تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

دةستت خؤش بيت

3

dast xosh

2

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م زانیاریه‌

1

[size=24]مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس (1901-2005)

مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس" له به‌هاری ساڵی 1901دا له گوندی ته‌كیه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خورماڵ‌ هاتووه‌ته دنیاوه‌و ناوی ته‌واویشی "عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د فه‌تاح‌" ـه‌و سه‌ره‌تاى خوێندنی به قورئان‌و په‌رتوكه ئایینییه‌كان ده‌ستپێكردووه‌و ساڵی 1913 سه‌ره‌تاكانی " نه‌حو سه‌رف " ـی خوێندووه‌، له‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی دا له‌ مزگه‌وتی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی نیشته‌جێبووه‌و ده‌ستی به‌خوێندنی په‌رتووكی " شه‌رحی جامی" كردووه‌و دواتر چووه‌ته مزگه‌وتی "مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین بالیكه‌ده‌ر"ـی‌و له ساڵی 1924 یشدا له ئاهه‌نگێكی فراواندا له‌ شاری سلێمانی مۆڵه‌‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.

مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له‌ ساڵی 1960 له مزگه‌وتی "شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی" له‌ به‌غدا به‌ناونیشانی " موده‌ریس" دامه‌زراوه‌، زیاتر له 50 فه‌قێ له‌سه‌رده‌ستی مۆڵه‌تی زانستییان وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌بێ‌ پشوودان خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه بووه له زانسته‌ شه‌رعی‌و وێژه‌ی‌و عه‌ره‌بییه‌كان دا.
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس چه‌‌ندین په‌رتووك‌و به‌رهه‌می وه‌ك نووسینه‌وه‌ی ژیان‌و به‌سه‌رهات‌و شیعری چه‌‌ندین شاعیری وه‌ك "مه‌ولانا خالید" و "شێخ عوسمان‌و سه‌راجه‌دین"ی بڵاوكردووته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌‌ندین شیعریشی له‌ژێر نازناوی " نامی" دا بڵاوكردۆ‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له به‌كوردی كردنی فیقهی ئیسلامی‌و ته‌فیسری قورئانی پیرۆزو ته‌جویده‌كه‌یدا.
نموونه‌ی ژماره‌یه‌ك له په‌رتووكه به‌نرخه‌كانی مامۆستاش به‌زمانی كوردی ئه‌مانه‌ن: یادی مه‌ردان له‌ دووبه‌رگ دا، بنه‌ماڵه‌ی زانیاران، ژماره‌یه‌ك په‌رتووك له باره‌ی شه‌ریعه‌ت و ئیسلامه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ شیعری فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند، ته‌فسیری نامی حه‌وت به‌رگ، مه‌كتوباتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ چوار به‌رگ، عه‌قیده‌ی مه‌رزیه‌ی مه‌وله‌وی، دیوانی نالی، دیوانی مه‌وله‌وی، دیوانی مه‌حوی و چه‌ندین په‌رتووكی دیكه شی‌ به‌زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و فارسی نووسیوه‌و بڵاویكردۆته‌وه.

مامۆستا " مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق یش دا به زانایه‌كی گه‌وره ناسرابووه‌و خاوه‌نی‌ توانای‌ فتوای ئایینی بووه، بۆیه چه‌ندین ساڵ‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی "رابطة علما‌و العراق" ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، له‌وه‌ش گرنگتر له‌م ساڵانه‌ی دوایی 3 هه‌زار زانای ئایینی سوننی ڕێڕه‌و كه له هه‌موو پارێزگا‌كانی عێراق هاتبوون‌و له به‌‌غدا كۆبوونه‌وه‌، به‌بێ به‌شداریكردن‌و ئاگاداری خۆی جه‌نابی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مود‌ه‌ریس به سه‌رۆكی (االأمانة العليا للإفتاء التدریس ‌والبحوث) هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ناله‌باربووه ئه‌و پۆسته‌ی‌ ڕه‌تیكردبۆوه.
و‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی كارای كۆڕی زانیاری عێراق - د‌ه‌سته‌ی كورد بووه، هه‌روه‌ها باو‌ه‌ڕپێكراوی كۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو.
كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی ئایینی‌و ئه‌دیب‌و زانای گه‌لی‌ كورد مامۆستا " مه‌لا عه‌بدولكه‌‌ریمی موده‌ریس" له‌ته‌مه‌نی 104 ساڵی دا و له‌ كاژمێر 12ی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 2005/8/30 له شاری به‌غدا كۆچیداویی كردو بۆ هه‌تاهه‌تایی‌ ماڵئاوایی‌ لێكردین
[/size]
http://www.kurdsat.tv/uploads/xmuderis.jpg.pagespeed.ic.SM4hHdKbTv.jpg


Sheikh Abdul Karim Mudaris was born in Halabja city of northern Iraqi Kurdistan in 1901. He started learning Qur’an and religious lesson when he was a child, completing it in a short time.
He began studying various fields of knowledge in Arabic grammar and other aspects of language. He also studied the commentary under the guidance of Haji Mulla Aziz who was the Imam of a mosque in the Sulaimani.

When the First World War began in 1914, he moved to another village until he eventually with some students settled in a mosque in Sulaimani. Thereafter he moved to the mosque of Shaikh Husam al-Din, where he studied various books on Arabic grammar, logic, the art of debate, argumentation and Fiqh.

He later returned to Sulaimani where he continued his studies in the Mawlana Khalid Khanqa School. He studied under Sheikh ‘Omar b. Sheikh Mohammad Amin Qaradaghi in 1920.

Sheikh ‘Abdul Karim Mudarris has numerous works in various aspects including, Yady Mardan, Bnamallay Zanyarian and many books in Fiqh and Shariha…etc.
In 1924, he was appointed as a teacher in Halabja district, then he moved to Biyara to teach the Islamic Sciences where he remained for about 24 years and served as a Khatib for approximately 18 years.

In 1951, he moved back to Sulaimani where he taught at the Mosque of Haji Han for about three years. In 1954 he moved to Kirkuk where he taught at the Haji Jamil al-Ialibani Centre. In 1960 Sheikh Mudarris moved to Baghdad where he became Imam and khatib and a teacher at the Sheikh ‘Abdul Qadiri Gaylani Mosque.
Sheikh Mudarris retired from official duties in 1973, but continued teaching.

After the death of Sheikh Najm al-Din al-Wa’iz, he was appointed as the Head of the ‘Ulama’ League of Iraq. Many also regarded him as the Mufti of Baghdad.
Sheikh Mudarris passed away on 30th August 2005 and was buried in the Gaylani tomb in Baghdad.