جۆری خه‌وتن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه دهگۆِرێت و هه‌ندێك كه‌س له‌سه‌ر لای ڕاست و به‌پێچه‌وانه‌وه، یاخود له‌سه‌ر پشت یان به‌ده‌مدا ده‌خه‌ون و هه‌ریه‌كێكیشیان تایبه‌تمه‌ندی و سوود و قازانجی خۆی هه‌یه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه، كه له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان له به‌ریتانیا ئه‌نجامیداوه ده‌ركه‌وتووه، خه‌وتن له‌سه‌ر لای ڕاستدا زۆر به‌سووده.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه خه‌وتن چه‌ند جۆرێكی هه‌یه و باشترینیشیان خه‌وتنه له‌سه‌ر لای ڕاست، چونكه به‌سووده بۆ دڵ و سییه‌كان و بڕبڕه‌ی پشت و له‌هه‌مانكاتیشدا پشوو ده‌داته جه‌سته و ئازاریش كه‌مده‌كاته‌وه.
س : خةندان