تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » وته‌ » ســــوقــڕات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[center][size=16]گه‌نجێك چو بۆلای سوقرات وتی مامۆستا زانیارم فێربكه‌ ئه‌ویش ده‌ستی گرت و بردیه‌ لای ئاوێك سه‌ری كرد به‌ ئاوه‌كه‌دا تا ته‌واو هه‌ناسه‌ی لێبرا وپاشان به‌ریدا دوای كه‌مێك گه‌نجه‌كه‌ هاته‌وه‌ سه‌ر خۆی به‌ هه‌ناسكه‌ بركێوه‌ ووتی مامۆستا من ته‌نها ووتم زانستم فێركه‌ نه‌ك بم خنكێنه‌ سوقراتیش ووتی ئه‌وكاته‌ی سه‌رت له‌ ئاوه‌كه‌دابوو هه‌موو هیوایه‌كت چی بوو ، گه‌نجه‌كه‌
ووتی تۆزێك هه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خنكێم ،سوقڕاتیش ووتی ده‌ی تائه‌وئه‌ندازه‌یه‌ش عاشق نه‌بی بۆ زانست و زانیاری هیچ كات فێرنابیت و نابی به‌زانا وه‌ئه‌مه‌ش وانه‌ی یه‌كه‌مته‌.
بێده‌نگى و قسه‌كردن له‌كاتى خۆيدا زيره‌كى و هۆشمه‌ندييه‌*
به‌خته‌وه‌ر كه‌سێكه‌ له‌هه‌ر خه‌تايه‌ك كه‌ده‌يكات ئه‌زمونێكى تازه‌ به‌ده‌ست بهێنێت*
* هه‌ركات ته‌واوى به‌لاو ئاره‌زوه‌كانى مرۆف له‌شوێنێكدا كۆبكرێته‌وه‌و به‌سه‌ر خه‌لكى دا دابه‌شى بكه‌ن، به‌دبه‌ختترين كه‌س چونكه به‌شى خۆى ده‌بينێت له‌به‌شى پێشوى رازى ده‌بێت و له‌سكالاكردن ده‌مى داده‌خات و راده‌وه‌ستێت ‌
* ئه‌گه‌ر بێده‌نگيت و خه‌لكى ده‌تهێنه‌ قسه‌كردن چاكتر وايه هه‌ر‌ بێده‌نگ بيت
 
ئه‌گێڕنه‌وه‌ که‌ جارێک سوقرات ناسیاوێکی ده‌بینێت که‌ به‌ پڕتاو هاتبوو بۆ لای زۆر به‌گه‌رمه‌وه‌  هه‌واڵێک به‌ سوقرات بگه‌یه‌نێت . ناسیاوه‌که‌ به‌سوقراتی ووت :
ئه‌و هه‌واڵه‌ت بیستووه‌ که‌من بیستوومه‌ ده‌رباره‌ی یه‌کێک قوتابی یه‌کانت ...؟؟؟
سوقرات پێی ووت : چرکه‌یه‌ک چاوه‌ڕی به‌  پێش ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌م پێ بڵێیت حه‌ز ده‌که‌م تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی بچووکت به‌ فلته‌ر پێ بکه‌م ئه‌بێت تیایدا ده‌رچیت  ،که‌پێی ده‌ڵێن سێ فلته‌ری :
پیاوه‌که‌ سه‌ری سووڕما ووتی سێ فلته‌ری ....؟؟؟
سوقرات ووتی : به‌ڵێ سێ فلته‌ری ...بۆ ئه‌وه‌ی به‌و فلته‌ره‌دا بزانم ئه‌وه‌ی ده‌یڵێیت ڕآسته‌ یان نا .
فلته‌ری یه‌که‌م :.... فلته‌ری  ڕاستی یه‌
ئایا تۆ دڵنیایت له‌و هه‌واڵه‌ که‌ ڕاسته‌ ....؟؟؟؟
پیاوه‌که‌ ووتی : نه‌خێر منیش بیستوومه‌ ...!!
سوقرات ووتی باشه‌ که‌واته‌ تۆ هیچ دڵنیانیت له‌ ڕاستی و درۆی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ نیازت هه‌یه‌ به‌ منی بڵێیت .
با فلته‌ری دووه‌م تاقی که‌ینه‌وه‌ : که‌ فلته‌ری  باش یان چاک ...ئایا ئه‌و هه‌واڵه‌ ی ده‌رباره‌ی قوتابی یه‌که‌م باشه‌ یان خراپه‌ ...؟؟؟؟
نه‌خێر باش نیه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌...!!
سوقرات پێی ووت : که‌واته‌ تۆ هه‌واڵێکی خراپ به‌ من ده‌ڵێیت و دڵنیاش نیت له‌ ڕاستی یه‌که‌ی ..!!
پیاوه‌که‌ بوو به‌قسه‌ی خۆیه‌وه‌و هه‌ستی به‌ شه‌رمه‌زاری ده‌کرد و سوقرات به‌رده‌وام بوو پێی ووت . ده‌تووانی له‌ تاقیکردنه‌وه‌که‌دا ده‌رچیت مه‌جالت ماوه‌ له‌ فلته‌ری سێ یه‌م .
...با بچینه‌ لای فلته‌ری سێ یه‌م . فلته‌ری سوود
ئایا ئه‌و هه‌واڵه‌ سوودی هه‌یه‌ بۆ من ...؟
پیاوه‌که‌ له‌ووه‌ڵامدا ووتی : له‌ ڕاستیدا نه‌خێر ..!!
سوقرات دیسان ووتی که‌واته‌ ئه‌ته‌وێت هه‌واڵێک به‌ من بڵێیت که‌ ڕاست نیه‌   ، و  باش نیـــه‌ و هیچ سوودێک یان نرخێکی بۆ من تیا نیـــه‌ ...
که‌واته‌.....له‌ ئه‌صڵدا بۆچی ده‌ته‌وێت ئه‌و هه‌واڵه‌م پێ بڵێیت ....؟؟؟؟؟
به‌و شێوه‌یه‌ سوقرات کابرای به‌زاند و شه‌رمه‌زاری کرد 
یاسا نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی بونی عــه‌‌قڵه ..... سوقرات
دڵی ئافره‌ت گه‌وره‌ترین سه‌ڕچاوه‌ی خۆشه‌ویستی و دڵ سۆزیه ...... سوقرات
باشترین شت له لێقه‌وماندا بیر كردنه‌وه‌یه........ سوقرات
[/size][/center]

یانەی سەرهەنگ موحسین » وته‌ » ســــوقــڕات » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌