حه‌وت كلیل هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاتێكدا تۆ له ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌وه‌دایت و نابێت له یادى بكه‌یت , پا به‌ند به پێوه‌ى تا بگه‌یته سه‌ركه‌وتن هه‌موو ڕۆژێ ..........
♥ كلیلى یه‌كه‌م: زه‌رده‌خه‌نه
هه‌میشه با زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوت بێت بۆ هه‌ركه‌سێك كه كه ئیشى له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌یت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌یت بۆ چى ؟ له‌به‌ر ئه‌وه تۆ هه‌موو شتێك به ده‌ستى ده‌هێنیت و هیچ له كیس ناده‌ى, هه‌ندێ جار فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر بهێنه یادى خۆت كه ده‌فه‌رموێ: (تبسمك فی وجه أخیك صدقه)
♥ كلیلى دووه‌م : گفتوگۆكردن
قسه كردن چه‌كێكی دووسه‌ره وا به‌كارى بهێنه كه پێچه‌وانه‌ت نه‌بێت، پێش ئه‌وه‌ى قسه بكه‌ى بزانه چى ده‌ڵێیت،
♥ كلیلى سێهه‌م : هێمنى و په‌له نه‌كردن
هێمنى و له‌سه‌ر خۆیى و په‌له‌نه‌كردن و ناهه‌ڵه‌شه‌یى هه‌لێكت پێ ئه‌به‌خشێ ، بۆ پێش بڕیاردان بۆ هه‌ر كارێك پێویسته بیر بكه‌یته‌وه..... پاشان بیر بكه‌ره‌وه .... پاشان بیر بكه‌ره‌وه....
♥ كلیلى چواره‌م : ڕاست گۆیى له ووته و كاردا
ڕاستگۆیى ڕه‌وشتێكى جوانه ، درۆ خیانه‌ت كردنه له نه‌فس و خودى خۆت پێش كه‌سانى تر،
♥ كلیلى پێنجه‌م : دڵسۆزى
دڵسۆزى له ووته و كار دا به‌بێ ڕووپامایى خۆش به‌ختی و ڕه‌زامه‌ندى و دلنیایى دڵت پێ ده‌به‌خشێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى غه‌ش و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن نه‌خۆشى یه‌كى ناوه‌كى یه
♥ كلیكلى شه‌شه‌م : هه‌وڵدان له‌سه‌ر كار
هه‌وڵدان له‌سه‌ر كار هیچ به‌دیلێكى نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سكه‌وت به‌ستراوه به هه‌ولڕ دانه‌وه،
♥ كلیلى حه‌وته‌م : ئه‌ندامێكى باش و كارا و كاریگه‌ر به
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ به‌شێكى له‌م گه‌ردوون و جیهانه، وه ئه‌م نیشتمانه‌و گه‌ڕه‌ك و خێزانه، ئه‌گه‌ر كاریگه‌رێكى باشت بۆ ده‌ورو به‌رت به‌وه‌ى كه پێشكه‌شی ده‌كه‌یت له وتن و كاردانه‌بێت که‌واته بپرسه بۆچی له‌م دنیایه‌دا به‌دى هاتوویت؟
................ .................. .... ......... ..................... ............ .......
ئه‌م حه‌وت كلیله‌ت هه‌میشه له یاد بێت له ژیانى رۆژانه‌تدا دایان بنێ و بیڕازێنه‌وه بۆ هه‌ر كوێ و هه‌ر جێیه‌ك بڕۆى ده‌رگاكانى پێ بكه‌ره‌وه و له ئاسمانى خۆشبه‌ختى دا ئه‌فڕیت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیت وون كرد، له‌وانه‌یه نه‌توانى هه‌ندێ ده‌رگاى تر‌ى پێ بكه‌یته‌وه.........
........... ............. .............. ... ................ ................ ... ...........