[size=16]رۆژی (26/8) له‌یاریگای یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێرله هاوینه‌هه‌واری پیرمام لقی هه‌ولێری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یاری كۆتایی خولی جامی برایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو تیپی یانه‌كانی بروسك و برایه‌تی ئه‌نجامدا،سه‌ره‌تایی تایمی یه‌كه‌می یاریه‌كه هه‌ردوو تیپ هێرشی مهترسیناكیان بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر ده‌كرد تا خوله‌كی (109 یارییه‌كه یاریزان و كاپتنی یانه‌ی برایه‌تی( میران كه‌ریم) گۆڵێكی به‌لێدانی سه‌ر تۆمار كرد‌و تیپی یانه‌ی برایه‌تی پێشخست و هه‌ر دوای ده خولهك به‌هۆی گه‌رم گوڕی یارییه‌كه یاریزانی یانه‌ی بروسك ( كارزان عه‌بدوڵڵا) گۆڵی یه‌كسانی له خوله‌كی (209 بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد،تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌ئه‌نجامی (1-1) ته‌واو بوو دوای له‌ده‌ست دانی چه‌ندین هه‌لی ئاسن ومه‌ترسیدار،له سه‌ره‌تایی تایمی دووه‌می یارییه‌كه یانه‌ی بروسك زیاتر لهناوهێلی سزای یانه‌ی برایه‌تی ده‌بیندران ئه‌م جوله‌و پاڵه‌په‌ستۆی یانه‌ی بروسك له خوله‌كی (569 یارییه‌كه گۆڵێكی لێ به‌رهه‌مهات له‌رێگای یاریزان (حسێن عه‌لی) كه هه‌ردوای تۆماركردنی گۆڵه‌كه یاریزانانی یانه‌ی برایه‌تی ره‌خنه‌یان له ناوبژیوانی یاریه‌كه گرت به‌بیانوی گۆڵه‌كه ( ئۆف ساید) بوو به‌ڵام ناوبژیوان گۆڵه‌كه ئه‌ژمار كرد و یانه‌ی بروسك پێشكه‌وت وئه‌نجامی یاریه‌كه تا خوله‌كی (77) بۆ یانه‌ی بروسك بوو ، به‌ڵام یاریزانی یانه‌ی برایه‌تی ( رێمان خالید) به‌سه‌رێكی جوان گۆڵی یه‌كسان بوونی بۆ یانه‌ی برایه‌تی تۆمار كرد ویارییه‌كه له‌كاتی یاسای به ئه‌نجامی (2-2) كۆتا هات ، به‌لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه یانه‌ی برایه‌تی به ئه‌نجامی (4-2) یارییه‌كه‌ی برده‌وه بوه پادشای جامی یانه‌كانی هه‌ولێر جێگای ئاماژه پێكردنه جگه له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خوله‌كه وا بڕیاره تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای مه‌رجانه‌وه گه‌شتی وڵاتی قوبرسی مسۆگه‌ركرد.
له‌كۆتاییشدا خه‌ڵاتی هه‌ردوو تیپی یه‌كه‌م و دووه‌م و ناوبژیوانانی یاری كۆتایی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرا.
خه‌ندان[/size]