزی و مردن و ئه‌جه‌ل، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رمويت فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ،الدخان٤

وه‌خوای گه‌وره ‌زانینی كاتی ئه‌م شه‌وه‌ی شاراوه‌كردوه ‌له‌سه‌ر به‌نده‌كانی، بؤ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌رستش بكه‌ن و، كاری زیاتر بكه‌ن


خؤشه‌ویستان، ئه‌و شه‌وه‌ گه‌وره‌یه ‌له ‌ده‌ شه‌وی كؤتایی مانگی ره‌مه‌زانه‌، بؤیه‌ جئ ی خؤیه‌تی كه‌وا هه‌ول و كؤششی خؤمان زیاد بكه‌ین له‌و ده ‌شه‌وه‌دا له‌شه‌و نويژ و قورئان خويندن و زیكر و دوعا كردن، به‌تایبه‌ت ئه‌و دوعایه‌ی كه‌خؤشه‌ویستمان پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فيری عائیشه‌ی دایكی ئیماندارانی كردوه‌ له‌و شه‌وانه‌دا بیلیت، كه‌بریتیه‌له‌م دوعایه‌ اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عني ،رواه أحمد وغيره

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين