تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

ئه‌م زانیاریانه‌ بزانه‌



ئایا له‌هه‌وره‌ تریشقه‌ كاره‌با دروست ده‌كرێت؟
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی‌ به‌پراكتیكی‌ ئه‌و كاره‌ نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌ڵی‌ ده‌توانرێت له‌هه‌وره‌ تریشقه‌ كاره‌با دروست بكرێت، به‌ڵام خه‌زنكردنی‌ وزه‌ لێی‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆكاری‌ دروست بوونی‌ كیشه‌.له‌میوزیكدا بیركاری‌ هه‌یه‌؟
به‌ڵێ‌ چه‌ندین په‌یوه‌ندی‌ گرێدراو له‌نێوان میوزیك‌و بیركاریدا هه‌یه‌.مریشك بۆچی‌ نافرێت؟
له‌ڕاستیدا مریشكی‌ كێوی‌ ده‌توانێت بفڕێت، به‌ڵام مریشكه‌كانی‌ دیكه‌ به‌هۆی‌ قه‌باره‌یانه‌وه‌ باڵه‌كانیان توانای‌ هه‌ڵفرینیان نییه‌ بۆ ئاسمان.ساردترین شوینی‌ گه‌ردوون كوێیه‌؟
ساردترین شوینی‌ سه‌ر گه‌ردوون كه‌ به‌درێژایی‌ (5000) ساڵی‌ تیشك لێوه‌ی‌ دووره‌، خوێ‌‌و هه‌وری‌ گازی‌ سه‌ر (بومیره‌نگ نیبوله‌).زۆرانبازه‌ چینیه‌كانی‌ سۆمۆ بۆچی‌ ئه‌وه‌نده‌ قه‌ڵه‌ون؟
به‌گوێره‌ی‌ یاسایی‌ دووه‌می‌ نیوتن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ چه‌ند قه‌ڵه‌وبن، ئه‌وا كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌وه‌، پێوستی‌ به‌هیزی‌ زیاتر ده‌بیت، قه‌ڵه‌وترین زۆرانبازی‌ سۆمۆ (267) كیلۆ بوو.له‌كاتێكدا به‌ساڵاچووان قژیان ده‌وه‌رێت‌و كه‌چه‌ڵ ده‌بن، بۆچی‌ مووی‌ لووتیان زیادده‌كات؟
هۆكاری‌ ڕووتانه‌وه‌ی‌ قژی‌ پیاوان هۆرمۆنی‌ (تیستیستیرۆن دیهیدرۆ)یه‌ (dht)، ئه‌و هۆرمۆنه‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ هه‌یه‌، یه‌كێك له‌و كاریگه‌رییانه‌ش ڕێگری‌ كردنه‌ له‌وه‌رینی‌ مووی‌ ناو لووت، بۆیه‌ ئه‌و مووه‌ وه‌ك خۆی‌ ده‌مێنیته‌وه‌و زیادیش ده‌كات.ڕووی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سابوون پاكه‌؟
نه‌خیر، چونكه‌ دوای‌ به‌كارهینانی‌ سابوون (ئاو، كه‌ف‌و پیسی‌) له‌سه‌ر سابونه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، دواتر ئاو‌و كه‌فه‌كه‌ وشك ده‌بیته‌وه‌، به‌ڵام پیسییه‌كه‌ به‌ڕووی‌ سابونه‌كه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.هه‌نگه‌ زه‌رده‌كان هه‌نگوین دروست ده‌كه‌ن؟
نه‌خێر، هه‌نگه‌ زه‌رده‌ پێگه‌یشتووه‌كان شیله‌ی‌ گوڵه‌كان ده‌خۆن، به‌ڵام نایانكه‌ن به‌هه‌نگوین، به‌ڵكو بۆ تێركردنی‌ منداڵه‌كانیان به‌كاریده‌هێنن.بۆچی‌ پیاز فرمێسك له‌چاو ده‌هێنێت؟
له‌كاتی‌ له‌تكردنی‌ پیاز ئه‌نزیمی‌ (ئه‌لیناز) ڕووبه‌ڕووی‌ ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و ئه‌نزیمه‌ش ڕاسته‌وخۆ (ئولفۆكیس)ه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ سركه‌ی‌ (سولفێنیك)، ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ له‌خۆیانه‌وه‌ شێوه‌ی‌ نوێ‌ وه‌رده‌گرنه‌وه‌و هاوكاری‌ دروستبوونی‌ فرمێسك ده‌ده‌ن، كه‌ به‌هۆی‌ ئۆكسیدی‌ (پرۆپانیتیاڵ)ه‌وه‌ دێته‌ كایه‌وه‌، ئه‌وه‌ كارلێكه‌ نزیكه‌ی‌ (30) چركه‌ ده‌خایه‌نێت‌و له‌ماوه‌ی‌ پێنج چركه‌شدا، كاریگه‌رییه‌ كیماوییه‌كه‌ی‌ له‌ناوده‌بات، له‌به‌شی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چاو، چینێك هه‌یه‌ كه‌ چاو له‌كاریگه‌رییه‌ فیزیای‌‌و كیمیاوییه‌كان ده‌پارێزێت، هه‌ر ئه‌و به‌شه‌ سیستمی‌ توڕه‌ی‌ ده‌خاته‌ كارو به‌شێوه‌ی‌ شله‌مه‌نی‌، ماده‌ زیانبه‌خشه‌كانی‌ ناو چاو فڕێده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌، واته‌ وه‌كو فرمێسك ئاو به‌چاوماندا دێته‌ خوارێ‌ له‌كاتی‌ له‌تكردنی‌ پیاز.حكومه‌ت ده‌توانێت له‌رێگه‌ی‌ (gps)ه‌وه‌ چاودێریت بكات؟
به‌لێ‌، ئه‌گه‌ر له‌موبایله‌كه‌تدا (gps) هه‌بێت، ئه‌وا حكومه‌ت زۆر به‌ئاسانی‌ ده‌توانێت له‌هه‌ر شوێنێكدا بیت چاودێریت بكات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ده‌بێت موبایله‌كه‌ت كراوه‌بێت.بوچی‌ تۆڕی‌ جالجۆڵكه‌، جاڵجالۆكه‌كه‌ خۆی‌ ناگرێت؟
تۆری‌ جاڵجالۆكه‌ به‌ئاسانی‌ جاڵجالۆكه‌كه‌ خۆی‌ ناگرێت، ئه‌ویش به‌دوو ڕێگا ده‌توانێت له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جاڵجاڵۆكه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و تۆڕه‌ دروست ده‌كات، كه‌ ڕێگه‌یه‌ك بۆ خۆی‌ داده‌نێت به‌سه‌ریدا هاتووچۆ بكات‌و هه‌ر خۆشیان ئه‌و تاڵانه‌ ده‌ناسنه‌وه‌ كه‌ نایانگرێت، دووه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌میدا جۆره‌ لیكێك به‌رهه‌مده‌هێنێت، كه‌ به‌و لیكه‌، پێیه‌كانی‌ چه‌ور ده‌كات‌و له‌كاتی‌ كه‌وتنه‌ ناو تۆڕه‌كه‌ خۆی‌ ڕزگارده‌كات



http://www.kurdupload.com/images/I8c8d41315088967/0-ayaazanet_thumb_medium293_209.gif