گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره.......
پرسیار كرا له ئیمامى عه‌لى (خواى لێ رِازى بێت): گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره كێیه؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ووتى: من سه‌یرى (ئاسن)م كرد زانیم كه ئاسن گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره‌یه.
پاشان سه‌یرى (ئاگر)م كرد كه (ئاسن) ده‌توێنێته‌وه...دۆزیمه‌وه كه (ئاگر) گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره‌یه....پاشان سه‌یرى (ئاو)م كرد كه ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه.... دۆزیمه‌وه كه(ئاو) گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره‌یه.....پاشان سه‌یرى هه‌وره‌كانم كرد كه ئاو هه‌ڵده‌گرێت.... دۆزیمه‌وه كه (هه‌ور) گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره‌یه....پاشان سه‌یرى هه‌وام كرد كه پاڵ ده‌نێت به هه‌وره‌كانه‌وه....دۆزیمه وه كه (هه‌وا) گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره‌یه....پاشان سه‌یرى (شاخه‌كان)م كرد كه رِێ له هه‌وا ده‌گرن دۆزیمه‌وه كه (شاخ) گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره‌یه.....پاشان سه‌یرى (مرۆڤ)م كرد له‌سه‌ر شاخه‌كان ده‌وه‌ستێت و ده‌توانێ دایان بتاشێ....كه‌واته (مرۆڤ) گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره‌یه....پاشان سه‌یرى ئه‌و شته‌ى كه مرۆڤ ناتوانێ له ئاستیا بوه‌ستێ بریتیه له (خه‌و) كه‌واته (خه‌و) گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره‌یه...پاشان سه‌یرم كرد ئه‌و شته‌ى كه (خه‌و)ى مرۆڤ ناهێڵێت بریتیه له (غه‌م و خه‌فه‌ت) كه‌واته (غه‌م و خه‌فه‌ت) گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره‌یه....پاشان سه‌یرم كرد كه په‌ناو جێگه‌ى غه‌م و خه‌فه‌ت (دڵ)ه....كه‌واته دڵ گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره‌یه....پاشان بینیم كه ئه‌و (دڵ)ه ئارام و گوشاد نابێت بێجگه به یادى خواى گه‌وره... بۆیه ووتم (یادى خوا)ى گه‌وره گه‌وره‌ترین سه‌ربازى خواى گه‌وره‌یه........